غازی فەیسەڵ: پەدەکە هەمیشە کلکی لەگەڵ دووژمن گرێداوە بۆ لێدان لە کورد

لەسەر ڕێککەوتنی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنی سەر گەریلاکانی کوردستان فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، پەدەکە هەمیشە لەگەڵ دووژمنانی گەلی کورد کلکی گرێداوە و دەشڵێت: لە قەرەچوغ بارەگاکانی پەدەکە و داعش ٣٠٠ مەتریان نێوانە، هێز بۆ شەڕی پەکەکە ڕەوانە دەکات بێ ئەوەی فیشەکێک بنێن بە چەتەکانی داعشەوە.

ئاشکرابوونی ڕێککەوتنی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر گەریلاکانی کوردستان، نیگەرانیی لەناو خەڵک و فەرماندەکانی پێشمەرگەدا دروستکردووە و لەو بارەیەوە، غازی فەیسەڵ، فەرماندی خۆبەخشی پێشمەرگە باس لەوەدەکات، پەدەکە ئامادەیە لەدژی کوردان پەیوەندیی لەگەڵ هەموو دوژمنانی کورد ببەستێت.

غازی فەیسەڵ وتیشی: دەبێت کورد دژی دووژمنان یەک هەڵوێستبن، بەڵام پارتی زۆر گوێ بە یەک هەڵوێستیی نادات.

باس لەوەش دەکات، “ڕێککەوتنی پەدەکە و تورکیا تەنیا ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت نییە، بەڵکو ڕێککەوتنەکانیان، سەربازیی و سیاسیشە، بێ منەتیی پارتی بەرامبەر بە پەکەکە و یەکێتی پەیڕەکردنی سیاسەتی دووژمنانی گەلی کوردە”.

بە پێویستیشی دەزانێت”لایەنە کوردستانییەکان لە هەر چوار بەشی کوردستان هەڵوێستێکی توندتریان هەبێت، ڕێگا نەدرێت پارتی ئاوا شەڕ بە هەموو گەلی کورد بفرۆشێت، پارتی هەر لە سەرەتای دروستوونییەوە شەڕی بە خەڵکی کوردستان فرۆشتووە، هەمیشە لەگەڵ دووژمنانی گەلی کورد کلکی گرێداوە.”

ئەو فەرماندە خۆ بەخشە ئاماژەی بەوەشکرد،  لە چیایی قەرەچوغ ٣٠٠ مەتر لە نێوان بارەگاکانی پارتی و داعش هەیە، هێز بۆ شەڕی پەکەکە ڕەوانە دەکات بێ ئەوەی فیشەکێک بنێن بە چەتەکانی داعشەوە، چەندین جار ئەمریکیەکان و میدیاکانمان لەوە ئاگادار کردۆتەوە”.

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *