لە کەرکوک ١٥هەمین ساڵیادی شەهید ڤیان کاروخ بەرزڕاگیرا

ڤیان کاروخ بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری و دیلکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا و بە تێکۆشانەکەى لەسەر هێڵی ئازادیی ژن، بووە پێشەنگ بۆ ژنان.

لە شاری کەرکوک، لە بارەگەی ڕیکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی ١٥یەمین ساڵیادی گیانفیدایی ڤیان کاروخ (لەیلا والی حسێن) فەرماندەی یەژاستار بەرزڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی شاری کەرکوک ئامادەبوون و هەروەها دایکانی ئاشتی ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر ژیاننامەی شەهید (ڤیان کاروخ) بۆ ئامادەبووان خویندرایەوە.

ژیاننامەی شەهید (ڤیان کاروخ)، لەلایەن زێرینە تاجەدین ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان خوێندرایەوەو رایگەیاند: “فەرماندەی یەژاستار ڤیان کاروخ (لەیلا والی حەسەن) لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە حەفتانین لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا، بە بڕیاربوون، ئیرادە، ورەی تێکۆشان، ئەوینداری بۆ ئازادیی وەک میراتێک بۆ هەموو ژنان بە جێهێشت.

لەیلا والی حەسەن (ڤیان کاروخ) لە ساڵی ١٩٩٧ لە ناو بنەماڵەیەکی عەشیرەتی جاف لە شاری سلێمانی لە دایکبوو. لەگەڵ خوشکەکەیدا بڕیاری چوونە ناو ریزەکانی گەریلا دەدەن. کاتێک بنەماڵەکەى داوای لێدەکەن لە بڕیارەکەى پەشیمان بێتەوە پێیان دەڵێت، “بە هیچ شێوەیەک لەگەڵتان نایەمەوە. من دەڕۆم بۆ ئەو شوێنە، کە داوا و خواستی ئازادیی تیادا بەجێبهێنم”.

ڤیان کاروخ بەهۆی لێهاتووییەوە لە دوای ساڵێک لە بەشداریکردنی لە ریزەکانی گەریلادا و لە دۆخێکی سەخت و دژواردا، گەیشتە ئاستی فەرماندەیی یەکینەی ژنانی ئازاد (یەژاستار). لە هەموو ساتەکانی ژیاندا پێداگریی لەسەر هۆشمەندیی ژن دەکرد و رۆڵی پێشەنگانەى خۆی دەگێڕا. لە هەمان کاتدا لە ناو پەکەکەشدا بە هۆی هەڵوێست و تواناکانییەوە ناو و ناوبانگی بڵاوبوویەوە.

ئەو ساڵانە، کە ڤیان کاروخ لە چیاکاندا لە ناو تێکۆشاندا پیلانگێڕیی دژ بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. لەو دژی ئەو پیلانگێڕییە دەیان گەیلا و وڵاتپارێز لە سەر شەقامەکان، لە شارەکان، لە زیندانەکان و لە ئە وروپا بە دروشمی “ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن” چالاکیی فیداییان ئەنجامدا و ئاگری ناڕەزایەتییان لە جەستەیان بەردا.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا و کاتێک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قورس و چڕ کرابوویەوە، ڤیان کاروخ بۆ ئیدانەکردن و دژایەتیکردنی ئەو گۆشەگیرییە خۆی کردە بەشێک لە چالاکییە فیداییەکانی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ لە شوباتی ٢٠٠٦دا لە حەفتانین ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا و شەهید بوو.”

پاش تەواوبوونی خوێندنەوەی ژیاننامەی شەهید (ڤیان کاروخ)، زێرینە تاجەدین دەستی بەخوێندەوەی نامەی شەهید ڤیان کرد، پاشان بەڵگە فیلمێکی دۆکیومەنتەری لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان کاروخ پێشکەش کرا.

پاش تەواوبوونی بەڵگە فیلمەکە، بە وتنەوەی دروشمی (شەهید نامرن، شەهید نامرن) کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *