گەریلا هەشت داگیرکەری دیکەی لە زاپ سزادا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان چالاکییەکی بەهێزیان دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا و هەشت داگیرکەری تورک لەو چالاکییەدا کوژراون.

ئاژانسی فورات نیوز لەزاری سەرچاوەیەک لە هەپەگەوە ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی دوێنێ ٣٠ی ئایار گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گردی ئێف ئێم لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لەو چالاکییەی گەریلاکاندا هەشت سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون.

چاوەڕوان دەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاوبکاتەوە و وردەکارییەکانی بخاتەڕوو.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *