جەلال هۆرێنی
دوو ژن خواست و باسی رۆژی سیاسی ئەم چەند رۆژەبون لە کوردستان، ئەوەیش بەهۆی پێگەو کاریگەری سیاسیان .
دوو ژن خواست و باسی رۆژی سیاسی ئەم چەند رۆژەبون لە کوردستان، ئەوەیش بەهۆی پێگەو کاریگەری سیاسیان .
ئامینە کاکەباوە، ژنە کوردی رۆژهەڵات، کۆنە کۆمەڵە، کە وەک پەنابەرێک رووی لە سوید کرد ، توانی ببێتە سیاسیەکی دیار و کاریگەر، کەژنێک هۆکاری دروستکردنی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی بێت، ئەوەی ئامینە بە تورکیای کرد، سوید و فینلاندا ، وەک حکومەت نەیانتوانی بیکەن، ئامینە توانی ئۆردۆگان راگرێت بەوەی سنوری خۆی بزانێت، وتارە مێژووییەکەی لە پەرلەمانی سوید، زیاتر تورکیای توڕەکرد.
توانی حکومەتی سوید بە ئاگا بهێنێتەوە کە خاوەن سەروەری خۆی بێت، ئەوەی میدیای سوید و جیهان لەسەر ئامینە بڵاویانکردەوە، هەموو باس لە کاریگەری ئەو ژنە سەربەخۆ دەکەن، لەسەر بریارەکانی حکومەت.
جێنین هانس بلاخارست هۆڵەندی و نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق،ئەم ژنە ڕاپۆرتەکانی لەنەتەوە یەکگرتوەکان و جیهان ، لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان بەگرنگی باس دەکرێت و میدیای جیهانی بایەخی پێدەدات، ئەم ژنە لە خەمێکی قوڵی هەرێمی کوردستانە، بەردەوام هۆشداری دەدات، حزبەکان لەسەر مێزیەکی گفتوگۆ کۆدەکاتەوە، کە خۆیان ئەو هەستەیان نیە کۆببنەوە.
دۆخی هەرێم ناسەقامگیرە، بەهۆی ناکۆکی سیاسی لایەنەکان و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و نەبونی موچە و نەبونی ئازادی ڕادەربرین.بەڵام دەسەڵاتی سیاسی بێخەمن و ئەوەندە لە خەمی سەروەت و سامانی خۆیانن ، لە خەمی کوردستان نین.