حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی بنەماڵەی بارزانیی بەردەوامە لە خۆبەزلزانین و جێبەجێنەکردنی هیچ یەکێک لە ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بودجەی حکومەتی ناوەندی عێراقدا، ئەمەش وایکردووە گەیاندنی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم پەک بخات، ڕەنگە کەرتەکانی تەندروستیی و پەروەردە کاریگەرترینبن، بەو پێیەی راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانەوە.
جاسم محەممەد جەعفەر پەرلەمانتاری پێشووی عێراق پەرلەمان لە ڕایگەیاندوە، “رێککەوتنی نەوتی نێوان بەغداد و هەولێر لە چوارچێوەی بودجەدا سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج مانگ هیچ خاڵێکی جێبەجێ نەکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تەسلیم کردنی داهاتی نەوت و گومرگەکان و ئەوانی تر مەرجی بنەڕەتی بوو بۆ بەغداد لەبەرامبەر ڕادەستکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەولێر بە شێوەیەکی ڕێک و پێک“.
ئەوەشی خستەڕوو، “حکومەتی بەغداد پابەندە بە پاڵپشتیکردنی فەرمانبەران و کەرتی گشتیی لە هەرێم و پێشینەی نوێی گەیاندووەتە هەرێم، بەڵام ساڵی داهاتوو ئاڵۆزتر دەبێت ئەگەر ئەو قەرزانەی هەولێر پێیان دراوە نەدرێنەوە“.
کاردانەوەکانی دواکەوتنی مووچە بەردەوامە لە وێرانکردنی دامەزراوەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستیی، کە زۆربەی فەرمانبەران لەم دوو کەرتەن و تەنانەت نەخۆشخانەکانیش داخراون و مەرجی گەڕانەوەیان بۆ دانراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بۆ ٢٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوابخرێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “لەبەرژەوەندیی گشتیی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و تەواوکردنی ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی ئەکادیمیی لە وەزارەتەکان، هەروەها دەرکردنی ڕێنمایی نوێ ژمارە ١١ی… 2023 بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەوەی سودمەندانی ئەو ڕێنماییانە بتوانن داوای ناونوسیین بکەن و پشووی خوێندن بەدەست بهێنن.“
ئەوەشی تیادا هاتبوو، “بڕیاردرا دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دوابخرێت بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئەم مانگە لەبری ئەوەی یەکشەممە ١٠ی هەمان مانگ بێت“.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق زهرە بجاریی باس لەوەدەکات کە حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە پێشێلکاریی یاسایی و دەستووریی، هاوکات داوای لە حکومەت کرد هەرێمی کوردستان پابەند بکات بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاساییانەی کە لە بودجەی گشتیی نوێنەرانی کورد دەنگیان لەسەر دراوە .
بجاریی ئاژانسی مەعلومەی راگەیاندوە، “سەرەڕای ناردنی پارە بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام هەوڵدەدات حکومەتی ناوەندیی تاوانبار بکات”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “حکومەتی هەرێمی کوردستان یاریی بە هەستی خەڵک و عاتفەیان دەکات بۆ ئەوەی هەست و سۆزی هاووڵاتیان بەدەستبهێنێت .”
ناوبراو وتیشی”بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پێشێلکارییە زۆرانەی کە حکومەتی هەرێم ئەنجامی دەدات، پێویستە حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕێوشوێنی ڕوون و ڕاستەوخۆ بەرامبەر هەرێم بگرێتەبەر”، ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی کوردستان دەبێت پابەندبێت بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاساییانەی کە لە لایەن نوێنەرانی کورد لە ساڵی 2019دا لە بودجەی گشتییدا دەنگیان لەسەر دراوە”.
هێمای بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی هەولێر بەردەوامە لە ئەنجامدانی پێشێلکاریی یاسایی و دەستوریی، دیارترینیان جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتییە”، ئاماژەیە بۆ ئەوەشکرد “هەنگاوەکانی حکومەت بەرەو جێبەجێکردنی یاساکە لە هەرێمدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانانە بدۆزرێتەوە”.
یەکێتیی نیشتمانیی هۆشداریی بە بارزانیی و حیزبەکەی داوە کە “دۆخەکە دوای قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغی داڕمان”، هاوکات جەختی لەوە کردەوەتەوە کە لە بەردەوامیی پەککەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران، ئەوا مانگرتن کەرتەکانی تریش دەگرێتەوە.
بورهان شێخ ڕەئوف رۆژنامەنووس و کادیری یەکێتیی ڕایگەیاندە، “بەردەوامیی بوونی نەدانی مووچە بە فەرمانبەران، ئەوا مانگرتن لە سێکتەرەکانی تریشدا دێتە ئاراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، وتیشی”دۆخی ئابووریی لە بازاڕە ناوخۆییەکان گەیشتووەتە ئیفلیجی تەواو، ئەمەش لە ئەنجامی نەبوونی نەختینەیی دارایی بۆ هاووڵاتییان بۆ کڕیین”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ماوەی سێ مانگە فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە“.
ئەو نووسەرە راشیگەیاند، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەبێت وریا بین لەدوای قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە نەگاتە قۆناغی داڕمان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر فەرمانگە هەن کە مانگرتن ڕادەگەیەنن ئەگەر قەیرانەکە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام بێت ماوەی درێژتر.”