ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە کەجەکەوە دەربارەی هێرشی تورکیا و پەدەکە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “زانیارییمان پێگەیشتووە پەدەکە و دەوڵەتی تورک خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا”.

کەمێک پێش ئێستا، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی ئەگەری هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە: زانیارییمان پێگەیشتووە کە پەدەکە لەگەڵ تورکیا هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان، ئەگەر پەدەکە لەو هێرشە بەشداربێت، ئەوا دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ گەل و وڵاتەکەمان.

کەجەکە دووپاتیشی دەکاتەوە، کە “دەبێت پەدەکە لەو پیلانە چەپەڵەی داگیرکەراندا بەشدارنەبێت، بەشدارییکردنی لەو هێرشەدا دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ ستاتۆی باشووری کوردستانیش”.

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *