فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لە نزیک شارۆچکەی تل ڕەفعەت-ی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەخوارەوە.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لەنزیک گوندی بێلونیا-ی سەر بە شارۆچکەی تل ڕەفعەت لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.
تائێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و زیانەکانی نەزاندراوە.