بە دروستکردنی دیواری نێوان شەنگال رۆژئاوا دەیانەوێت ئیرادەی خەڵک بشکێنن 

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ڕایگەیاند، دروستکردنی دیوار لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە مەبەستی پارچەکردنی یەکڕیزی ناوخۆی کۆمەڵگەی ئێزدییە لە شەنگال.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و چەندین پرسی ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و سیاسی تاوتوێکرد.

لە کۆبونەوەکەدا پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە هەڵسەنگێنران باس لە دروستکردنی دیوار لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە تیایدا هاتووە “دوای ڕێککەوتنی 9ی تشرینی یەکەمی 2020 لەسەر شەنگال کە بەهۆی بەرخۆدانی گەلەکەمان و خەباتی گەلەکەمانەوە ڕێگری لێکرا، لایەنەکانی بەشداربووی ئەم ڕێککەوتنە جارێکی تر یارییەکی دیکە دەکەن لە ناوچەکەدا هەوڵ هەیە لەلایەن پەدەکە بۆ دوورخستنەوەی خەڵکی ئێزدی لە شەنگال و بۆ ئەنجامدانی ئەو پیلانە پیسە لە ئێستاوە پەدەکە دەیەوێت ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی بابە شێخ و مەجلیسی ڕۆحانیەوە بنێت”.

دروستکردنی دیوارەکەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا بەبەردەوامی ڕێککەوتننامەی 9 ی ئۆکتۆبەر لێکدرایەوە و بەشداربوانی کۆبوونەوەکەش کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە بەدروستکردنی ئەو دیوارە دەیانەوێت یەکڕیزی و ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە تێک بشکێنن کە لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بونیاد نراوە.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *