رۆژنامە عەرەبییەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە، باسیان لە دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا و پێشهاتەکانی غەززە و سەردانەکەی پوتین بۆ سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی کردوە.

لەبارەی بارودۆخی سوریا، رۆژنامەی “وەتەن”ی سوریا ئاماژەی بۆ رق و کینەی خەڵکی ناوچەکە داگیرکراوەکان سوریا کردوە لەلایەن سەربازی دەوڵەتی تورکیاوە، رۆژنامەکە لە هەواڵەکانیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم دواییانەدا ژمارەی هێرشە سەربازییەکانی چەکدارە نەناسراوەکان بۆ سەر بنکە سەربازییە نایاساییەکان و خاڵە چاودێرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زیادی کردووە،ئەمە هێرشانەش ڕق و کینەی دانیشتوانی ناوچەکەی زیادکردوە و رەتیدەکەنەوە سوپای تورکیا لە خاکەکەیاندا بێت. بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەو هێرشانە رێگەی بە داگیرکەر داوە ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر، بۆ بەهێزکردنی چاودێریی، بۆ پاراستنی خاڵە سەربازیی و بنکە سەربازییەکانی.

“سیناریۆ و ئەگەر بۆ غەززە”

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەبارەی دۆخی غەززە رایگەیاندوە، ئەگەری زۆرترین سیناریۆی پێشهاتەکانی غەززە ئەوەیە کە باکوور و باشوور لەیەکتر جیابکرێنەوە و زۆربەی خەڵکی غەززە بەرەو باشوور کۆچ بکەن، ئەمەش لەبەرئەوەی شوێنێکی سەلامەت لەوێ ئامادە کراوە، نەخۆشخانەی مەیدانیش لەسەر وشکانی و دەریایی ئامادە کراوە،  هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، گەمارۆدانی غەززە تەواو بووە و کار بۆ لەناوبردنی ژێرخانی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکان و فەرماندەکانی و هەروەها گەمارۆدانی خان یونس دەکرێت، وەک ئەوەی لە ساڵی 1982 لە بەیروت روویدا.

“بۆ ئەوەی ئۆپیک نەهەژێت پوتین لە سعودیە و ئیماراتە”

رۆژنامەی “عەرەب” ئاماژەی بەوەکردوە، ئامانجی سەردانەکەی پوتین بۆ ئیمارات و سعودیە، بۆ ئەوەیە ئۆپیک نەهەژێت، بەهۆی پشکی وڵاتانی ئەندام ناکۆکیی لەسەر سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت روویدا.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە شارەزایان ڕایگەیاندووە، ئۆپێک لە ڕووی نەوتەوە یەکگرتووە، بەڵام پێویستە هەنگاوی بەرهەمهێنانی ئیمارات و نزیکی لە دەرفەتەکانی سعودیە و رووسیاش لەبەرچاو بگیرێت و پشکی لە بازاڕدا بە رەزامەندیی ریاز و مۆسکۆ دەبێ، چونکە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی یەکڕیزیی کۆمپانیای نەوت و بەهێزیی و باشترکردنی بەڕێوەبردن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بازاڕدا.

هەروەها چێکی بکە

گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد: توندوتیژی، نا-توندوتیژی و دەوڵەت

ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە لەنێوان مەهاتما گاندی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن ئاشیش کۆتهاری …