پرسی رۆژ

ڕێگری لە کردنەوەی یادی ئەنفال کرا

بڕیاربوو ئەمرۆ یادی ئەنفال لە شاری چەمچەماڵ بکرێتەوە. بەڵام لە لایەن خەڵکی شارەکەوە ڕێگریان لێکراو و دەرکران. ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤/٤/٢٠٢٢ بڕیاربوو  مەڕاسیمی ٣٤میین ساڵەی یادی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی شاری چەمچەماڵ بکرێتەوە، بەڵام  ڕێگەنەدرا کە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان وتاری خۆی  بخوێنێتەوە و دەرکران، دواتر لە لایەن کەس و کاری …

بینینی زیاتر »

سەردانی گڵکۆی شەهید کەمال کرا

لە ساڵیادی تیرۆرکردنیی شەهید کەمال پێنجوێنی، بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی درا. دوای نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٣/٤/٢٠٢٢ لە قەزای پێنجوێن، یادی ٦ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید کەمال ناسراوە بە (کەمالە خرە)، کرایەوە  لە سەرەتای مەراسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان. وتاری ماڵباتی شەهید لە لایەن هەڤاڵ …

بینینی زیاتر »

لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا

ئەمشەو لە شارۆچکەی ڕانیە دژی ئامادەکاریەکانی شەر لەلایەن پەدەکەوە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە پەدەکە دەیەویت بۆ هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر گەریلا. بەدەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەمشەو لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، پەدەکە بەرژەوەندی به داگیرکەرانی کوردستانەوه گرێدراوه نەک گەلی کوردستان، …

بینینی زیاتر »

بە دروستکردنی دیواری نێوان شەنگال رۆژئاوا دەیانەوێت ئیرادەی خەڵک بشکێنن 

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ڕایگەیاند، دروستکردنی دیوار لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە مەبەستی پارچەکردنی یەکڕیزی ناوخۆی کۆمەڵگەی ئێزدییە لە شەنگال. ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و چەندین پرسی ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و سیاسی تاوتوێکرد. لە کۆبونەوەکەدا پێشهاتە …

بینینی زیاتر »

ئێران سێ کەس کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیری کردبوون ئازاد دەکات

ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ کەس کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکری کردوون پارە بلۆک کراوەکانی لە کۆریای باشوور وەردەگرێتەوە. پێگەی ئینتیخابی ئێرانی بڵاویکردەوە سێ سیخوڕی خاوەن دوو ڕەگەزنامە بە ناوەکانی سیامک نمازی و محەمەد باقر نمازی و موراد تەهباز کە لە ئێران دەستگیرکراون ئازاد دەکرێن. ڕۆژنامەیەک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو …

بینینی زیاتر »

فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لە نزیک شارۆچکەی تل ڕەفعەت-ی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەخوارەوە. ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لەنزیک گوندی بێلونیا-ی سەر بە شارۆچکەی تل ڕەفعەت لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتە خوارەوە. تائێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و زیانەکانی نەزاندراوە.

بینینی زیاتر »

دوای ١٩ساڵ لەروخانی رژێمی بەعس و چاوەروانی گەلانی عێراق بۆ ئاشتی و ئازادی

لەسەرەتای پرۆسەی بەناو ئازادی ھەموو گەلانی عێڕاق و ناوچەکە چاوەڕوانی ئەو بەڵێنەی ئەمریکا بوون کە چەندین جار ڕایگەیاندبوو کەئەمە پڕۆسەی ئازادیە بۆ گەلانی عێراق, بۆیە ھەموو گەلانی عێڕاق و پێکھاتەکانی چاوەڕوانی ئەوەبوون ئەمریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ خۆیاندا سیستەمێکی دیموکراتی جێگیربکەن و ئاشتی و ئارامی بێتەکایەوە ! بەڵام دەرکەوت بەتەواوی پێچەوانەیە …

بینینی زیاتر »

دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆر بە ئاراستەی باشووری کوردستان دەگوازێتەوە

دەوڵەتی تورک لەمیانەی ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ لە باشووری کوردستان، دەستی بە گواستنەوەی سوپا کردووە بە ئاراستەی سنوورەکانی باشووری کوردستان. ئاژانسی مەزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەتی تورک بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە باشووری کوردستان، هێزێکی زۆری بەرەو سنووری باشووری کوردستان گواستووەتەوە. هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، چەند …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی سەردانی پرسەی گەنجەکانی ماوەتی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی پرسەی ئەو گەنجانەی کرد کە لە 21/3مانگی  ڕابردوودا لە چەمی خەمەڵوکە لە سنوری قەزای ماوەت خنکان. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  سێشەممە 5/4/2022  شاندەێکی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون لە شەهێن محەمەد و کەمال عومەر هاوسەرۆکانی  تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی ، لە سەردانەکەدا هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری ئەو گەنجانە …

بینینی زیاتر »

سەرەڕای ئاستەنگییەکان، بۆ ٤ی نیسان ٧٣ نەمام لە قەرەداغ چێندر

سەرەڕای ئاستەنگییەکانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سنوری ناوچەی قەرەداغ ٧٣ نەمام چێندرا. بڕیاربوو دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ لە پاركی هەواری شاری سلێمانی چالاکییەکی نەمام چاندن بۆ ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگرییكرد لە چالاكییەكە و نەیانهێشت …

بینینی زیاتر »