وەزیری دەرەوەی تورکیا: حكومەتی هەرێم هاوكارمانە بۆ لێدان لە پەكەكە

لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەوکاری تەواوی دەوڵەتی توركیا دەكات و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەى تورکیاش جەختدەکاتەوە: هەولێر لە دۆسییە هەستیارەكاندا هاوكاری ئەنقەرەیە.

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: “پەکەکە حکومەتی هەرێم دەکاتە ئامانج و هاوپەیمانێتیشی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستکردووە و دژی حکومەتی هەرێم و هەولێرن

وەزیری دەروەی تورکیا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد کە هاوكاری پەكەكەیە، و ئاماژەى بە ڕۆڵی حکومەتی هەرێم کردووە لە بەرەنگاربوونەوەى گەریلاکانی هێزەکانی پارستنی گەل.

دەشڵێت: رۆژانە هەماهەنگییەكانی هەولێر بۆ ئەنقەرە لە دۆسییە و پرسە هەستیارەكاندا زیاد دەبێت.

وەزیری دەرەوەى تورکیا راشیگەیاند: بەرلەوەی هەر هێرشێكی سەربازیی ئەنجام بدرێت پێشوەختە ئاگادار دەبن و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامی هەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوكاریی هەولێر و توركیا نابێت لەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا دەیكاتە سەر گەریلا و ئازادییخوازان و هاووڵاتییان.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …