شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم لە شاری کەرکوک، سەردانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد، لەلایەن هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەرەوە پێشوازییان لێکرا و لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە گفتوگۆیان کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی بە سەرپەرشتیی رەوەندی مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان لە شاری کەرکوک کرد.
وتیشی: ئامانجی سەردانی شاندەکەی یەکێتیی بریتبوو لە دروستکردنی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هەروەها کار بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد لە شاری کەرکوک دا بکرێت.
هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی راشیگەیاند: ئێمەوە وەک تەڤگەری ئازادیی، جەختمان لەوەکردەوە کە پێویستە یەک لیستییەکە زۆر تریین ئەحزاب و لایەن و کەسەیەتیی شاری کەرکوک لە چواردەوری خۆی کۆبکاتەوە، هەروەها ببێتە خاوەن پرۆژەیەک بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکوک و گەلانی کەرکوک لەبەر چاو بگرێت، ئەوکاتە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی ئامادەین خزمەت بەو لیستە بکەیەن.