جیۆپۆلەتیک: عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەقی ململانێیکانی چین و ئەمریکایە

رۆژنامەی جیۆپۆلیتیکاڵ مۆنیتەر  رایگەیاند، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق بووەتە چەقی ململانێ و کێبڕکێی چین و ئەمریکا بەتایبەتی لەسەر پرۆژەی “رێگەی گەشە پێدان” کە بەندەری فاو بە تورکیا دەبەستێتەوە، ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن ڕێگایەکی دیکە دروست بکەن.

لە ڕاپۆرتێکیدا رۆژنامەی “جیۆپۆلیتیکاڵ مۆنیتەر”  دا هاتووە، “بەندەری فاو کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٥دا بکەوێتە کار و دوو بەندەرەکە لەسەر سێی لەژێر چاودێریی کۆمپانیای دایۆی کۆریدا تەواو بووە، ٩٠ جێگەی دانیشتن لەخۆدەگرێت، و بەگەورەتریین بەندەری کۆنتێنەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەتەواویی لەگەڵ ناوچە پیشەسازییەکان و دامەزراوەکان دا درێژدەبێتەوە و بەندەرەکە ڕووبەری زیاتر لە 16 کیلۆمەتر چوارگۆشە، پێشبینیی دەکرێت توانای ساڵانەی 99 میلیۆن تۆن کاڵای پیادا تێپەڕبێت.

ئاماژە بەوەشکروە، “بەندەری فاو لە ڕێگەی تۆڕێکی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنیین بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر بە تورکیاوە دەبەسترێتەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ‘رێگای گەشەپێدان’ دروستدەکرێت. ئەم پڕۆژەیە کە تێچووی 17 میلیارد دۆلارە، ئامانجی دروستکردنی ڕێگەی گواستنەوەیە، لە ڕێگای ئاسیاوە بۆ ئەوروپا، هەروەها توانای پاشەکەوتکردنی کاتەکانی گواستنەوەی هەیە کورتتر لە کەناڵی سوێس، لەگەڵ توانای پەیوەندیکردن بە ئەوروپا لە بەندەری مێرسینەوە.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، “چین وەک یەکێک لەو وڵاتانە دیارە کە پاڵپشتی دروستکردنی بەندەری فاو و دامەزراندنی ڕێگای گەشەپێدانی کرد، جگە لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بە بەهای 10 میلیارد دۆلار لەگەڵ عێراق، لە ڕووی داراییەوە بۆ هەردوو پڕۆژەکە حکومەتی چین نیازی خۆی دەربڕی بۆ بەشدارییکردن، چونکە ئەم پڕۆژانە بە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانییەوە تایبەتمەندن کە بەرژەوەندییەکانی عێراق و چین لە ناوچەکەدا بەرز دەکەنەوە”

رۆژنامەکە هێمای بۆ ئەوەشکردوە “ئەگەری ئەوە هەیە کە بەندەری فاو قەبارەی بازرگانیی جیهانیی لە ڕێگەی عێراقەوە زیاد بکات، کە چین لە ئێستاوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵدا هەیە. هەروەها پێشبینیی دەکرێت ڕێگای گەشەپێدان، کە بە ئەوروپاوە ببەسترێتەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی تورکیاوە، توانای گەیاندنی بەرهەمەکانی دەبێت بۆ ئەوروپا لە ماوەیەکی کورتتر و تێچووی کەمتر لە کەناڵی سوێس.

ئەوەشی ڕوونکردەوە، “ئەم پڕۆژانە، کە ئەگەری کورتکردنەوەی ڕێڕەوی بازرگانیی و هێنانی چین بۆ ناو پڕۆسەی یەکگرتنی ناوچەیی دەڕەخسێنن، هەروەها مەترسیی دروست دەکەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بەهۆی ئەو سوودانەی بە چینی دەبەخشن، دوای ڕاگەیاندنی پشتێن و ڕێگا، دەستپێشخەریی لە ساڵی ٢٠١٣ دا، ئەمریکا پەنای بۆ سەپاندنی سزای جۆراوجۆر و فشاری دیپلۆماسی برد بۆ ڕێگرییکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین.

لە رێژەی راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە: لەم دواییانەدا ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە هاوپەیمانی جیاواز دروست بکات و ڕێگای بازرگانیی جیاواز لە ڕێگەی هاوپەیمانییەوە دروست بکات، هەروەها بەدیل بۆ ئەو ڕێگا بازرگانییانە دروست بکات کە چین لە ژێر دروشمی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگادا بەرەوپێشەوەی دەبات، هەروەها یەکێک لە هەنگاوەکانی ئەم دواییە کە لەم چوارچێوەیەدا وەرگیراوە، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکە لەسەر ڕێڕەوی ئابووریی هیندستان-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ئەوروپا لە ژێر سەرکردایەتی ئەمریکا لە لوتکەی جی ٢٠ لە هیندستان بڕیاری لێدراو.

جیۆپۆلیتیکاڵ مۆنیتەر  راشیگەیاندوە”ئەمریکا هەوڵدەدات، لە ڕێگەی ئەم شێوازەوە، کاریگەریی خۆی لە کەنداو لەسەر حیسابی چین زیاد بکات و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا لە دژی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگا بپارێزێت، بەم دەستپێشخەرییەی لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و چین بدات.

وەرگێڕان: سریاس کەرکوکیی

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …