لە ساڵیادی تیرۆرکردنیی شەهید کەمال پێنجوێنی، بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی درا.
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٣/٤/٢٠٢٢ لە قەزای پێنجوێن، یادی ٦ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید کەمال ناسراوە بە (کەمالە خرە)، کرایەوە لە سەرەتای مەراسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان.
وتاری ماڵباتی شەهید لە لایەن هەڤاڵ کوردۆ کوری شەهید کەمالەوە خوێندرایەو وتی: بەخێرهاتنی هەموو هەڤاڵان و دۆستان و خزمان دەکەین، ئامادەبوونتان جێگەی ڕێزو وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و نەوەی بێ نازی شەهیدان.
کوردۆ: ئاماژەی بەوەش کرد: لەم ساڵیادەشدا بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە لە سەر ڕێوڕێبازی شەهیدان، هاوشێوەی ڕابردوو خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان بکەین.
دواتر وتەی ڕێکخراوی ئازادیی کوردستان- کەجەکە لەلایەن هەڤال مەروان پێشکەشکرا و وتی: فەرمانداری ئێمە هەڤاڵ کەمال کە لەڕؤژی ١٣/٤/٢٠١٦ شەهیدکرا ئەم ڕؤژە وەبیر دەهێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین، هەڤاڵ مەڕوان ئاماژەی بەوەشکرد: هەڤال کەماڵ پێنجوێنی یەکەمیین کەسێک بووە، کە بوو بەپردێک لە ناو باشوری کوردستان.
هەروەها وتاری کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە لایەن هەڤاڵ براهیم خوێندارییەوە و تێدا هاتبوو: ئەمڕۆ یادی شەهیدێکی فەرماندار و قارەمان دەکەینەوە، لە کەسایەتی ئەو شەهیدەدا یادی تەواوی شەهیدانی پێنجوێن و کوردستان دەکەینەوە.
ئەو ئەندامەی کۆمییتەی شەهیدان ڕاشیگەیاند: ئەوان ڕاستە بە جەستە لامانیین، بەڵام هەمووکات شەهیدان لە ناو مێشک و دڵمادان. وە دووژمنانی کورد هەر کاتێک زانیبێتیان کە سایەتیەک کاریگەری هەیە لە ناو خەڵکدا چاو نەترسانە کار و خەبات دەکات، هەمیشە بەم شێوازە ترسنۆکانە هەوڵی تیرۆرکردنی دەدەن.
شەهید کەمال ناسراو بە کەمالە خرە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک هەڤاڵێکی ئاپۆچی تێکەڵ بە کارو خەباتی تەڤگەری ئازادیی ئاپۆی بوو، ئەمڕۆ ٦ ساڵ تێپەر بوو بەسەر شەهید کردنی هەڤاڵ کەمال کە لە ١٣ نیسانی ٢٠١٦، لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی فڕێندرا، بۆ ڕۆژی دواتر تەرمەکەی لە نزیک پردی ( گۆخڵان)ی سەر بە شارەدێی گەرمکی پێنجوێن دۆزراییەوە.
س-ع