بۆنی کۆتایی قەوارەی هەرێم

ئیحسانی مەلا فوئاد

ئەمریکاو بریتانییەکان هەرێمی کوردستان دروستکراوە، بەهەمانشێوە زیاتر لە 30 ساڵە پشتیوانی ئەفغانستانی کردووە.

واشنتن بۆی دەرکەوت حزب و فەرمانڕەواکانی ئەفغانستان و ژن و منداڵەکانیان خەریکی گەندەڵی و دزی و دۆشینی وڵاتەکەن و تا ئەمڕۆ هەر خۆیان و وڵاتەکەیان چاک نەکرد، ئەوەتا وابڵاوکراوەتەوە لە 300 هەزار سەربازی ئەفغانی ، دەرکەوتووە 50 هەزاری فیعلی هەیەو ئەوەی تر بندیوارو وەهمین.

بەهەمانشێوە لەهەرێمیش دوو حزب و تاڵەبانی و بارزانی و نەوەکانیان سەرقاڵی کورسی خۆیان و دزی و تاڵانی و ژێرپێکردنی یاساو برسیکردنی میللەتن تائەمڕۆو بینیمان لەشەڕی داعشدا ژمارەیەکی کەم پێشمەرگە دیاربوون، کەچی موچەی نزیکەی 200 هەزار پێشمەرگە وەردەگرن.

بۆیە ئەگەر تاوەکو دوو ساڵی تر دۆخی ئابوری و پێشمەرگەو قۆرخکاری و سەروەری یاسا بەرقەرار نەکرێ، ئەمریکا لە هەرێم دەکشێتەوەو هەم قەوارەی هەرێم و هەم بنەماڵەکان و نەوەکانیان دەسڕێنەوەو نامێنن.

جا دیکتاتۆر و دەسەڵاتی ئۆلیگارشی تا ئەو دەقەیەی لەناودەبرێ و ملی فەرمانڕەوا دەکرێ بە قەنارەوە، بەنجکراوە بە گەندەڵی و دۆخی وڵاتەکەی چاک ناکات.

کارێکیان کردووە، دڵنیام زۆرینەی گەلی هەرێمی کوردستان دەستبەرداربوونی ئەمریکایان پێخۆشە، وەک لە مانەوەی دەسەڵاتێکی فاشی و فاشیل.

هەروەها چێکی بکە

بۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ مامۆستا شەماڵ

سەید خالید سەرەتا لە کەسەیەتی شەهید مامۆستا شەماڵدا، بەرێزو وەفادارییەوە سەرجەم شەهیدانی رێی ئازادیی کوردستان، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *