دوای ١٩ساڵ لەروخانی رژێمی بەعس و چاوەروانی گەلانی عێراق بۆ ئاشتی و ئازادی

لەسەرەتای پرۆسەی بەناو ئازادی
ھەموو گەلانی عێڕاق و ناوچەکە چاوەڕوانی ئەو بەڵێنەی ئەمریکا بوون کە چەندین جار ڕایگەیاندبوو کەئەمە پڕۆسەی ئازادیە بۆ گەلانی عێراق, بۆیە ھەموو گەلانی عێڕاق و پێکھاتەکانی چاوەڕوانی ئەوەبوون ئەمریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ خۆیاندا سیستەمێکی دیموکراتی جێگیربکەن و ئاشتی و ئارامی بێتەکایەوە ! بەڵام دەرکەوت بەتەواوی پێچەوانەیە ! نەئەمریکا خۆی پڕۆژەیەکی دیموکراتی ھەبوو نەئەو ھێزانەش کە لە بەرامبەر بەعسدا ئۆپۆزسیۆن بوون و ئێستا بوونەتە دەستەڵات خاوەنی پرۆژەی نشتیمانی-دیموکراتی-خزمەتگوزاری بوون ، بۆیە ئەم دۆخە لە ٩/نیسانی/٢٠٠٣-وە تاکو دوا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختی ١٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەھەمان ئەقڵیەت شێواز بەردەوامی بەدەسەڵاتداری و ستەمکاری دەدەن و گەلانی عێراقیان رووبەرووی دەیان کێشەو قەیرانی سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتی قوڵ کردۆتەوە، دەستدرێژی دەستوەردانە دەرەکیەکان بەرادەیەک فراوان بوون بوارنادەن گەلی عێراق پشویەکی ئارام بدات و رۆڵی خۆی لەدیاریکردنی حوکمرانی و چارەنووسیدا بگێرێت، ئەوھێزانەی دەسەڵات ھیچ پڕۆژەیەکی چارەسەرییان پێ نیە و ھەر یەکەو بە زھنیەتی دینی و مەزھەبی و قەومی خۆیان بەدەوڵەتانی ھەرێمیەوە گرێداوە، لەلایەکی دیەوە ھێزە نیودەوڵەتیەکانیش لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا دەستی ئەو ھێزە ستەمکارانەیانگرتووە و ھیچ ھەوڵێک و پرۆژەیەکی چارەسەریشیان پێ نیە،
بێگومان کاتێک کێشەکانی سیستەمێک ھەرچەندە قوڵبن بەڵام ھێزی بەرامبەر واتە ئۆپۆزسێۆن خاوەن سیستەمێکی ئەلتەرناتیڤ نەبێت کە لەرووی زھنی و سیستەم و بەرێوەبردندا جیاوز بێت ئەوا سیستەمیش بروخێت کێشەکان ئاڵۆزیەکان چارەسەر نابن بەڵکو بەدژوارترەوە قوڵتردەبنەوە، دۆخی ئێستای عێراق نمونەیەکە ئازار بەخش و پر ئەزمونە لەو بارەوە،
گەلی کوردیش وەکو پێکھاتەیەکی سەرەکی لەعێڕاق چاوەڕوانی ئەوەی ھەبوو کە لایەنە کوردستانیەکان لە پایتەختی عێڕاقدا بتوانن قۆناغێکی جیاوزتر نوێنەرایەتی بکەن و خاوەن یەک گوتاری نیشتیمانی ونەتەوەییانەبن پێویست بوو پۆست و پێگە کورد بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد بەکار بێنن بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردیش خراپتر لە ھاو پیشەسیاسیەکانیان لەعراق ھەموو پێگەو پۆستێکیان بۆ بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەی و کەڵەکەکردنی سەرمایە و سەرچاوەی خۆ دەوڵەمەند کردن بەکارھێناو پرسە نیشتیمانی و مادەی ١٤٠ و ئەو مادانەی بۆ خزمەتی گەلی کورد بوون بەتەواوی فەرامۆشکراون و ھاوڵاتیانی مافخراوی کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان کراونەتە قوربانی و لەبیرکراو،
بەدرێژایی ئەو ١٩ساڵە
خەڵکی عێراق بەکوردو عەرەب وتەواوی پێک ھاتەکانی لەباشوری کوردستان و ناوەراست وخوارو ی عێراق بەردەوام لەدژی ئەو ملھوریانەی دەسەڵاتدارن دەنگی نارەزایەتیان بڵندکردۆتەوە لەبەرامبەر دەستدرێژی و داگیرکاری و گەندەڵی و نادادیەکانیان گەلی عێراق
قوربانی زۆری داوە لە نارەزایەتی و خۆ پێشاندانەکاندا بەسەدان ھاولاتی ، ڕۆژنامەنووس و چالاکانی مەدەنی شەھیدکراون ـ دواین ھەڵوێستی گەلانی عێراق بەبایکۆتی ھەڵبژاردن نیشانی ھەمووانیدا
کەئەو دەسەڵاتە لەباشور تاھەموو ناوچەکانی عێراق رەت دەکاتەوە، لەئێستادا بەرەگەل و بەرەی دەسەڵاتداران شێوەی گرتووە ھیچ ئومێدێکیش بۆ چاتەسەری کێشەکان لەھەگبەی ئەوھێزانەی ئێستادا بەدی ناکرێت ، ھەربۆیە کاتی ھاتنەلایەکی ھێزە دیموکراتی و ئازادیخوازان و نارازیەکانە لەچوارچێوەی بەرەیەکی نیشتیمانی و دیموکراتی کەھێزو ێیرادەی گەلانی عێراق بەبنەمابگرێت و لەدەرەوەی ھێزە ھەرێمیەکان و دوور لەدەستێوەردانەکان کێشەکانی خۆی بەئاراستەی دیموکراتیانە چارەسەربکات لەئێستادا بەرەیەکی ئۆپۆزسێۆنی نیشتیمانی دیموکراتی پێویستیەکی گرنگە پێشەنگایەتی بکات و عێڕاق لەو قەیرانە دەربازبکات ئەو پڕۆژەیە بە ئاراستەی دیموکراتی و خۆ بەرێوەبەری پێکھاتەکان و پێکەوە ژیان ئارستەبکات.
ئێمە لە تەڤگەری ئازادی بەپێویستی دەبینین لەئێستادا ھەموو لایەنەکانی بێنەلای یەکتری و کۆنگرەیەکی نشتیمانی (الوطنی) سەرتاسەری سازبکرێت بەبەشداری ھەموو لایەن و پێکھاتەو ئاین و ئاینزا و مەزھەب و نەتەوە کان لەو کۆنگرەدا، دەکرێت ھەموو ئەوانەی لەگەندەڵی و پشتیوانی داگیرکاریەوە نەگلاون پێویستە بەشدارییان پێبکرێت و ڕۆڵیان پێبدرێت بۆ دەربازبوونی عێڕاق لەو ھەمووە دەردەسەریی و کارەساتانەی بەسەر گەلانی عێراقدا ھاتوون ، ئێمە بۆ پرۆژەیەکی بەم جۆرە دەستی ھاوکاری و پشتیوانی بۆ ھەموو لایەک درێژ دەکەین و پێمان وایە کاتی ھاتوە لەدەوری یەکتر کۆببینەوە وخاڵە ھاوبەشەکانمان لەیەکتری نزیک بکەینەوە لەپێناو ئاشتی و ئازادی وپێکەوە ژیانی گەلان .

 

 

تەڤگەری ئازادی

دەستەی ھاوسەرۆکایەتی
٩/٤/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *