با لە مانگى ڕەمەزاندا تێکۆشانمان بۆ ئازادیی مرۆڤایەتى و پێکەوە ژیان و ئاشتى بەرفراوان بکەین

با لە مانگى ڕەمەزاندا تێکۆشانمان بۆ ئازادیی مرۆڤایەتى و پێکەوە ژیان و ئاشتى بەرفراوان بکەین

بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە، گەرمتریین پیرۆزبایى ئاڕاستەى هەموو موسوڵمانانى جیهان بە گشتى و موسوڵمانانى کوردستان بە تایبەتى دەکەین و هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مانگى ئاشتى و ئاسودەیی بۆ ھەموان .

دەبێت مانگى ڕەمەزان بکەینە مانگێک بۆ بەخۆداچونەوە و پەروەردە کردنی ڕۆح و ھەستمان و
ھاوکار و پشتیوانی ستەم لێکراوان بین ، دژی قۆرخکاری و دەسەڵاتداری و چەوسانەوە و داگیرکاری بوەستینەوە،

ئەمڕۆ لە ھەرکات زیاتر بارودۆخی گەلەکەمان ئەرکدار و بەرپرسیارمان دەکات، لە پێناو ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی بەختەوەردا ، لە پێناو ئاشتی و پێکەوەژیاندا دەست لە ناودەست بین ، تەڤگەری ئازادیش بۆ ئەو مەبەستە و لەو پێناوەدا دروست بووە،

دوبارە مانگی ڕەمەزان لە ھەموو موسولمانان پیرۆزبێت.

تەڤگەرى ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان
دەستەى بەڕێوەبەرایەتى
02/04/2022

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *