ئێران سێ کەس کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیری کردبوون ئازاد دەکات

ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ کەس کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکری کردوون پارە بلۆک کراوەکانی لە کۆریای باشوور وەردەگرێتەوە.

پێگەی ئینتیخابی ئێرانی بڵاویکردەوە سێ سیخوڕی خاوەن دوو ڕەگەزنامە بە ناوەکانی سیامک نمازی و محەمەد باقر نمازی و موراد تەهباز کە لە ئێران دەستگیرکراون ئازاد دەکرێن.

ڕۆژنامەیەک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو کەسانە لە بەرامبەر بە ئازادکردنی پارەکانی ئێران دەبێت لە وڵاتی کۆریای باشوور کە پێکهاتووە لە بڕی حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئەو پێگە ئێرانیە وتوشیەتی کە بە هۆی بلۆککردنی پارەکانی ئێران لە کۆریای باشوور پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی بۆ دروست بووە کە پارە کانی ئێران لە دوو بانکی کۆریادا بوون و بە بڕیایری دۆناڵد ترامپ بلۆک کراون.

لە دوای هاتنە سەر کاری جۆو بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمیەکانی ئێران لە وڵاتی نەمسا باس لە چەند ڕیککەوتنێکی بچوک دەکرێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *