ناوچە حکومییەکانی دیمەشق و کۆنگرەی کەشوهەوا کارنامەی رۆژنامە عەرەبییەکانە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، رۆژنامە عەرەبییەکان باسیان لە دۆخی ناوچەکانی حکومەتی دیمەشق و ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل و کۆنگرەی کەشوهەوا کرد کە ئەمڕۆ لە ئیمارات دەست پێدەکات.

سەبارەت بە بارودۆخی سوریا، رۆژنامەی عەرەب ئاماژەی بە پچڕانی کارەبا لە ناوچەکانی حکومەتی دیمەشق کرد، هاوکات لەگەڵ لێدوانی بەرپرسەکانی کە ڕەنگە ئایندە لەوە خراپتر بێت، ئەمەش لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی پایتەخت ئازار و سەختیی بۆ هاووڵاتیان  دەهێنێت، شارەکانی هیمس و سیوەیدە لە باشووری سوریا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ دەیان کاتژمێر کارەبا بڕاوە.

بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەکە، حکومەتی دیمەشق بەنیازە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بکاتەوە،  هاووڵاتییانیش دژی ئەمەن، بەتایبەتیی کە ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی پارەی کارەبا، ئەمەش وایکردووە بارگرانی سورییەکان زیاد بکات.

‘ئیسرائیل وەک پێشترنابێت’

هەروەها رۆژنامەی “الحرة” رایگەیاندووە کە رەنگە شەڕی غەززە مەیلی ئیسرائیلییە راستڕەوەکان زیاتر بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بەو مانایەیە کە “ئیسرائیل ناگەڕێتەوە باری پێشوو”  ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەری ئەوە هەیە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەرکەکەی تەواو ببێت، تەنانەت ئەگەر ناچار بێت بڕوات، ئیسرائیل ئایدیۆلۆژیایەکی جیاواز قبوڵ ناکات.  باسی لە هەندێک ڕاپرسیی کردوە و ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان بە ژمارەیەکی زۆر روو لە پارتی یەکێتیی نیشتمانیی دەکەن کە بەنی گانتزت سەرۆکایەتیی دەکات، کە پێدەچێت لە رێگەی راستڕەویی بۆ دۆزی فەلەستین لا نەدات.

‘کۆنگرەکانی کەشوهەوا سوودیان نییە’

رۆژنامەی شەرقوئەوسەت هەواڵێکی لەبارەی کۆنگرەی کەشوهەوا بڵاوکردەوەتەوە رایەگەیاندوە ئەمڕۆ کۆنگرە لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.  هیوایەک هەیە کە پێشکەوتن سەبارەت بە کەشوهەوا لەسەر ئاستی جیهانیی بەدەست بهێنرێت و پاڵنەرێک بێت بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنە تایبەتەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا.

پەیوەست بە هەمان بابەت، ماڵپەڕی “فرانسا٢٤” رایگەیاندوە، کە بەرژەوەندییە جیاوازەکان کاریگەرییان لەسەر کۆنگرە هەیە و وای لێدەکات بێکاریگەر بێت. لە دوای مۆندیالی ٢١ و رێککەوتنی پاریسەوە، دەردانی گازی گەرم زیادی کردووە. لەو کاتەدا پێشبینی دەکرا کە تا ساڵی ٢٠٣٠ دەردانی گازی ژێر زەوی بە ڕێژەی لەسەدا ١٦ زیاد بکات،  بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕێژەیەی بۆ لەسەدا ٢ کەمکردەوە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتبەستن بە وزەی پاک کە ڕۆڵێکی حاشا هەڵنەگری لەم بوارەدا هەبووە، بەڵام مەترسیی لەسەر کەشوهەوا بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …