دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆر بە ئاراستەی باشووری کوردستان دەگوازێتەوە

دەوڵەتی تورک لەمیانەی ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ لە باشووری کوردستان، دەستی بە گواستنەوەی سوپا کردووە بە ئاراستەی سنوورەکانی باشووری کوردستان.

ئاژانسی مەزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەتی تورک بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە باشووری کوردستان، هێزێکی زۆری بەرەو سنووری باشووری کوردستان گواستووەتەوە.

هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، چەند ڕۆژێکە سوپای تورک ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و سەربازیی دەگوازێتەوە بۆ گوندەکانی سنووری شارۆچکەی چەلێ-ی جولەمێرگ و لە ناوچە سنوورییەکان جێگیرکراون.

شەوی ڕابردوو جموجوڵێکی زۆری سوپای تورک لە ناوچە سنوورییەکان هەبووە و هێلیکۆپتەری تورک لە ناوچەکانی زاویتە، ئاشووت، گێمان و ئەلمونای شرناخەوە سەربازیان بەرەو سنووری هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فورات نیوز ئاشکرایکردووە، ئەو سەربازانەی بە هێلیکۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ دیوی باشووری کوردستان، لە بارەگاکانی سوپای تورک لە گوندەکانی بێدوحێ و ئۆرێ جێگیرکراون، لەگەڵ ئەوەشدا جموجوڵە سەربازییەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *