رۆژنامەیەکی بریتانیی: لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئاو عێراق رووبەڕووی تێکچوونی ژینگە دەبێتەوە

رۆژنامەیەکی بریتانیی رایگەیاند، عێراق پێویستی بە پەسەندکردنی دیپلۆماسییەکی کاریگەرە لە بواری ژینگەدا، لەبری ئەوەی پشت بە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان ببەستن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکانیان، بڕیاردەرانی عێراق دەبێت زیاتر گرنگیی بە سیاسەتی ژینگەپارێزیی ناوخۆییەکان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاریی لە هەڵسوکەوتی عێراقییەکان بەرامبەر بە ژینگە و پرسەکانی بدەن.

رۆژنامەی میدل ئیست ئۆنلاینی بریتانیی راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە “عێراق خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی واقیعیی تاڵ کە نەیتوانیوە سیاسەتی ژینگەیی کاریگەر بگرێتەبەر دەشارێتەوە، سەرەڕای خراپی کەشوهەوا، لەکاتێکدا خواستەکانی عێراقییەکان ناکۆکە لەگەڵ ئەو بانگەوازەی کۆنفرانسی کەشوهەوا کە دەرچووە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و غازی سروشتیی بۆ پاراستنی ژینگە.” ئابووری ناسکی عێراقیش لەگەڵ بیرۆکەی گواستنەوە بەرەو ئابوورییەکی سەوزدا یەکدەگرێتەوە، کە تێیدا وڵاتانی کەنداو هەنگاوی گرنگیان ناوە.” 

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی ژینگەیی پێویستی بە چارەسەری نوێ هەیە، یەکێک لەو چارەسەرانەش ئەوەیە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەم پرسە زیاتر بوروژێندرێت و ئەمەش دەتوانێت رایگشتیی ژینگەیی لەو ناوچانە بەرهەم بهێنێت کە دانیشتووانیان بەدەست فشاری قەیرانە سروشتییەکانەوە دەناڵێنن، وەک ئەوەی جێبەجێکردنی ئەو هەڵمەتانە دەیکات”. “دواتر ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی بۆ بیرکردنەوە لەوەی چۆن چالاک ببن لە پرۆسەی بڕیاردانی ژینگەیی و لە کۆتاییدا هەندێک فشار دەخاتە سەر سیاسەتمەداران بۆ ئەوەی بۆچوونی ژینگەیی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگرن.” 

 

رۆژنامەکە بریتانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “هۆشیاریی نێودەوڵەتیی بۆ کێشە ژینگەییەکان لە زیادبووندایە، هەروەها جوڵە بەرەو ئابوورییەکی کەمتر پیسبوونی هەبێت ڕوو لە زیادبوونە، بەم شێوەیەش وردە وردە دابەزینێک لە پێگەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، لەوانەش عێراق، لە بازاڕی جیهانی وزەدا دەسەپێنێت، ئەمەیش لەگەڵ دەیان ساڵ پشتگوێخستنی ژینگەیی، عێراق زەرەمەند دەبێت.”

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …