کەسایەتییە رۆشنبییر، چالاکوان و کۆمەڵایەتیی و لایەنی سیاسیی کەرکوک، داوائەکەن لایەنە سیاسییەکانی شارەکە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە یەک لیستدا کۆببنەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، لە گەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی و کۆمەڵایەتیی و رۆشنبییر و لایەنی سیاسیی لە سەنتەری رۆشنبییریی شاری کەرکوک کۆبوونەوە و رەخنەیان لە پارتی و یەکێتیی گرت، کە بەرژەوندیی گەلەکەیان ئەکەنە قوربانیی حزبیەکانیان، داواشیان کرد لایەنە ساسییە کوردییەکان یەکگرتووبن و یەک لیستیان بۆ شاری کەرکوک هەبێت.
ئێوارەی دوێنێ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە باس لەوەکرا، دروستکردنی یەک لیستی هیچ هەنگاوێکی کردەیەکی بۆ نەنراوە، پاشان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان بەڕێوەبرد، داوایان کرد بە زووتریین کات، یەک لیستی لە پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆمەکان دروست بکرێت.
محەمەد مەلا کەریم، کەسایەتیی رۆشنبییری شاری کەرکوک، بەناوی ئامادەبووانەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە تیایدا هاتبوو: “لای هەمووان ڕوونە ناتەبایی و نەبوونی نەخشە ڕێگایەکی ڕوون لای هێزە سیاسیەکان، دۆخی هەرێمی کوردستانی تووشی چەقبەستووی سیاسیی کردووە و خستوویەتییە سەر ڕێگای هات و نەهات.
وتیشی: “ئێمە کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی کەرکوک و ئەنجومەنی کوردی کەرکوک، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکان، ڕووی دەممان دەکەینە هەموو حزبەکان و لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم پێشنیاری یەک وتار و یەک لیستی دەدەین، بۆ ئەوەی پێکەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆبگرن و هاوبەشی بڕیاربن.