“گەڕانەوە بۆ سروشت و گوند مرۆڤایەتی لە زۆر قەیران رزگار دەکات”

جیهان ئاگری ئەندامی ئەکادیمیای زەینەب کناجی باس لەو کێشە و قەیرانانە دەکات کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رێگەی تێکدانی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی مرۆڤ و ژینگە هێناویەتیە ئاراوە و دەڵێت گەڕانەوە بۆ سروشت و گوند مرۆڤایەتی لەو کێشانە رزگار دەکات.

جیهان ئاگری ئەندامی ئەکادیمیای زەینەب کناجی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “رێیا حەقیقەت”ی رادیۆی دەنگی گەل هەڵسەنگاندن بۆ پرسی ئیکۆلۆژی و ئیکۆنۆمی (ئابوری) کردووە.

دەقی چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:

کولتووری چاندن و هی گوند چییە و مرۆڤ دەتوانێ چۆن پێناسەی بکات؟ گەر بتوانی بۆ گوێگرانمان باس بکەیت.

جیهان ئاگری: پێش ئەوەی بچمە سەر پرسیارەکە دەمەوێت وەکو چاند، گوند، لە مێژووی ئێمەی کورداندا چ گرنگییەکی هەیە؟ دەمەوێت کەمیش بێت هەندێک شرۆڤەی ئەم پرسە بکەم، لەناویشیدا وەڵامی پرسیارەکەت ئەدەمەوە.

وەک دەزانرێت ئەوکاتەی مرۆڤ دێتە نێو گوندەوە (گوندی دروستکرد)، مێژوویەکی وا نایەتە بیرمان، مێژووی خۆی هەیە و مێژوویەکی کۆن و درێژیشە، وەک چۆن مرۆڤ دەڵێ کاتێ مرۆڤایەتی خۆی جێگیر دەکات لەسەر زەوی، ئەوکات گوندەکانیش دروست دەبن، ئەوکاتەشی کە گوند دروست دەکات وەک ئێوەش دەزانن ڕێبەرایەتی لە پارێزنامەکانیدا ناوی لێ دەنێت کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بە شۆڕشی گوند ناوزەندی دەکات، ئەو سەردەمە بۆچی بەشۆڕش دایدەنێت؟ ئێستا ئێمە هەموومان دەزانین لە مێژوودا هەر ڕووداوێک ڕوودەدات وەک شۆڕش دانانرێت. مرۆڤ چۆن لەم شۆڕشە تێ دەگات؟ لە سەردەمێکدا بەرهەمێکی زۆری بەمرۆڤ بەخشیووە، لەبەر ئەوەیە کە وەک شۆڕشی گوند دەناسێنرێت ئەمەیان بۆچی؟ چونکە بۆ مرۆڤایەتی بەرهەمێکی زۆر و زەبەندی خوڵقاندووە و پاشخانێکی هەزاران ساڵەی جێهێشتووە، لەبەرئەوە کولتووری گوند جیاوازی هەیە لە مێژوودا و لە مێژووی ئێمەی کوردیشدا جیاوازی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وەکو ئێمە دەڵێین یان دەزاندرێت کە مێژووی گەلی ئێمە  حەوت هەزار ساڵ بۆ دە هەزار ساڵە و ئەوەندە کۆنە. لەگەڵ هەبوون و دروستبوونی گوند، مێژووی ئێمەش دەست پێدەکات، هەر لەوکاتەشدا پێشەنگی و ڕێبەری ژن دەست پێ دەکات، واتا گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەگەر ئێستا بێینە سەر پرسیارەکەی ئێوە، دەمەوێت پرسیارەکە شرۆڤە بکەم، لەم مژارەدا ئەگەر مێژوویەکی نزیک وەربگرین، بڵێین لەم سێ سەد ساڵەی دوایدا، ئێمە وتمان کە گوند کولتوورێکی گەورەی لەگەڵ خۆی هێناوە، وەک شۆڕشێک هاتۆتە ئاراوە، بەڵام بەداخەوە ئەگەر بڵیین بنکەی مرۆڤایەتی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرینیتە ئەو شۆڕشەی بەلایەنی نەرێنیدا بردووە، چۆن ئێمە بڵیین گوند لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا گوند و ژیانی گوند وەکو دواکەوتن دێتە نیشاندان و وا وێنا دەکرێت کەگوند شوێنی پێشکەوتن و ژیان نییە، واتا ئەوانەی لە گوندان وەک کەسانى دواکەوتوو دەناسرێن، بەو شێوەیە ئەژماریان دەکەن، شرۆڤەی لەو شێوەیە بۆ گوند دەکەن، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یان لە مێژووی کۆمەڵگەکاندا سیستەم شتێکی ئاوهای دروستکردووە، کە تۆ گوندیش خۆش ببینیت، ئەو هێشتا زهنییەتێکی لەو شێوەیەت بۆ دروست دەکات و تۆ بەبچووکی دەبینێ.

بۆ نمونە دەتەوێت گوند وەک حەقیقەتێک پێناسە بکەیت؟

ڕاستە، بۆ نمونە بۆچی بەو شێوەیەیە؟ چونکە ئەگەر بڵێین کە زانابوونێکی مێژووی زۆرمان لەبەردەست نیییە، واتا ئەگەر بڵێین زانینێکی مێژوویمان نییە، زانینی مێژوویی کە مۆدێرنیتە شرۆڤەی کردووە ئەوە دەزاندرێت تۆ بەکەسێک بڵێی گوندی، کاردانەوەی خراپت بەرامبەر دەنوێنێت و وەک سوکایەتی ئەیبینێ، چونکە لەمەدا دواکەتویی دەبینرێت. بەڵام ئەگەر ڕاستییەک هەبێ بیزانین و شرۆڤەی بکەین، تۆ دەیبینی کەلە کولتووری گوندا وەک یەکبوون یان هاوشێوەییەک هەیە، لەنێو سروشتدا ژیانکردنێک هەیە. لەناو سروشتدا بەردەوامی بە ژیانی خۆیان دەدەن و ئەگەر ئێمە بڵێین سیستەمی دەسەڵاتدارێتی زەرەر و زیانێکی وای لێ نەداوە و ژیان هێشتا بەردەوامی خۆی هەیە. بەڵام ئێمە وتمان سیستەم چەند شرۆڤەیەکی ئاوای هەیە و کۆمەڵگەى بەو شێوەیە دێتە بەرچاو، نزیکبوونەوەیەکی بەوشێوەیە دەبینرێت، لەبەرئەوەش ئێمە وتمان مەسەلەی کە بۆ گوند بۆ ئەو کولتوورە مرۆڤ جارێکی دیکە زیندوو بکاتەوە و جارێکی دیکە وابکات، هەڵبەتە هەندێک نزیکبوونەوە لە سەرەتادا زیهنیەتی ئێمە هەندێک شرۆڤەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، مرۆڤ دەتوانێ هەندێک شرۆڤەی ڕاستەقینە وەربگرێت یان ببینێت، ئەگەر ئەو ڕاستیانە وەرنەگرین ئەوا مرۆڤ ناتوانێ کولتووری گوند زیندوو بکاتەوە. ئێستا ئەم کولتوورەی باسمانکرد بەهەزاران ساڵە سودی هەبووە و لە نزیکەی دوو سەد بۆ سێ سەد ساڵی دواییدا، وەکو مردوویەک دەژی و دەتوانین بڵێین ئەم کولتوورە مردووە. هەیە بەڵام نییە! واتا لەم بابەتەدا ئێمە دەتوانین بڵێین، وەکو کۆمەڵگەی ئێمە کەخۆیان دەسپێرن بەگوندبوونەوە، دواتر ئێمە بڵێین ئەو شەڕەی ئێمە دەستمانپێکردووە گەر سەرنج بدەین یەکەم هێرش دەکرێتە سەر چی؟ دەکرێتە سەر گوندەکان. بۆچی بۆ سەر گوندەکان؟ چونکە کۆمەڵگەیەکی سادەیە. کۆمەڵگەیەکی بێ فرت و فێڵ و درۆیە. کۆمەڵگەیەکی بەو شێوەیەیە، هێرشی یەکەم بۆ سەر ئێمە وەک کورد، هێرش بوو بۆ سەر گوندەکانمان. ئەگەر ئاماژەش بەوە بکەین ئایا ئامانج لەم هێرشانەدا چییە؟ کاتێک کۆمەڵگەی گوند تێکچوو و نەما، ئیدی مرۆڤ لەبوون و ڕەسەنێتی و سروشت و ڕەگی خۆی دادەبڕێت، کۆمەڵگەی کوردیان لە ڕەگ و ڕیشەی خۆی دابڕی، ئێمە وتمان کە کۆمەڵگەی گوند، کۆمەڵگەی ئێمە و مێژووی ئێمەیە، واتا هێندە بۆمان گرنگە، دوژمن بەزانابوون لە کۆمەڵگە و گوند و مێژوو و کولتوور دوورمان دەخاتەوە و لە ناوی دەبات. چونکە لەوێدا کولتوورێکی زۆر گەورە هەیە، بۆچی ئەگەر ئێمە بڵێین کەزیاتر لە چوار سەد گوندی کوردان چۆڵکراون و کەسی تێدا ناژی؟ بەڕاى من زۆر زیاتریشن، بەڵام بەفەرمی ئەو ژمارەیە ئاماژەی پێکراوە و ئەوەندەی دەزاندرێت ئەوەندەن.  بەڵام بۆچی ئەم گوندانە وێرانکراون و چۆڵکران؟ هۆکار چییە کەڕوویان لە شارەکان کرد؟ بۆچی ئەم کۆمەڵگانەیان چۆڵکرد و چوون بەرەو شارەکان، دواتر بەرەو شارە تورکیەکانیش؟ چونکە ئەو کۆمەڵگەیە لەناو خۆیدا کولتووری خۆی دەپارێزێت.

ئەگەر بڵێین کولتوور(چاند)چییە؟ وەکو ئێوەش دەزانن کە یەکەم شت: زمانە. لە گوندێکدا کولتوورێکی ئەوەندە گەورە و فراوان هەیە کەلە سەرەتادا لەزماندا ئەو تێکشکاندنە دروست نابێ، هەزار ساڵیش لە شوێنی خۆیبێ زمانی خۆی دەپارێزێ و بەزمانی خۆی ئاخاوتن و قسە دەکات. بەزمانی خۆی شرۆڤە دەکات و خۆی دەناسێت، بەڵام ئەو کۆمەڵگەیە کۆچ بکات و بچێتە شارێکی پێچەوانەی کولتورى خۆی یان بیانی، چی دەبێت؟ نەشیەوێت، هێشتا لەناویدا ئەتوێتەوە. لە سەرەتاشدا زمانەکەی لەدەست دەدات و لەناو دەچێت. لەبەر ئەم هۆکارەیە کە وا پێویستە مرۆڤ ئەم سیاسەتەی بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت، ڕێک بەو شێوەیە شرۆڤەی بکات و لێی تێ بگات. مرۆڤ ئەو کاتەی پارێزنامە و نووسینەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەخوێنێتەوە، بەو شێوەیە لێی تێ دەگات. کولتووری گوند لەنێو خۆیدا سروشتیانەیە و دژ بەسروشت نییە، سود دەگەیەنێت، ئەما زەرەر ناگەیەنێت، واتا شتێکی بەو شێوەیەی لەنێودا هەیە.

وتەی و قسە و باسی ڕۆژانە ئیکۆلۆژیکە…

ڕاستە، بۆ نمونە ئەمڕۆ لە ناو کوردی ئێمەدا، بە زمانێکی گشتی دەڵێین کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیک، واتا بۆچی ئیکۆلۆژیک؟ کۆمەڵگەیەکە ئێمە وتمان کە کولتووری تێدا هەیە، یان چاندنی تێدا هەیە، چاندنی تێدا هەیە ئەمما ئەمڕۆ بڵێین کە لە شارەکاندا چی هەیە؟ ئێمە وتمان لەو دوو سەد بۆ سێ سەد ساڵەی دوایدا، زۆرینەی مۆدێرنیتە پێشی خست، ئێستا بۆ نمونە/ ئەگەر ئێمە بڵێین ئەگەر کۆمەڵگە باش نەخوێندرێتەوە و شرۆڤە نەکرێت، ئەوا زیان و سودەکەیشی هەر وەک خۆیەتی، بەڵام بەو شێوەیە نییە، ئەم کارگەیە دەکرێت تا شوێنێک سودی هەبێ، بەڵام لە شوێنێکى دیکەدا زیانى زۆر بدات. یەک؛ ئەو ماددانەی کە کاری پێ دەکات هەڵی دەداتە دەرەوە، هەتا هەموو سروشت پیس و وێران و بۆگەن دەکات، لە دەوروبەری کارگە، ئەو ژینگەیەی تێیدایە، سەوزاییەکی زۆر هەیە، کاتێک ئەم پیسایی و ماددە کیمیاییانە لەوێ فڕێدەدرێتە نێو ژینگە ئەوا دەیکوژێت، خاک دەکوژێ، ئەو بەرهەمە دەشکێنێ و ناهێڵێ زیاد بکات. ئەمەش لەلایەکەوە خاک لە شێوەی مردندا دەژی، چونکە دەچێتە ناویەوە. واتا بەوشێوەیە ئەویش زیانی زۆر بەسەر دەوروبەری ئیکۆلۆژی دەگەیەنێت. زەرەری بەو شێوەیەی پێ دەگەیەنێت، لەبەرئەوە ئەو شتەی ئێمە وەک ڕێکخستن و وەک فیکر کاری لەسەر دەکەین، ئێمە جارێکی دیکە چۆن ئەو کولتوورەی لە گوندا ئاواکراوە و دوای ئەوەی سیستەم دەستی پێگەیشتووە و پیسی کردووە؛ ئێمە چۆن بۆ جەوهەرەکەی بگەڕێنینەوە؟ ئەمە بۆ ئێمە گرنگە. یەک: بۆ ئەمە بەپێی روانین و سەرنجی من، لە سەرەتادا پێموایە کە ئەو گوندانەی چۆڵکراون و وێرانکراون، وا پێویستە خەڵکەکەی کە ئاستی هەرە باڵای داواکاریەکانیان ئەوەبێ کە بگەڕێنەوە گوندەکانیان و گوندەکانیان بگەڕێننەوە و زیندوویان بکەنەوە. پێویستە ئەم زانابوونە مرۆڤ هەستی پێ بکا و کاری بۆ بکات. کاتێ ئەم گوندانە ئاوایان بەسەر هات و خەراپکران و تێکدران، دەشێ ئێوە خۆشتان بینیبێتتان، لە کوردیدا دەوترێت: (بەردی بەسەر بەردەوە نەماوە)، بۆ ئەوەش ئەگەر بڵێین لەنێو خۆیاندا بۆ ئەم کولتوورە و گەڕاندنەوەی پێویستە تۆ لە سەرەتادا چی بکەیت؟ ئەو گوندانە لە سەرەتادا وا پێویستە خۆیان بەڕێکخستن بکەن. واتا هەر کەسەی لەلایەکەوە نەبێ و بۆ خۆی بێ، بەڵکو هەموو یەکبگرن و خۆیان بەڕێکخستن بکەن، کۆمین و گروپ دروست بکەن. مرۆڤ چۆن لەمە تێ دەگات؟ کاتێک گوندییەکان دەچنە لای یەکتر و دەبن بە یەک و لە سەرەتادا دێنە لای یەکتر لە پرس و کێشەکانی خۆیان تێ دەگەن، ماڵ بۆ خۆیان دروست دەکەن. کێشەکان لەناو خۆیاندا چارەسەردەکەن، گوندییەکان پێویستیان بەئاو هەیە. بۆیە لەسەرەتادا ئەمە چارەسەر بکەن و لەسەر پرسەکانیان بوەەستن. بەهێزی خۆیان ئەبێ بتوانن. لە شارەکاندا ئەنجومەن هەن، ئەنجومەنى گەل، پرس و کێشەکانیان دەبەنە ئەوێ، ئەو ئەنجومەنانە نەیانتوانی چارەسەرى بکەن، ئەوا لە شارەکاندا ئەنجومەنى گەل هەیە، کێشە و گرفتەکانیان دەبەنە ئەوێ. لەناو یەکتردا و وەک کۆمەڵ خۆی، نەک وەک شارەوانی و سیستەم، جڤاک خۆی بەڕێکخستن دەکات، مانای کۆمین و گروپیش هەر ئەوەیە. مانای ئەنجومەنى شارەکانیش هەر ئەوەیە. جڤاک کێشە و گرفتەکانی پێشکەشی ئەوێ دەکات، ئەوکاتیش پرس و کێشەکان چین؟ لەناو خۆیدا توانی وەڵامی بداتەوە و هێزی بەشی ئەوەی کرد و چارەی کرد ئەوا باشە، ئەگەر نەشیکرد لە شوێنی دیکەدا بەدوای چارەسەر دەگەڕێت. لەم بابەتەدا وتم کەلە سەرەتادا لە گوندا کۆمین دروست بکرێن و گوندەکان زیندوو بکرێنەوە و ئاوەدان بکرێنەوە. لە پڕۆژەی ئێمەدا ئەوە هەیە، ئەم شتە هەیە بۆ دوا ڕۆژ، ئەو کۆمەڵگە گوندییە ئێمە وتمان کە مەسەلەی لە سەرەتاشدا وتمان کە گوند لەسەر چ ئەساسێک بونیادنرا و ئاوەدان کرانەوە؟ یەکەمیان شوێنێکە، کە بۆ نیشتەجێبوونی کۆمەڵ و گروپە، ئەمەش لەسەر چى بنەمایەک دەبێت، ژیانیان لەسەر چ شتێک بەردەوام دەکەن؟

یەک: کشتوکاڵ و چاندنی تێدا هەیە یان بڵێین کولتووری تێدا هەیە. ئێستا وەک کوردستان، بۆ کاری ئاژەڵداری و کاری چاندنیش دەرفەتی زۆر و گەورە و دەوڵەمەند بوونیان هەیە. ئەگەر بڵێین هەندێک شوێن لە کوردستان هەن کە دەتوانی ئاژەەڵداری تێدا بکەیت و پێشى بخەیت، وە خۆسەری ژیانی خۆت بەڕێکخستن بکەیت، هەندێک شوێنی دیکەش چاندن هەیە و دەتوانی کاری چاندنی بکەیت، ژیانی خۆت بەڕێکخستن بکەیت، ئەمما ئەگەر سەیربکەی دەبینیت لەلایەکەوە ئاژەڵداری هەیە و لەلایەکی تریشەوە چاندن هەیە. هەندێک پێویستی هەیە کە لە کاری ئاژەڵداری هەیە، گوندییەکان چۆن پەیوەندی نێوان ئەم دووانە دروست دەکەن؟ ئەمە بەدیدی من خاڵێک نییە کەچارەسەری نەبێت. واتا ئێمە بڵێین لە گوندێکدا هەر شتێکی سەرەکی کە چاندراوە و گوند پێویستییەکانی خۆی پێ پڕکردووەتەوە و بەشێکیشی زیادەیە، بەرهەمی ئاژەڵیشی هەیە، بەڵام لەو گوندەدا ئاژەڵ بوونی نییە، لە گوندێکی دیکەشدا کەئاژەڵداری هەیە و پێداویستییەکانیان پڕکردوونەتەوە، بەڵام پێویستیان بە بەرهەمی چاندن هەیە، دەتوانن زیادە بەرهەمەکانیان ئاڵوگۆڕبکەن، پێداویستییەکانی یەکتر بەئاڵوگۆڕکردن پڕبکەنەوە و چارەسەری کێشەکە بکەن، ئەمەش لەڕێگەی ئەنجومەنەوە. ئەمە بەواتای پڕۆژەیەکی ئابوری دادەنرێت و دەناسرێت. لەوێدا پێش ئەوەی کۆمەڵگە پێویستی بە دەرەوەی خۆی هەبێت یان پێویستی بەدەوڵەت هەبێت، لە ئەودا هیوایەک دروست بکات، ئەگەر خۆی بەڕێکخستن بکات. دەتوانێ هەموو شتەکانی خۆی و پێداویستییەکانی لەناوخۆیدا وەڵام بداتەوە و پڕبکاتەوە. لەڕابردوشدا ژیانی گوندەکان بەم شێوەیە بووە. واتا ئەگەر ئێستا ئێمە گوندی خۆمان بەبیری خۆمان بهێنینەوە و سەیری بکەین، دەبینین کە گوندییەکان هیچ کاتێک پێداویستییەکانی خۆیان لە ڕێگەی شارەوە دابین نەکردووە. هەتا ئاستێک ئەم پەیوەندیەی نێوان گوند و شارەکان هەبوو و گفتوگۆ هەبوو. واتا وەک دەوترێت ئەم گرێدان و پەیوەندییە بەشێوەیەکی ناچاری نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ وەک شێوەیەکی تەواو ناچارییە، واتا شتێک دروست بووە کە دەوترێ (ئەگەر شار نەبێ، ئەوا گوند ناتوانێ بەردەوامی بەژیانی خۆی بدات)، شتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە.

 پێشتر گوند هەبوو، بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پارێزنامەکانی خۆیدا بەباشی ئاماژە بەوە دەدات، تەنیا ئەویش نا بەڵکو مێژوونوس و شوێنەوارناسەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن،  کە سەرەتا هەر گوند هەبوون و مرۆڤایەتی لەسەر بەرهەمی گوندەکان ژیاوە و بەردەوام بووە، هەر لەسەر ئەو بەرهەم و پێداویستییانەی گوندییەکان بەرهەمیان هێناوە شارەکان بونیادنراون.

ڕاستە، ئەو چاندەی گوندی کە ئێمە وتمان، چاند و کولتووری گوندە کەهەزاران ساڵە ئێمە سودی لێ دەبینین. بەچاندی خۆیەوە بەردەوامی بەژیانداوە، ئەو کاتەی کە شارەکان دروستبوون، شار و گوندەکان لەناو یەکتریدا بوون، یەک لە سەرەوە و یەک لە خوارەوە نەبوو، جار جار لەنێوانیاندا ناکۆکی هەبوو و هەندێک شتی یەکتریان پەسەند نەکردووە، بەڵام ئەگەر بڵێین کۆمەڵگەی شار لە گوند گەورەتربووە، شتێکی ئاوا بوونی نەبووە، گوندیش خۆی لە کۆمەڵگەی شار بەجیاوازتر نەبینیووە. ئەو تەوەرانەشى ئاماژەم پێدا لە بواری ئابوریدا، دانوستاندنێک هەبوو و هەندێک بەرهەم هەن کەلە شارەکاندا دروست دەکرێن و بەرهەم دەهێنرێن، لەنێو گوندەکاندا لەوانەیە ئەم دەرفەتە نەبێ کەلە شارەکاندا بوونی هەیە، بۆیە بەرهەمی شارەکان جیاوازە، لەسەر بنەماى ئاژەڵداری و چاندن و کشتوکاڵ دەتوانرێ بازاڕێکی هاوبەش و پێکەوەیی دروست بکرێت. وەک چۆن لەنێوان گوندەکاندا دەتوانرا دروست بکرێت، ئەوا دەتوانرێ لەم نێوەندەشدا ئەمە هەبێت.

ئێستا دەمانەوێت لەسەر ئەو مۆدێلەی کە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پارێزنامەکانیدا باسی کردووە قسە بکەین، شێوازى ئیکۆ گوند چۆن دەتوانرێ پێناسە بکرێت؟

پێشتریش ئاماژەم پێدا کەکۆمەڵگەی ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی گوندییەوە دروست بووە،  چاند و کولتووری خۆی هەیە، چاندی زمان، چاندی دانوستاندن، چاندی کشتوکاڵی و چاندی ئاژەڵداری، ژیانێکی لەو شێوەیە تیکەڵبوونێکی واتادارى هەیە، ئەگەر ناخۆشی و نەخۆشێک یان نەخۆشییەک لە گونددا هەبێت، ئەوا دەبێت بەکێشە و نەخۆشی هەموو گوندەکە. واتا هەر کەسێک لە بەرامبەردا خۆى بە بەرپرسیار دەبینێت. یاخود ئەگەر بڵێین لە کارێکدا، ئێمە وتمان کە ژیانێکی هاوبەشی و هەرەوەزی و پێکەوەیی هەیە، بۆ نمونە/ زەوی گوندییەکە هی کەسێکە، بەڵام ئەو کەسە ناتوانێ و دەرفەتی ئەوەی نییە کەکار و بەرهەمی خۆی لەم زەویەدا بەرهەم بهێنێت، خەڵکی گوندی بەهەموویان دەچن یارمەتی و هاوکاری دەکەن، بەیەکەوە هەرەوازانە کاردەکەن. ئەمە هێشتاش لە گوندەکاندا بوونی هەیە.

ئەو کاتەی ڕێبەرایەتی(بەڕێز ئۆجالان) شرۆڤەی ئەمە دەکات و جارێکی دیکە دەیەوێت ئێمە مۆدێلی گوند پێش بخەین، هەر لەسەر ئەم بنەمایە. بۆچی لەسەر ئەم بنەمایە؟ چونکە وەک یەکبوون و هاوبەشێک بوونی هەیە. کاتێک مرۆڤایەتی وەک کۆمەڵگە خۆى بەڕێکخستنکرد، لەسەر بنەمای چینایەتی نەبوو، چینایەتی و پلەبەندی دواتر دروست بوو و پێشکەوت. لەسەر بنەمای وەک یەکبوون(هاوبەشێتی)بوو. ئەوکاتەی دەوترێت وەک یەکبوون، ئەوا هەموو شتێک لەخۆی دەگرێت، ئینجا دانوستاندن بێت یان لەڕێگەی بڵاوبوونەوەی زمانەوەبێ. واتا شتێک لای تۆ هەبێ و لای دراوسێکەت نەبێ، ئەمە مایەی نیگەرانیە و قبوڵ ناکرێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەمە زیاتر پەیوەستە بەویژدانەوە. واتا ویژدانت ئاسودە نابێت ئەگەر دراوسێکەت برسی بێ، یان کێشەیەکی ترى هەبێت. بەڵام کاتێک سیستەم دەستی بەمە گەیشت، ئەمەی تێکشکاند. ئەو کاتە تێکیشکاند کەکۆمەڵگەی سەرمایەداری پێشکەوت. ئیدی وەک یەکبوون و هاوبەشێتی بوونی نەما. نا یەکسانی جێگەی گرتەوە. دەتوانین ئەمە زیاتر لە ژیانی شارەکاندا ببینین. چۆن مرۆڤ ژیانى شارەکان دەبینێت؟ ئێستا دەمەوێت باس لەوە بکەم کەبەشاربوونی سەرەتا چۆن بووە؟ لەسەرەتاشدا مرۆڤ ناتوانێ بڵێت کەشارەکانیش بەو شێوەیە خراپ بوون، ئێمە وتمان کەیەکسانی و هاوبەشێتی و دانوستاندن لەنێوان گوندییەکاندا هەبووە. یەکتریان لەسەر بنەمای پێکەوەیی دانوستاندن قبوڵکردووە. دەکرێت ناکۆکیش هەبووبێت، ئەمەش شتێکی سروشتییە. بەڵام کەشارەکان گەورەبوون، لەجەوهەری خۆیان دوورکەوتنەوە. لەسەر بنەمای ئەوەی کەسیستەم دەستی گەیشت بەشارەکان، بەوشێوەیان لێ هات. بۆ نمونە/ هەندێک لە فەیلەسوفان لەبارەی شارەکانەوە دەڵێن: ئەوکاتەی لەبارەی شارەکانەوە لێکۆڵینەوە و شرۆڤە دەکەن، بەژمارە قسە دەکەن. بەبۆچوونی من ئەمە زۆر گرنگە. واتا ئەوان ژمارەی دانیشتوانی شارەکان دیاری دەکەن، بۆ نمونە/ لەڕووی ناسنامەوە، ژمارەى دانیشتوانى شارەکان نابێ لە پێنج هەزار کەس زیاتربێت. بۆچی پێنج هەزار کەس؟ ئەوکاتەی مرۆڤ لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان وورد دەبێتەوە باشتر درک دەکات. لەڕۆژی ئەمڕۆدا ئەگەر سەیری شارەکان بکەین، دەبینیت ئەو دەستنیشانکردنانەی بەهەزاران ساڵ بۆ شارکراوە، ڕاستییەکەی چەندە باش دەرکەوتووە دەبیندرێت بۆچی؟ ئێستا ژمارەی دانیشتوانی شارەکان بەملیۆنانە بەنمونە/ ئیستەمبوڵ بیست ملیۆن کەسە. وایلێهاتووە ناتوانی پێیان بڵێى شار. ناوی جیا جیا و ناوی ڕۆژئاواییان لێ دەنرێت. ئەگەر شارێک لە ملیۆنان زیاتریکرد و تێپەڕی بۆ نمونە شارێکى وەک ئیستەمبوڵ، لەوێدا چى شتێک زیانى هەیە یان زیانى پێگەیشتووە؟ کۆمەڵگە دەکوژرێ، کۆمەڵگە کوژراوە. واتا ئەگەر سەیربکەین لە شارەکاندا مرۆڤ دەکوژرێ. جڤاک لەدۆخی بەدۆزەخبووندایە، کێ کێ دەکوژێت دیارنییە. دزی هەیە. هەتا دواڕادە بەدئەخلاقی هەیە. لەکۆمەڵگەی گوندی سەرەتایدا بەم شێوەیە بەدئەخلاقی بوونی نەبووە. ئەمما سیستەمی کاپیتالیزم – مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەمەی پێشخست. کۆمەڵگەی لە کۆمەڵگەیی بوون دوورخستەوە. وایلێکرد کەکۆمەڵگەی شارەکان لەشێوەی مۆدێرنەدا بوونیان هەبێ، لەبەریەکی هەڵوەشاندەوە، وەکو لەناوچوونێک بوو بۆ کۆمەڵگە. ئەوکاتەی کەکۆمەڵگە کەوتە ئەم دۆخەی کەگوایە بەهەشتێکە لەسەر زەوی، بۆ کۆمەڵگەکان سیستەم دروستی دەکات، بینی کەبەو شێوەیەنییە و وەک دۆزەخێکە. هەرلەبەر ئەم هۆکارەیە کەمۆدێلی بەگوندبوون لەم خاڵەدا گرنگە.

ئێمە وتمان هەم کۆمەڵگەی گوندی و هەم ئەو کۆمەڵگەیەی بەرەو بەشاربوون ڕۆیشت، بەڵام کۆمەڵگەی ئێستای شارەکان لەشێوەی گەندەڵبوون(ڕزیوبوون- شتێک کەکەڵکی نامێنێت)ژیان دەکات. بۆئەوەی جارێکی دیکە بۆ جەوهەری خۆی بگەڕێتەوە، پێویستە بۆ مێژووی خۆی بگەڕێتەوە، بۆ چاند و کولتووری خۆی بگەڕێتەوە. گوند و شاریش، ئەوکاتەی باسی گوند و شارمان کرد، وتمان کە کۆمەڵگەیەکە لەبەرامبەر چواردەوری خۆی پەیوەستبوونێک هەیە، واتا گوندییەک ناچێت تەحەدا یان زۆردارى و زوڵم لە دراوسێکەی بکات، زۆری و زۆرداری ناکات. زوڵم لەسەر سروشت جێبەجێ ناکات. بۆ نمونە لەنێو سروشتدا بەهەزاران جۆری گیانەوەر هەیە.  بەهەزاران زیندەوەری دیکە هەیە. بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە ماف بەخۆی بدات زوڵم و زۆرداری بەرامبەر بەو گیانەوەر و زیندەوەرانە بکات. بۆ کەیف و ئارەزووی خۆی بیانکوژێت و لەناویان ببات، ئەوە بەواتای چی دێت؟

ئەو کاتەی جڤاکی گوند ژیانی ئابوری خۆی ڕێک وپێک دەکات و چواردەوری خۆی وەکو هۆشیاری و ئاگابوونێک دەبینێ. ئەگەر پێویستییەکیشی هەبێت بەپێی ئەو پێویستییە بەرهەمی دەهێنێت و زیادەڕەوی و زیادە خەرجى ناکات. بۆ نمونە/ ئەگەر مرۆڤێک بڕوات بۆ دەشت، یان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا و لەوەرزى بەهاردا دەچن لەنێو سروشت ئەو جۆرە گیایانە کۆدەکەنەوە کەبۆ خواردنی مرۆڤ دەشێن، بۆ نمونە( گژ و گیا)کۆدەکەنەوە و دەیهێنن، هاوین سودی لێ دەبینن و بۆ زستان هەڵی دەگرن، بەم شێوەیە ئابوری خۆیان پێکدێنن، بەپێی پێویستی هاوین و زستان گیا کۆدەکەنەوە،  تەنیا بەپێی پێویستی خۆیان و زیاتر ناهێنن. پێویستی سروشتیش سەوزاییە. لەسروشتدا زیندووبوون هەیە بۆ نمونە/ گوندێک لەناو دارستاندایە بۆ ئەوەی لەزستان پێویستی خۆیان دابین بکەن و گەرم بنەوە، دەچن بۆ دارستان و بەپێی پێویستی خۆیان، ئەو دارەی کە وشکبووە و کەڵکی نەماوە، بەزۆری ئەو جۆرە دارانە دەهێنن. ناچێ بەئارەزووی خۆی بەناو دارستان بکەوێت و هەموو درەختەکان ببڕێتەوە، بەو شێوەیە ناکات، بەپێی پێویستی خۆی دەیهێنێ. ئەو مۆدێلەی گوند هەم ئابوری خۆی ڕێکدەخات و هەم لەگەڵ سروشتی چواردەوری خۆی لە ڕێزگرتندایە، چونکە سود لەمە وەردەگرێت. دەزانێت ئەگەر زیان بەسروشتی چواردەوری بگەیەنێت، ئەوا خۆى پێش سروشتەکە زیانى پێ دەگات. پاشەڕۆژی دەکەوێتە مەترسییەوە. ئەمەش زانابوونی پێویستە. لەبەرئەوە پێویست ناکات گوندی بچن لە زانکۆ و ئەکادیمیاکان بخوێنن، چونکە ئەمانە لەئەزموونی ژیانەوە فێردەبن.

بۆنمونە/ لەئاوێکدا ماسی هەیە، ئەوکاتەی پێویستیانە دەچن و بەپێی پێویستییان ماسی دەهێنن. ناچێ بیباتە شوێنی دیکە و وەکو سیستەم بچێت سودی لێ ببینن، یان وەکو شێوەی کارێکی لێ بکا، تەنیا پێداویستییەکانی خۆی پێ پڕدەکاتەوە. میوانێکی هەبێت دەچێ دەیهێنێت و پێکەوە دەیخۆن و پێکەوە ڕاودەکەن، ئەمە زیان ناگەیەنێتە ئەو زیندوێتیەی کە هەیە و دەژیەت.

مرۆڤ ئەوە لە مۆدێلى گوندبوون تێ دەگات، کە لە ڕووى ئابورییەوە ژیانی خۆی بەڕێکخستن دەکات، لە سروشت و چواردەوری خۆی ئەو شتانەی پێویستیەتی بەدەستی دێنێ و ئەوەی بۆ داهاتووی خۆی و سروشتیش پێویستە هەم بۆ کۆمەڵگەی گوندیش پێویستە، ڕێز لەمە دەگرێت.

ئەوکاتەی ئەو مۆدێلە هاتە نێو پلانسازی ئێمە، مۆدێلی بەشاربوونیش هەیە، ئێمە پێشتریش باسی کۆمەڵگەی شارمان کرد، کۆمەڵگەیەکە لە شێوەی گەندەڵبوون و مردووی ژیان دەکات، ئەمە یەک، ئەوی تریش لەسروشتدا دوورکەوتۆتەوە.

مرۆڤێک ئەگەر بەسەر خاک و خۆڵدا نەڕۆیشت، هەستی بەخاک و سروشت و سەوزایی نەکرد وەک مرۆڤێک، ئەمە کاریگەری زۆر خراپ دەکاتە سەرى، بەتایبەت ئەم کاریگەریە لەڕووی دەروونیەوە بۆ مرۆڤ خراپ دەبێت. ئێستا سیستەم ئەمە بەزانابوون پێش دەخات. ئێمە وتمان کەشار بەملیۆنان ناوی لێ دەنرێت، بەسەدان شێوە سودی لێ دەبینرێت، بۆ مرۆڤیش بەهەمان شێوەی لێهاتووە، ئێمە وتمان کە ئەم پەیوەندیەی مرۆڤ لەگەڵ کۆمەڵگە و سروشت چۆن ئاوای لێهاتووە؟ ئێمە ساڵانە لەنێو ئەم سروشتەداین، هیچ دڕندایەتیەکی ئەومان نەبینیوە. بێگومان دژبەری هەیە. ئەم سروشتە تۆ دەپارێزێت، ئەگەر تۆ نرخی ئەو بزانی، ئەویش نرخی تۆ دەزانێت، ئەگەر تۆ نرخی ئەو نەزانیت، وەک ڕێبەر ئۆجەلان دەڵێت: ئەویش دەزانێت خۆی بپارێزێ. واتا مرۆڤ بەو شێوەیە سەیری دەکات، ئەمما لە کۆمەڵگەی شاردا ئەم لێکترازانە دروستبووە، مرۆڤایەتی لەمە دوورخراوەتەوە، واتا هەموو شوێنێک لە شاردا بەچیمەنتۆ کراوە، وەک ڕەنگێکی داخراوی لێهاتووە، زیهنیەتی مرۆڤەکانیش وەک داخراوبوونی لێهاتووە.

بەو شێوەیە کۆمەڵگەی شار تا دواڕادە بەرەو مەترسی ڕۆیشتووە. ئەو زهنیەتە بوونی هەیە، ئەگەر واز لە کۆمەڵگەی گوند بهێنین، ئەوا لەکۆمەڵگەی شاردا پلەبەندی و چینایەتیەکی تەواو و زۆربوونی هەیە. شارەکان بەتەواوەتی بوون بە کارگە، لەنێو ئەم کارگەیەدا گرنگ ئەوەیە کێ سودی لێ دەبینێت؟ ئەم سەرمایە بەرەوکوێ دەچێ؟ چۆن بۆ کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە؟ بۆ کۆمەڵگە ناگەڕێتەوە. وزەی کۆمەڵگەش لەناودەچێت. کۆمەڵگەیەکی لەوشێوەیە، ئێمە وتمان کە سیستەمی سەرمایەدارى – مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، زهنیەتێکی وای بۆ کۆمەڵگە دروستکردووە کە بەتاکەکان دەڵێ: تۆ بۆ من کار بکە، من لە جیاتى تۆ بیر لە هەموو شتێک دەکەمەوە!! ئەوکاتەی کە ئەمە دەبینی، دەتوانی بەو شێوەیە شرۆڤەی بکەی. کۆمەڵگەیەک هەیە هەتا دوایی لە ئارامی و ئاسودەیدا دەژی، لەبەرامبەریشدا کۆمەڵگەیەک هەیە لە بواری ئابوریدا، مرۆڤ هەندێک جار لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەوە دەیبنێت کە لەسەر زبڵ و خۆڵ و خاشاک دەژین و بەدوای ژیانەوەن، واتا بیربکەنەوە کە مرۆڤایەتی لەسەر پاشەڕۆ و خۆڵ و خاشاکی مرۆڤایەتیدا دەژی، هەتا دوای نا دادگەری و نا یەکسانی بوونی هەیە لە ژیاندا. ئێمە کاتێک باسی دادپەروەری دەکەین، لەوکاتەدا ئێمە وتمان کەلە سەرمایەداریدا، تەنیا نەک لە سەرمایەداریدا، شتی جیاواز هەیە، لە کۆمەڵگەیەکی لەو شێوەیەدا لە بواری ئابوریدا هەتا کۆتایی لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە و هەتا دوایی ئەم سیستەمە، ئەم مۆدێرنیتەیەی ناچار و  وابەستەی خۆی کردووە.

هەندێک مرۆڤیش هەن بوون بەپاشا و شا، کۆمەڵگەیەکی لەو شێوەیە دروستبووە، واتا چینایەتی و پلەبەندی، کۆیلە و سەردار، یەکێکیان هەتا دواڕادە ئاسودەیە و بەرهەمی زۆرە، ئەوی دیکەش هیچ بەرهەمێکی نییە و نا ئاسودەیە. ئێمە پێشتر باسی شاربوونمان کرد، دژی شاربووننین، بەڵام بەو شێوازەی کەهەیە دژین، بۆچی دژ بەم شێوە شاربوونەین؟ چونکە دژ بەسروشتە و هیچ پەیوەندی بەسروشتەوە نەماوە، ئەمەش ناهێڵێت مرۆڤ بیربکاتەوە. ئێستا لە کۆمەڵگەی شارەکاندا بیر لەچی دەکەنەوە؟ ڕۆژانە چۆن ژیانی ڕێک بخات و چۆن ژیان بەسەر ببات؟ ئەگەر ئێستا کۆمەڵگە هەموو بەو شێوەیە بیربکاتەوە، ئەو مەترسیانەی سەر خۆی چۆن دەبینێت؟ مەترسییەکانی سەر خۆی چۆن شرۆڤە دەکات؟ ناتوانێ بیکات. چونکە سیستەم ئەم زهنیەتەی لای تاکەکان دروستکردووە و پێکهێناوە. پێش هەر شتێک پێویستە ئەو کۆمەڵگەیە، لێرەدا گەڕانەوە بۆ گوند گرنگە. بچووکبوونەوەی شار گرنگە. دەتوانین بڵێین کەکۆمەڵگەیەکی نەخۆش دروستبووە و هەموو کەس نەخۆشە. لە منداڵێکی ساواوە بیگرە تا دەگاتە مرۆڤێکی حەفتا ساڵە هەمووی نەخۆشن! بەڵام ئەو نەخۆشییە تووشی لایەنی فیزیکی مرۆڤ دێ؟ نەخێر بەو شێوەیە نییە هەموو دروستکراون، بۆچی؟ چونکە زۆرینەی نەخۆشییەکان دەروونین. هۆکاری ئەمەش چییە؟ ئێمە وتمان کە کۆمەڵگە ئاسودە نییە، نازانێ داهاتووی چییە! داهاتووی چی بەسەردێت؟ دیار نییە. هەر بۆیە نا ئاسودەیە و بەختەوەرنییە. ئەم نا ئاسودەییەش کاریگەریى دەکاتە سەر لایەنی جەستەیی و دەروونی تاکەکان، کۆمەڵگەیەکە کەناتوانێ بیربکاتەوە. ئەوەی دیکەش ئێمە وتمان ئەو ڕێکخستنانەی پیشەسازی کە درووست بوو، ئەو پیساییەی کە لەناو هەوادا دروستیکردووە، ئەمەش کاریگەریەکی خراپ دەکاتە سەر کۆمەڵگە، وادەکات کۆمەڵگە نەخۆشبێت. بۆ نمونە/ پێشتر کەس لەبارەی شێرپەنجەوە نەیدەزانی، بەمشێوەیە بڵاونەبوو، بەڵام ئێستا و بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لەهەر سێ مرۆڤدا یەکێکیان هەڵگری ئەم نەخۆشیەیە، بەم شێوەیە کۆمەڵگە نەخۆشە، واتا ئێستا دەتوانین بڵێین کۆمەڵگەی شار نەخۆشە، بۆچی و هۆکاری ئەمە چییە؟ یەکەم، پیسبوونی دەروروبەر و سروشت، زۆربوونی سەرمایە و زۆر شتى تر هەیە کە لەئێستادا نایەنەوە بیرم، زۆر شت هەن کەسروشت پیس دەکەن. لەناو سروشتیشدا لە سەرەتادا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کۆمەڵگە(سەر مرۆڤ)، چەندین جۆری نەخۆشی سەرهەڵدەدەن، وەک ئێوە وتتان لە نمونەی نەخۆشى دەروونی. واتا هەر مرۆڤێک تووشی نەخۆشیە دەروونیەکان بووە و بەجۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری یەکێک لەو نەخۆشییە دەروونیانەیە. جا چ هەژاربێ یان دەوڵەمەند، دەچنە سەردانی دەروونناسان. چونکە نەخۆشی دەروونیان هەیە. چونکە مرۆڤ ناتوانێ لە ڕووی ئابورییەوە ژیانی خۆی لە ئارامیدا دروست بکات، ئەوەیتر ئەگەر بیڵێین ئەو شتەی کەلە شارەکاندا بوونی هەیە هەمووی هۆڕمۆنین،(لەبەر ئەوەی تەنیا بیر لە بازرگانی دەکەنەوە)، چونکە چینی سەرەوە کە دەوڵەمەندەکانن تەنیا بۆ خۆی بیردەکاتەوە و چۆن خۆی زیاتر دەوڵەمەندتر بکات و چۆن زیاتر دەسەڵاتی خۆی زیاتر و فراوانتر بکات. تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە، کۆمەڵگە نەخۆش دەبێ، برسی دەبێ، دەمرێت. ئەمە هیچ خەمی ئەو نییە و بەلایەوە گرنگ نییە، لە ڕاستیدا ئەمە ئامانجی سەرمایەدارییە، لەبەر ئەم هۆکارەیە پێویستە کۆمەڵگە بەرامبەر ئەمە هۆشیاربێ و زانابوونی پێی هەبێ. وتمان کە شارەکان هەتا دوایی پیسکراون، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە بەتەواوی شار ڕەت بکەینەوە، ئێمە وتمان کە چواردەوری خۆشی پیسکردووە.

یەک، لە سەرەتادا پێویستە کۆمەڵگە ئەگەر کەمیشبێ لەبارەی خۆیەوە بیر بکاتەوە و تێ بگات، لە بەرامبەر ئەو پیسکردن و نەخۆشیانەی سەر شار، هەندێک بەرەنگاری و تێکۆشان هەبێت، ئەگەر تێکۆشانی کۆمەڵگە نەبێت، ئەو شتەی ئێمە باسی دەکەین و لەبارەیەوە بیردەکەینەوە، بەدەیانجار زیاتر زەرەر و زیان دەگەیەنێت و کاریگەری خراپی دەبێت، بە دەقات زیاتر کۆمەڵگە لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە. سەندیکای کرێکاران دروست دەکات بۆ ئەوەی خۆی لەسەر ئەمە دەوڵەمەندتر بکات، بەرژەوەندی خۆی لەسەر ئەژماری کۆمەڵگە پێش دەخات، لەبەرئەمە پێویستە کۆمەڵگە بەرامبەر ئەمە هۆشیاربێ. ئێمە وتمان کە مۆدێلی شارەکانى ئێمە، کاتێک گەڕانەوە بۆ گوند دروست بوو، هەندێک لەو کێشانەی لەشاردا هەن بچووک دەبنەوە و نامێنن، ئەوەی دیکەش ئەگەر کۆمەڵگە بۆخۆی بیربکاتەوە و لەبارەی خۆیەوە باشتر تێ بگات، بۆ نمونە/ لەڕووی سیاسیەوە، ئەوا زۆر باش دەبێت. لە کۆمەڵگەدا ئەخلاق لاوازبووە و تا ئاستی نەمان چووە، لە لایەکەوە برسیت دەکات و لە لایەکەوە دژ بە ئەخلاقە، هەر شتێک بەسەر کۆمەڵگە دەهێنێت کە بۆ بەرژەوەندی خۆی باشە! ئەگەر کۆمەڵگە لەبارەی خۆیەوە بیربکاتەوە، بەڵکو ڕۆژێک بێ یان ساڵێک، ئەوا هەر بەو شێوەیە نابێت. ئەگەر مرۆڤایەتی باوەڕ بەمە بکەن کە بگەڕێنەوە بۆ سروشت، ئەوا شارەکانیش بچووک دەبنەوە و ئەو پەیوەندییەی لەنێوان گوند و شارەکان تێکدراوە، وەک چۆن سەرەتا شۆڕش لە گوندەکان دروست بوو، دووەمین شۆڕشیش لە شارەکان دروست بوو، ئەگەر بەو شێوەیە مرۆڤ دەستی پێوەبگرێت ئەوا باش دەبێت.

ئێستا ئێمە گەیشتینە کۆتای بەرنامەکە، ئەوکاتەی کە بۆمان دیاریکراوە کۆتایی پێهات، قسەی کۆتاییت ئەگەر هەبێ ئەویش وەردەگرین. فەرموو

دوا قسەم ئەوەیە کە دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر بابەتێکى دیکە، ئەو بابەتەش دروستکردنی بەنداوەکانە هەم لە کوردستان و هەم لە تورکیاشدا. ئەوکاتەی تۆ لەلایەنی ژیانەوە سەیری بکەیت، دەڵێیت شتێکی زۆر باشە، ئەمما بەو شێوەیە نییە، ئێمە باسی ئابوری و دەوروبەر(سروشت)مانکرد، وتمان کە کۆمەڵگەیەک لەنێو سروشتدا بەئاشتی بژی، ئەوا پێویستە کۆمەڵگەی ئێمەی کورد و تورکیاش ئەم مەسەلەى بەنداوانە بەو شێوەیە بگرنە دەست. ئەم بەنداوانە بۆ خراپکردنی سروشتی کوردستان و تورکیایە، لەبەرئەوە پێویستە لەبەرامبەر ئەمەدا ڕێگریەکی توند هەبێت، بۆ نمونە/ هەندێک بەنداومان بینیووە لە بۆتان، لەسەر ئاوی گەورە(ئاڤا مەزن)، لەلای ئامەدەوە، لەوێش بوونی هەیە، ئەمە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە نییە، پێویستە کۆمەڵگەش بەو شێوەیە نەیبینێ، با وابیر نەکەنەوە بە دروستکردنی بەنداو، ئیدی ژیانیان باش و خۆش دەبێت و ئاسودە دەبن، بەو شێوەیە نییە، ئەمە تەنیا بۆ تێکدان و خراپکردنی سروشتی کوردستانە، بۆ تورکیاش بەهەمان شێوە بۆ تێکدان و وێرانکردنی سروشتە، ئەمە بەتەواوی بۆ تێکدانی ژیانی گوندەکانە. بۆ نمونە/ ئەگەر بڵێین لە شوێنێک ئەگەر بەنداوێک دروستکرا ئەوا بە سەدان گوند تێکدەدرێ و خراپ دەکرێن، لەلایەکی دیکەشەوە تۆ دەبینیت کە لەلایەکەوە ژیان دروست دەکات و لەلایەکیشەوە خراپی دەکات و لەناوی دەبات. ئەو شوێنانەی خاوەن مێژووی تایبەتی خۆیانن و مێژووی خۆیان بەزیندووی هێشتۆتەوە، بەتایبەت لەو شوێنانە بەنداو دروست دەکەن، بۆ نمونە/ لەشاری (حەسەن کێف) دروست دەکرێت (حەسەنکێف یەکێکە لەو شارە کوردیانەی باکوری کوردستان، کەخاوەن مێژوویەکی دێرینە و زۆرترین شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، بەڵام وا خەریکە بەهۆی دروستکردنی بەنداو لە نزیکەوەیە بەرەو وێرانبوون و لەناوچوون دەچێت)، ئەم کارەش زۆر بەزانابوون ئەنجام دەدرێت.

کۆتا قسە ئەوە دەڵێم وەک کۆمەڵگەی کوردی، پێویستە بەرامبەر دروستکردنی ئەو بەنداوانە خەبات و تێکۆشانی مەزن ئەنجام بدەین و قبوڵی نەکەین و نەهێڵینن بگەن بەئامانجەکەیان و ئەو کارە بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن دەخوازم.

هەروەها چێکی بکە

هاوپەیمانی نەسر: دۆسێیەی نەوتی هەرێم جگە لەخواو پارتیی دیموکراتیی کوردستان کەس هیچی لەبارەوە نازانێت  

هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا …