لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا

ئەمشەو لە شارۆچکەی ڕانیە دژی ئامادەکاریەکانی شەر لەلایەن پەدەکەوە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە پەدەکە دەیەویت بۆ هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر گەریلا.
بەدەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەمشەو لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندانیک ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، پەدەکە بەرژەوەندی به داگیرکەرانی کوردستانەوه گرێدراوه نەک گەلی کوردستان، له ئێستادا تەواوى سياسەتەكانى توركيا پەيڕەو دەكات له باشوری کوردستان له ڕێگەی دەیان قەیرانی ئابوری و سیاسی و کومەڵایه تی وتا قەیرانی نه خلاقیش کومەڵگای کوردستانی خستوته دۆخێکی خراپەوه.
لە ڕیپێوانەکەدا کە تا باخی دەروازە بەردەوام بوو، ڕوناک تاکور، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر وتەیەکی پێسکەش کرد وتی: دەوڵەتی تورک هەوڵی داگیرکردنی کوردستان دەدات و دەیەویت ویلایەتی موسل زیندوو بكاتەوه و هەولیر، کەرکوک، سلێمانی بخاته ژیر ڕکێفی خۆیەوە، بەهێنانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ناو خاکی هەرێم له لایه ن پەدەکەوه، پڕۆژەی داگیرکاری چووه قوناغی پراکتیکی و دەوڵەتی تورک پێگەی خۆی لەناو هەرێم قایمکرد.
خۆپیشاندەران مەشخەڵیان وەک هێمای سەرکەوتن و بەرەنگاربوونەوە بەرزکردەوە، هاوکات نوینەرکەی ژنانی گەنجی تێکۆشەو وتیشی: داوا لە هەموو جین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین پێکەوە دژی ئەم پیلانگیڕیە بوەستینەوە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *