تەڤگەری ئازادیی داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات

تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند” تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی داگیرکەران یەکڕیزیی گەلی کورد و خۆڕێکخستنەوەی تەواوی ئازادییخوازن و لایەنە سیاسییەکانە“.

هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، بۆ ڕێگرییکردن لە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد بەدەستی دەوڵەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشور و رۆژئاوای کوردستان داوای ناوچەی دژەفڕینی کرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عومەر حاجی حوسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایی تەڤگەری ئازادیی بەناوی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادییەوە وتی “ئەو هێرشە ناڕەوایەی کە دەکرێتە سەر گەلەکەمان لە باشور و رۆژئاوای کوردستان شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەئیستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆتە هەڕەشە بۆ تەواوی ناوچەکە و بەبەرچاوی هەموو جیهاندا کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات و ووڵاتانی زلهێز بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لە ئاست ئەو جینۆسایدەی گەلی کورد، ئێمەش وەکو تەفگەری ئازادی ئیدانەی ئەو دڕندەیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تورکیا دەکەین“.

داواکارین ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیەندرێت

وتیشی “لەماوەی ڕابردوو بیینمان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی فرۆکەخانەی عەربەتی کشتوکاڵی کرد لە شاری سلێمانی کە لەئەنجامدا سێ ئەندامی دژە تیرۆری یەکێتی شەهیدبوون و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون لە کاتێکدا کە ئەو هێزە شەری دژی چەتەکانی داعشیان کردووە، هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوودا چەندین کەسی سڤیل بەدەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەهید کراون و تاوانی جەنگیش لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراوە و ناوەندە خزمەتگوازرییەکان دەکرێنە ئامانج، بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانانە زیندووکردنەوەی چەتەکانی داعشە، داواش دەکەین بڕیاری دژەفڕین ڕابگەیندرێت بۆ پاراستنی باشور و رۆژئاوای کوردستان لە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا“.

تورکیا دەبێت لە ئیرادەی گەلی کورد تێبگات

هەروەها ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی تەڤگەری ئازادی هۆشداری دایە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گوتی: “گەلی کورد گەلێکی بە ئیرادەیە و توانای شەڕی هەیە و دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو بینیمان ئەو شوێنەی تورکیا بە تەواوی هێزی خۆی دەیپارێزێت شۆرشگێرانی کورد گەیشتن پێی و پەیامێکی ڕوونیان دایە دەوڵەتی فاشستی تورکیا، تورکیا دەبێت لە ئیرادەی گەلی کورد تێبگات کە هیچ کات چۆک دانانێت و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان“.

حومەری حاجی حسێن، داوای یەکریزیی و خۆ ڕێکخستنەوەی گەلی کوردی کرد لەبەرامبەر دوژمن و ڕایگەیاند “بەداخەوەش بۆ ئەمریکا کە لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کە گەلێکی لە پێش چاوی جینۆساید دەکرێت بەیاننامەیەکی شەرمنانەی دەرکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەموو چەکێکی قەدەغەکراوی بۆ جینۆسایدکردنی گەلی کورد بەکارهێناوە، بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین ڕووبەڕووی ئەو تاوانانە بنەوە کە دژیان دەکرێت، وە داواش لە تەواوی هاووڵاتیانی ووڵاتپارێز و ئازادیخواز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە خۆیان ڕێکبخەنەوە چونکە تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن خۆ ڕێکخستنە، داواش لە تەواوی ڕێکخراوە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین کە سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا دابنێن”.

هەروەها چێکی بکە

گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد: توندوتیژی، نا-توندوتیژی و دەوڵەت

ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە لەنێوان مەهاتما گاندی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن ئاشیش کۆتهاری …