بڕیاربوو ئەمرۆ یادی ئەنفال لە شاری چەمچەماڵ بکرێتەوە. بەڵام لە لایەن خەڵکی شارەکەوە ڕێگریان لێکراو و دەرکران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤/٤/٢٠٢٢ بڕیاربوو مەڕاسیمی ٣٤میین ساڵەی یادی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی شاری چەمچەماڵ بکرێتەوە، بەڵام ڕێگەنەدرا کە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان وتاری خۆی بخوێنێتەوە و دەرکران، دواتر لە لایەن کەس و کاری شەهیدانەوە مەڕاسیمەکە کۆتای پێهێندرا و سەرزەنشتی هەموو بەرپرسان و لایەنەسیاسییەکان کرا. دواتریش چیتر ڕێگە ندرێت بە بەرپرسان بەشداری یادی ئەنفال بکەن.