تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیی درێژکردەوە

پارێزگاری سلێمانیی رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیی لە لێدوانێکی رۆۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی بۆ ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 درێژکردوەتەوە.

لە ٦/٤/٢٠٢٣ حکومەتی تورکیا سەرجەم ئەو گەشتانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەسەر ئاسمانیی تورکیادا ئەڕۆیشتن راگرت و بڕیارەکە تاوەکو ئەمڕۆ 3ی (تەموز/7)ی ئەمساڵ کارا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری راگرتنەکە درێژکرایەوە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …