زنارین عەفرین: پاراستنی شۆڕش ئەرکی هەموو ژنێکە

زنارین عەفرین یەکێکە لە فەرماندەکانی یەپەژە رایگەیاند، هەموو ئەو ژنانەی کە لەناو شۆڕشدان دەبێت لەبەرامبەر شۆڕشدا ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و وتی: “ئەرکی هەموو ژنێکە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزێت”.

زنارین عەفرین یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان )یەپەژە(، بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان بەرامبەر بە توندوتیژی دژ بە ژنان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فوارت قسەی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا ئەو ژنانەی کە لە ڕێگەی بەرخۆدانی ئازادیدا شەهید بوون بیرهێنایەوە و سڵاوی بۆ ئەو ژنانە نارد کە لە بەرەکانی شەڕدا تێکۆشان دەکەن و دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەوەی خاوەنداری لە ڕەنجی ئەو ژنانە بەکەین دەبێت تێکۆشان و بەرخۆدانمان گەورەتر بکەین.

زنارین عەفرین دەستنیشانی کرد کە لە ناوچەکە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەموو جیهاندا ڕۆژ بە ڕۆژ شەڕ قورستر دەبێت و وتی: “شەڕەکە بە شێوازی سیاسی، سەربازی، دەرونی و تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئالۆزییەکی زۆر گەورە هەیە. بە زانابوون دەست بە هەموو شەڕەکان کراوە، قووڵتر دەکرێنەوە و بۆ ئەوەی کە ئەم شەڕە قوڵتر بکەنەوە ئەوەی لە دەسیان بێت دەیکەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە ​​نەتەوە پەرستی، ئایین پەرەستی و ڕەگەز پەرستی لە کۆمەڵگاکاندا بڵاودەکەنەوە، بە هەموو ئەمانە هێرش دەکەنە سەر گەلان و کۆمەڵگا، بێگۆمان قوربانی سەرەتایی ئەم هێرشانە ژنانن.”

زنارین عەفرین سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: “شەڕی ڕۆژئاوا ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت، لە ڕێگەی وشکانی، ئاسمانی و شەڕی تایبەت، ڕۆژ بە ڕۆژ هێرشەکان زیاتر دەبن. بەم ڕێبازە دەیانەوێت زەخت لەسەر گەلەکەمان زیاتر بکەن، ترس بخەنە ناو دڵی گەلەکەمان. ئەم شەڕە تەنها لەلایەن هێز و دەوڵەتە هەرێمییەکان ئەنجام نادرێت. لێرەدا هێزە هەژموونگەرە ناونەتەوەییەکان ڕۆلێکی زۆر گەورەیان هەیە. گەورەترین قوربانی ئەم شەڕەش ژنانن.

لەبەرامبەر ئەو هێرش و فشارانەدا ژنان هۆشیارییەکی بەهێزیان دروستکرد، هێزی خۆپاراستنیان بنیادنا و هەڵوێستێکی خاوەن ئیرادەیان نیشاندا. لە ڕاستیدا بکەری ئەم هێڕشانە ترسێکی گەورەیان لەو ئیرادەو هەلوێستە هەیە. ئەم ترسە لە سەرەتای هێرشەکانیان بۆ سەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوادا بوونی هەیە. بۆیە دەوڵەتی تورک هەموو ڕێبازەکانی شەڕی پیس بەکار دەهێنێت و هێڕش دەکات. دەیەوێت دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا کە بە ڕەنج و ماندوبوونێکی زۆر بەدەست هێنراوە لەناو ببات.

نەک هەر لە ڕۆژئاوا لە هەموو شەڕێکدا یەکەم جار هێرش دەکرێتە سەر ژنان و منداڵەکان. بۆ وێرانکردنی کۆمەڵگا، بێ ئیرادەکردن و زاڵبوون بەسەر کۆمەڵگادا، پێویستە پێش هەموو شتێک هێرش بکرێتە سەر ژنان. بەم شێوەیە دەتوانێت بەسەر کۆماگادا زاڵببێت. بۆ ئەمەش هەموو جۆرە شێوازێکی شەڕ بەکاردەهێنرێت. ڕگەز پەرستی، ئایین پەرستی و نەتەو پەرستی وەک چەکێکی گرینی شەر بەکار دەهێنرێت. ئەوان دەیانەوێت هەموو شتێک لە چوارچێوەی سیاسەتی دەولەت نەتەوەدا بێت”.

فەرماندە زنارین عەفرین دەستنیشانی کرد کە چیتر نابێت ژنان پشت بە ئەقلییەتی پاوسالاری ببەستن و وتی: “پێویستە هەموو ژنانی ناو شۆڕش هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لە بەرامبەر شۆرش و تێکۆشاندا. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە، پاراستنی ئەم شۆرشە ئەرکی هەموو ژنێکە. دەبێت بە پێی ئەم فکرە مامەڵە بکەین و خۆمان بەڕێکخستن بکەین.ئەوە تەنها ئەرکی ژنانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکو ئەرکی ژنانی هەموو جیهانە.

دەبێت ئێمە ئەمە بزانین: “ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه بوونمان هەیە، ئێمە نوێنەری ئەم تێکۆشان و فەلسەفەیەین. ئەرکی ئێمەیە کە بەم تێگەیشتنەوە ڕەفتار بکەین”.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …