پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەبەردەم هەژمونی بەریەککەوتنی سیاسەتدا

 

نەورۆز فازیل

 

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا خراپترین سیاسەتی بەڕێکردن لە ڕێگای حکومەت و حیزبی سیاسییەوە بەڕێوە ئەچێت. ئەم جۆرە لە سیاسەت ئەنجامی جیاوازی ڕای حیزبی و بەرتەسک بونەوەی خواست و داخوازی لایەنێکی سیاسییە کە لە ژێرکاریگەری سیاسەتی حیزبگەرایدا خۆی ڕێکخستووە و هەژمونی خۆی کاریگەردەکات بەسەر کۆمەڵگەدا، لە بەرامبەردا حیزبیتر ئەم سیاسەتە لە ڕێگای فکر و تێڕوانینەکانی خۆیەوە بۆ تێڕوانینەکانی ئەوانیتر ڕووبەڕوو ئەوەستێتەوەو لە یەکتێگەیشتن دورئەکەوێتەوە، ئەمە هۆکاری سیاسەتی هەڵەو وشکستخواردووە کە بەدرێژایی سیاسەتکردن بۆ پاراستنی کیانی حیزبی و دەسەڵاتەکانی درێژەی ئەبێت، کە ڕێگە لە یەکترقبوڵکردن و پێکەوەیی دەگرێت، هەربۆیە دەرئەنجام شەڕو ئاژاوەو تێکچونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی خۆراک دێنێت.
زۆرجار جیاوازی نێوان تاکەکانی نێو دوو حیزب یان زیاتر جیاوازیەکان قوڵتر ئەکاتەوە تا ئەو ڕادەییەی بۆچارەسەری و ڕێگە گرتن لە هەژمونی ئەوی تر ڕێگەبە خۆی ئەدات گرێدانی سیاسیی لەگەڵ هێزە ناوچەیی و دەرەکیەکان بکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی و حیزبەکەی.
لە کۆمەڵگەدا دابەشبون دێنێت و بەرەی خۆی بە پێشخستنی چانس وخەڵات و بەرپرسیارێتی گەلەکۆمە لە حیزبی بەرامبەر ئەکات. ئەم داڕمانە کۆمەڵایەتییە شوناسی کۆمەڵگەی تەندروست و زیند و دەخاتە مەترسییەوەو پەلکێشی شەڕێکی نێوخۆیی لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا بەڕێوەئەبات، هەمیشە دژی بەرەکەیتر هێزی جەماوەری دەجوڵێنێت و ئیعلامیش ئەخاتە خزمەت سیاسەتی خۆی، ئالێرەوە دەسەڵاتێکی دیکتاتوری وابەستە بە هێزی دەرەکی دەرئەکەوێت، ڕێگە بۆ هێزە ناوچەییەکان ئەکاتەوە کە سامانی سەرخان وژێرخانی ئەم هەرێمە تاڵان بکات،تەنها لەپێناو مانەوەی خۆی.
زۆر جار لێکتێنەگەیشتنی سیاسیانە ئاڵۆزی هێچگار توند دێنێت و شەڕو ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا پەلکێش ئەکات وکۆمەڵێک ڕەمزی حیزبەکە لە پێشەوەی لایەنگرەکانی دائەنێت و دەیکاتە پیرۆزی و پڕبەهای خۆبەختکردن بۆی، ئالێرەوە ئاشتی و ئارامی بۆ زەمەنێکی دور و درێژ لە بندێت و خەڵک دابەش ئەبێت بەسەر حیزبە نەیارەکاندا، ڕق و توڕەبون جێگای خۆشەویستی وبەرپرسیارێتی دەگرێتەوە، برسێتی و بێکاری بێدەرەتانی، نەبونی خزمەتگوزاری زۆر کەمدەبنەوە تاڕادەی نەمانی لە هەمانکاتدا هێزە دەرەکیەکان چاوچنۆکانە بەشێوازی خاوەنداریکردن لە خاکی ئێمە دێتە ناوەو کاریگەرییە شکستپێهێنەرەکانی بەگەڕدەخات تاداگیرکردنی خاک و ئابوری و حکومەتی ئەم هەرێمە، ئالێرە و داگیرکاری پلانێکی داڕێژراوی هێزە دەرەکییەکان بووە نەک هاوکاری و بەدەنگەوهاتن.
دواجار کێشمەکێشی سیاسی نێو لایەنەکان لە قازانجی دەرەوەی ئەم هەرێمە دەکەوێتەوەو زەرەر مەندی یەکەم گەل و کۆمەڵگە بەگشتی ئەبێت، بەڵام هێشتا حیزب لە زماندرێژی خۆی ناکەوێت و پرسی کەوتن ئەبەستێتەوە بە حیزبی بەرانبەرو لایەنگرەکانی ئەو، ئاوها کۆمەڵگە دەخرێتە بەرڕەحمەتی داکیرکاری و خیانەتکاری.

هەروەها چێکی بکە

بۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ مامۆستا شەماڵ

سەید خالید سەرەتا لە کەسەیەتی شەهید مامۆستا شەماڵدا، بەرێزو وەفادارییەوە سەرجەم شەهیدانی رێی ئازادیی کوردستان، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *