بایک: ئێمە جگە لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی دیکە قبوڵ ناکەین

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە پەیامێکی بۆ میتینگی دۆسەلدۆرف نارد و وتی، ” ئەو دۆخەی کە رێبەر ئاپۆی تێدایە پێویستە ببێتە هۆی ئەوەی لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان گەش ببێت. پێویستە گۆڕەپانێکی گەورەی تێکۆشان دروست بکەین کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین.”

یەکێتی هێزی دیموکراتی لە ئەوروپا و پلاتفۆرمی دەزگا کوردستانیەکانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە دروشمی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان’ لە دۆسەلدۆرف میتینگیان ئەنجامدا.

بە هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە کاتژمێرەکانی بەیانی، لە ئەڵمانیا و زۆر جێگەی دیکەی ئەوروپا لە وێستگەی شەمەندەفەری دۆسەلدۆرف کۆبونەوە.

 

ژنان لە ریزی پێشەوەدا جێگەی خۆیان گرت و پانکارتی ‘ ئازادی بۆ ئۆجالان’یان بەرز کردەوە. جەماوەر بە بەرزکردنەوەی دروشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’، ‘ بێ سەرۆک ژیان نابێت’ و ‘ شەهید نامرن’ بەرەو پارکی رین رێپێوانیان ئەنجامدا.

 

میتینگ بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکانی کۆن – مەد بۆ جەماوەر قسەیان کرد. دواتر گروپی موزیک بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆرانیان وت.

 

فۆزا یوسف: رێبەر ئاپۆ لەسەر ناوی مرۆڤایەتی بەرخۆدان دەکات

 

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە گۆڕەپانی میتینگەکەدا قسەی کرد. یوسف ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان کرد و رایگەیاند، سیستمی ئیمڕالی لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالاندا، سیتمێکی ئەشکەنجەی لە سەر ملیۆنان کورد دروست کردووە و وتی، سیستمی نێونەتەوەیی بەشێک لەو سیستمەیە و رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی لەسەر ناوی مرۆڤایەتی بەرخۆدان دەکات، لەسەر ناوی ئازادی بەرخۆدان دەکات. پێویستە گەلی کورد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی بکات. گەلی کورد لە هەر شوێنێکی جیهان دەژیت، بە ناسنامە، زمان و ئازادی خۆی هەیە. ئێمە سڵاو لەم بەرخۆدان و چالاکییە دەکەین.”

 

یان ئازادی ، یان ئازادی

 

فۆزا یوسف باسی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار لە تورکیا کرد و وتی، ” گەلەکەمان لە باکور پێویستە بە شەو و رۆژ خەبات بکەن. پێکەوە فاشیزم تێک بشکێنین. باجێکی زۆرمان داوە، زۆر شەهیدمان داوە. پەشیمان نین، سوێندمان خواردووە کە لەسەر رێچکەی شەهیدان خەبات دەکەین. تێکۆشانمان دەبێتە هۆکاری ئازادی رێبەر ئاپۆ. بۆ رێبەر ئاپۆ یان ئازادی، یان ئازادی.”

دواتر لەسەر ناوی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان پارێزەر میلان مارتین قسەی کرد.

 

هەروەها پەیمانی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە لە میتینگەکەدا بڵاوکرایەوە. بایک لە پەیامەکەیدا بەم شێوەیە قسەی کرد:

 

بایک: گەلی کورد لەگەڵ رێبەر ئاپۆ گەیشتە ناسنامەی خۆی

 

گەلی بەنرخمان و دۆستە بەڕێزەکانمان. بە خۆشەویستی و رێزەوەوە سڵاوتان بۆ دەنێرم. رێزی خۆم پێشکەش دەکەم. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. وەک ئەوەی ئێوە دەزانن لە ٨ی ئازار، نەورۆز و حەفتەی قارەمانی، دۆستەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا جۆش و مۆڕاڵێکی گەورە دروست بوو. میتینگەکەتان بەردەوامی و لوتکەی ئەو چالاکیانەیە. ئەم میتینگە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ واتایەکی مێژوویی هەیە. دەزانرێت گەلی کورد لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە گەیشتە ناسنامەی خۆی. گەلی کورد بە رێبەر ئاپۆ تێکۆشاوە. خۆی وەک گەلێک بنیاتناوە. دوژمنی داگیرکەر و قڕکەر لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەدژی گەلی کورد سیاسەت دەکات و بەردەوامی بە قڕکردن دەدات. تۆڵە لە رێبەر ئاپۆ دەکاتەوە. وەک ئێوە دەزانن لەسەر گەل و تەڤگەرەکەمان سیاسەتێک بەڕیوە دەبرێت. دەیانەوێت تەسفیە و قڕکردن بەرە پێشەوە ببەن و ئەنجام بەدەست بهێنن. هەرچەندە کە بەم شێوەیە پێشبکەون، بەڵام رێبەر ئاپۆ، گەریلا و گەلەکەمان لەدژی ئەم سیاسەتە بە شێوەیەکی قاڕەمانانە وەستانەوە. بەرخۆدانێکی مێژوویییان بەڕێوە برد و بەردەوامی پێدەدەن. ئەو سیاسەتەی کە قڕکەران بەڕێوەیان برد و ویستیان ئەنجام بەدەست بهێنن، پووچەڵ بووەوە.

 

چارەنوسی تورکیا لە دەستی هاوپەیمانیەکەدایە

 

ئەم قۆناغەی کە ئێمە تێیدا تێدەپەڕین، هەم گرنگ و هەم هەستیارە. لەبەرئەوەی ئەگەر بمانەوێت لەم قۆناغە ئەنجام بەدەست بهێنین، پێویستە هەموو کەسێک بەگوێرەی دەرفەتی خۆی بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و دەست بە جووڵە بکات. ئەو کاتە دەتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین. چارەنووسی تورکیا لەم هەڵبژاردنەدایە، لە دەستی ئەم هاوپەیمانێتیەدایە. بڕوام وایە کە ئەم هاوپەیمانێتیە لە هەڵبژاردندا هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی تورکیا خاوەن ڕۆڵێکی مێژووییە. ئەم هاوپەیمانی و هێزە دیموکراتەکان پێویستە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بهێنن. لەبەرئەوەی ئێمە بە بەرخۆدان و تێکۆشان کۆتاییمان بە ئەوان هێنا. لەم هەڵبژاردنەدا پێویستە ئەم هاوپەیمانێتیە ئەمە تەواو بکات. رێبەر ئاپۆ لەدژی داگیرکەری و قڕکردن، پەیمانی لۆزان و پیلانگێری نێودەوڵەتی لەژێر بارودۆخێکی زۆر قورس دا، بەرخۆدانی کرد. ئەم بەرخۆدان و تێکۆشانەی رێبەر ئاپۆ ، گەلی کورد و دۆستەکانیان، ژنانی کورد، سۆسیالیست و دیموکراتەکانی بەرەو پێشەوە برد.

 

گەلی کورد ئیدی نایەوێت لەگەڵ لۆزان بژی

 

ئێمە لە ١٠٠مین ساڵیادی لۆزانداین. دەزانرێت کە سیاسەتی رەتکردنەوە، سیاسەتی جینۆسایدی لەسەر گەلی کورد بەڕێوە برد و بەردەوامە. رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد بە تێکۆشانیان پەیمانی لۆزانیان لەناوبرد. بێواتەی کرد. گەلی کورد ئیدی نایەوێت لەگەڵ لۆزان بژی، دەیەوێت ئازاد بژی. ئەم بڕیارەی داوە. ئیدی پێویستە هەموو کەسێک ئەم بڕیارەی گەلەکەمان قبوڵ بکات. گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا هەموو کاتێک لەدژی قڕکردن و داگیرکەری تێکۆشاوە. کەی دەرفەتی بینیوە، تێکۆشاوە. قڕکەران و داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر گەلەکەمانو تێکۆشانەکەیان. هێرشیان کردووەتە سەر تەڤگەر و سەرۆکەکانیان. هەندێکیان لەسێدارەدا. هەندێکیان خستە زیندان. هەندێکیان دوورخرانەوە. زۆربەی گەلەکەمانیان لەسێدارەدا. خستە زیندان و دوور خستەوە. شێخ سەعید، سەید رەزا، قازی محەمەد، شێخ عەبدولسەلام بارزانی……. لە مێژووی گەلی کورددا رەنجیان کێشاوە، تێکۆشاون. هەروەک چۆن لە مێژوودا ئەو رێبەرانەیان لەسێدارەدا، ویستیان رێبەر ئاپۆش لەسێدارە بدەن. بەڵام نەیانتوانی ئەوە بکەن. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ لە دڵی گەلی کورددا جێی خۆی گرتووە. بە ملیۆنان کەس ئاپۆیان قبوڵ کرد و بەو سیاسەتەی کە بەرەو پێشەوەی برد، تێدەکۆشێت. فەلسەفە، رامان، ئایدۆلۆژی سیاسی ئاپۆ نەک تەنیا بۆ گەلی کورد ، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا قبوڵ دەکرێت. هۆکاری لەسێدارەنەدانی رێبەر ئاپۆ ئەمە بوو. بە ملیۆنان مرۆڤ خاوەنداریان لێکرد. کەسانی وەک رێبەر ئاپۆ هەم لە مێژووی گەلی کورد و هەم لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کەمن.

 

جگە لە ئازادی رێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی دیکە قبوڵ ناکەین

 

زیاتر لە ٥٠ ساڵە تێدەکۆشن. ئەم تێکۆشانە بێوەستان بەردەوامە. بە هێڵ و بەرنامەی رێبەر ئاپۆ پێش کەوت. لەبەرئەوەی پارادایم، پارایمی نەتەوەی دیموکراتییە. ئەم پارادایمە، پارادایمی چارەسەرکردنی کێشەی هەموو گەلانە. پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنە. چوارچێوەی ئەم پارادایمە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە. ئاپۆ و گەلی کورد ئاوێتەی یەکدی بوون. ئیدی کەس ناتوانێت جیایان بکاتەوە. گەلەکەمان هەموو کاتێک دەڵێت، ‘ بێ سەرۆک ژیان نابێت’. ئەمە دەلالەت لە حەقیقەتی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەکات. ئاپۆ ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالیدایە. لەژێر گۆشەگیری و دڕندەیی گەورەدایە. دوو ساڵ هیچ زانیاریەکی لەسەر نییە. نازانین لە چی دۆخێکدایە. دۆخی رێبەر ئاپۆ هۆکاری گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادیمانە. لەبەرئەوەش پێویستە رێبەر ئاپۆ بە شێوەیە جەستەیی ئازاد ببێت.

 

پێویستە ئیدی هەموو کەسێک بزانێت، جگە لە ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی دیکە قبوڵ ناکەین. گەلی کورد و دۆستەکانیان، ژنانی کورد، گەنجانی کورد بە هەموو وزە و هێزیانەوە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن و لە ئیستا بەدواوە تێکۆشان گەورەتر دەکەن. تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنرێت، تێکۆشان بە ساڵان بەردەوام دەبێت. ئەو دۆخەی رێبەر ئاپۆی تێدایە، بۆ ئێمە لە هەموو جێگەیەک هۆکاری پێشخستن و گەورەکردنی تێکۆشانە. پێویستە گۆڕەپانێکی گەورەی تێکۆشان بنیات بنێین کە بتوانین ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین. بانگەوازی لە هەموو رۆشنبیر، هونەرمەند، دەزگا مەدەنیەکان، شۆڕشگێر، دیموکرات و هێزە سۆسیالیستەکان دەکەم، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی سیاسی، دیپلۆماسی و یاساییدا گەورە ببێت، پێویستە تێبکۆشن. پێویستە سی پی تی، کۆنسەی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا، یاسای نێودەوڵەتی، رێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. سڵاو لە میتینگەکەتان دەکەن. بژی رێبەر ئاپۆ!”

 

 

هەروەها چێکی بکە

هاوپەیمانی نەسر: دۆسێیەی نەوتی هەرێم جگە لەخواو پارتیی دیموکراتیی کوردستان کەس هیچی لەبارەوە نازانێت  

هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *