سه‌رۆك كۆمار چاودێریی ڕووداوی دەستدرێژییکردنە سەر منداڵێک دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق، چاودێریی ڕووداوی دەستدرێژیی سێکسیی سەر منداڵێکی کچی حەوت ساڵانی شاری بەسرە دەکات، هەروەها سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی یاسا کە ڕێگرییەکی توندی یەکلاکەرەوە بێت لەم جۆرە تاوانەدا.

هەفتەی ڕابردوو لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ، لە پاش ڕفاندنی دەستدرێژیی سێکسی کرابووە سەر و لە زبڵانێکدا فڕێدرابوو.

پۆلیسی شاری بەرسرە بڵاویکردوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونیان لە کامێراکانی چاودێریی، تاوانبار دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، راگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە: سەرۆک کۆمار بە گرنگییەکی زۆرەوە چاودێریی ڕووداوی دەستدرێژیی بۆ سەر منداڵێکی کچ لە شاری بەسڕە دەکات، کە ڕووداوێکی دڕندانەیە و نامۆیە بە بەها و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان کە عێراقییەکان لەسەری گۆش کراون، ئەو ڕووداوە کۆمەڵگەی هەژاند و وایلێکرد بە توڕەییەوە لەو کارە ناڕەوایە بڕوانن کە بەسەر منداڵەکەدا هات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاراستنی منداڵان یەکێکە لە بنەماکانی ژیانی دروستی مۆدێرن لە دەوڵەت و کۆمەڵگەکاندا، کە پەرۆشن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی شکۆمەندی و ژیان، لەمبارەیەوە سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی یاسا کە ڕێگریەکی توندی یەکلاکەرەوە بێت لەم جۆرە تاوانەدا.

لە راگەیاندراوکەدا ئەوەش هاتووە، سه‌رۆك كۆمار پێیوایە کە یاساکان و سەروەری یاسا لە سەرووی هەمووانەوەیە و ڕێزگرتن لە دابونەریتەکان و ڕەوشت، هۆکارێکن بۆ کەمکردنەوەی ڕووبەری تاوان لە کۆمەڵگەدا و پاراستنی ئاسایش و ئازادیی و شکۆی تاکەکان.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *