ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە لەنێوان مەهاتما گاندی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن ئاشیش کۆتهاری ژینگەپارێز و ئیکۆلۆژیستی هیندییەوە نووسراوە کە لەسەر ئاستی جیهان کەسایەتییەکی ناسراوە و چەندین چالاکی گەورەی لەپێناو ژینگەدا ڕێکخستووە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بەرێز گاندی؛ ژن، ژیان، ئازادیی- سڵاو لە کوردستانەوە.
مەهاتما گاندی: هەڤاڵ ئۆجەلان، نەمستێ و زیندەباد لە هیندستانەوە.
عەبدولڵا ئۆجالان: زۆر سوپاس بۆ بەکارهێنانی وشەی هەڤاڵ. سەرنجم دا لە سڵاوەکەتدا وشەی زیندابادت بەکار هێنا، داخۆ ئەو وشەیە هیچ پەیوەندییەکی هەیە بە ئازادی ژن و ژیانەوە؟ هەروەک ئەو چەمکەی لای ئێمە هەیە؛ ژن، ژیان، ئازادیی؟
مەهاتما گاندی: ئەرێ وایە، کاتێک دەڵێم زیندا واتا تۆ هەر هەبیت و ژیانت بەردەوام بێت. ئەم دەستەواژەیە زۆربەی جووڵانەوەکانی هیندستان بەکاریان هێناوە و منیش بەم دواییە وا هەر بەکاری دێنم. ئەگەر هەڵە نەبم وشەی ژیان کە بەکارت هێنا، وەک وشەی جیڤانی هیندییە کە واتای ژیانە، کەواتە وشەی ژن-یش لە کوردیدا واتای women لە ئینگییزیدا؟ ناوازەیە. کەوابێ سڵاوەکەی تۆ بە ژن دەستی پێکرد؟
عەبوڵڵا ئۆجالان: بێگومان وایە، ئەمەش لەو پێناوەی، بەبێ ژن، ژیان و ئازادیی بوونی نییە. جا دەمەوێت شتێک باس بکەم، لەم ساڵە دوورودرێژانەی زینداندا لەو بارەیەوە شتێکم نووسیوە لێ نازانم لە کام کتێبەمدایە بەڵام نووسینەکە بەم شێوەوەیە؛ بەبێ بوونی یەکسانی جێندەریی، هیوای ئازادی و یەکسانی واتای نابێت. پێکهێنەرێکی هەرە جێگیر و گشتیگیریی بە دیموکراتیزەکردن، ئازادیی ژنە.
مەهاتما گاندی: وای!! دەزانیت پێم وایە من زۆر درەنگ کەوتووم لەوەی کە ژن وەک چەقی سوارژ بزانم، وەلێ تۆ بەتەواوەتی ڕاست دەبێژیت. بەڵام گوێبگرە، ئەوەی دەمەوێت لەگەڵتدا گفتوگۆی بکەم مژاری توندوتیژیی و نا-توندتیژییە. هەر لەبەر ئەمەشە ویستم پەیوەندیت لەگەڵ بکەم، ئەوەش دەزانم کە کاتی تۆ سنووردارە بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی زیندانەکەت، بۆیە کونجکوڵ بووم دەربارەی ئەوەی….
عەبدووڵڵا ئۆجالان: ببوورە کە قسەت پێ دەبڕم بەڕێز گاندی، بەس تکایە دەکرێت ئەو وشەی سوارژە ڕوون بکەیتەوە کە بە کارت هێنا؟
مەهاتما گاندی: ئۆو، دەستەواژە هەرە دڵخوازەکەم. لە چەند شوێنێک و بەتایبەت لە کتێبێکی بچکۆلەم دا بەناوی هیند سوارژ، ڕوونمکردووەتەوە. ڕاستەوخۆ ئەم دەستەواژەیە دۆخێکی ئاکاریی-سیاسیی تاک و ئازادیی و خۆبەڕێوەبەرییە؛ سەرنجی لەسەر ڕوونکردنەوەی پرسی هێزە، نەوەک لە حکومەتدا بەڵكوو لەنێو تاکەکاندا. سەرنج دەخاتە سەر توانای بەرخۆدانی لەبەرانبەر دەسەڵاتی توندوتیژدا، ئەم دەستەواژەیە خۆویستانە جۆرێک لە گلدانەوە و میانڕەوییمان تێدا دروست دەکات لەوپێناوەی دڵنیایی بدەین کە مرۆڤانی تریش بتوانن خواستەکانیان بهێننە دی، هەروەها جۆرێک لە هاوسەنگی لە نێوان ئەرک و مافەکانیشماندا دروست دەکات.
عەبدولڵا ئۆجالان: سەرنجڕاکێشە. لە کوردستان ئێمە هەوڵ دەدەین پابەند بین بە هەریەک لە پرەنسیپەکانی بڕیاردانێکی خۆسەر لەلایەن هەریەک لە کۆمۆنەوەکانەوە هاوشانی سەرنجدان لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییانەی کە ژیانی هەرەوەزی دەیهێنێتە کایەوە، هاوکات ئافراندنی پێکبەندیییەکی سنووربڕ کە زۆربەی نیشتیمانەکان بگرێتەوە کە وەک دەستەواژە ناوم ناوە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی. بە ڕاستی وا بیر دەکەمەوە کە دەتوانین ئەمە وەک بنەما سەرەتاییەکانی خۆبەڕێوەبەریی لەلایەن خەڵکی جیهان خۆیانەوە دابنێین لە هەرە لۆکاڵەوە بۆ بۆ هەرە گڵۆباڵ، دواتر ئەوەی دەکرێت بێتە کایەوە بریتتییە لە یەکێتی کۆنفیدڕاڵی دیموکراسیی جیهان، کە دەبێتە جێگرەوەی ڕێکخراوێکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکخراوێکی داگیرکراوی دەستی هیزە باڵاکانی دەوڵەت نەتەوەیە.
مەهاتاما گاندی: هممم. هەست ئەکەم لە شوێنێکدا باسم لە بازنە دوورگییەکان کردووە کە ناوچەی بەرفراوانتری سوارژن کە بەندن بەو بڕیاردانانەوەی کە لەلایەن ڕێکخستنە کەسییە خۆسەرەکانەوە هاتووتە کایەوە بەبێ بوونی هیچ هیرارشییەتێک. پێم وایە هەر کەس دەتوانێت خۆبەرێوەبەرییەکی گڵۆباڵ لەسەر ئەم بنامەیە بونیاد بنێت. بەڵام دووبارە بانگەوازیی پشتگیرییکردنی ئایدیای فیداراسیۆنی نەتەوە ئازادەکان دەکەم. کە پێم وایە نزیکە لەوەی ئاشتیخوازییەکی گڵۆباڵ بهێنیتەوە کایەوە، هەرچەندە لەوانەیە زۆر ئەوەش ڕوون نەبێت کە دەکرێت ببێتە جێگرەوەیەک بۆ داگیرکارییە حکومەتیییەکانی دەوڵەت نەتەوە، بەبێ ئەوەی هێچ پێگەیەک بە خەڵکی جیهان ببخەشێت.
عەبدولڵا ئۆجالان: دەبێت گفتوگۆی هێزی دەوڵەت-نەتەوە بکەین کە پێم وایە یەکێکە لە بنەماکانی کۆڵۆنیالیزمی گڵۆباڵ. بە هەرحاڵ، حەزم لەو شێوە باس کردنەتە دەرباتەی بازنە دوورگەییەکان. بەڕاستی شاعیرانەیە، بەڵام تۆ وتت دەتەوێت دەربارەی ناتوندوتیژیی لەگەل مندا قسە بکەیت؟ منیش حەز دەکەم لەو بارەیەوە پرسیارت لێ بکەم، هەروەها هەندێک لە هزرینەکانی تۆم خوێندووتەوە لە کتێبەکەی ستانلی وۆلپێرت؛ خواستی گاندی، ژیان و میراتی مەهتاما، کە پارێزەرەکانم کۆپییەکیان بۆ هێنام بۆ زیندان. سەرسام بووم بەو بۆچوونانەنەت.
مەهاتما گاندی: دەزانیت هەڤاڵ ئۆجەلان ژیانی ئێمە لێرە، لەم ژیانەی پاش مردنەدا لە دۆخی تۆ جیاوازترە، هەموو کتێبەکانی جیهان بەردەستن، بۆ زانیاریشیت مارتن لوسەر گینگ و عیسای مەسیحیش لێرەن جا چەند شتێکیشم دەربارەی تەڤگەرە ئازاکەی تۆ خوێندووتەوە. پێم بڵێ، پێم وایە ئایدۆلۆجیاکەت؛ نەتەوەی دیموکرات و کۆنفیدڕاڵیزم و کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیی کە خاڵی زۆر هاوبەشی هەیە لەگەڵ سوارژ بەو شێوەیە کە نابێت هیچ شوێنێکی بۆ توندوتیژیی تێدا بێت. ئەدی باشە بۆ تەڤگەرەکەت سوپای هەیە تەنانەت سوپای ژنانیش، داخۆ ئەمە دژیەکیی نییە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: درووستە، ئەمە تەنیا دیموکراسی نییە کە من سەرپێم خستووە، بەڵکوو ژنۆلۆژیش هەیە، زانستی ئازادی ژن، کە جەخت لەسەر ئاشتی و هارمۆنی دەکاتەوە لەگەڵ زەویدا. لێ پێم وایە پاراستنی ڕەوا یەکێکە لە هەرە گرنگترین پێدوایستییەکان بۆ هەر گیانلەبەرێک بە مرۆڤیشەوە. تەنانەت باسم لەوەشکردووە زیاتر لە سوپایەک پاراستنی ڕەوا دەربارەی پاراستنی شوناسە کە یەکێکە لە پاراستنی هۆشیاری سیاسیی و بە دیموکراتیزەکردن، بەڵام بەڕێز گاندی، توندوتیژیی و هێزە بەسەربازییەکانی دەوڵەت نەوە ژیانی ئێمەی داگیرکردووە، ئەم ناوچەیە خودان بەستێنێکی مێژوویی بەرفراوانە لە ئەشکەنجەدان و توندوتیژیی بە جینۆسایدی ئەرمەنیی و ئاشووریی و ڕۆم و گریک و چەندەها کۆمەڵكوژیی دیکە لە کوردستان. ڕێکارە بە ئەنقەستەکانی جینۆسایدی کولتووریی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پەیڕەوی لێ کراوە. چەندەها ساڵ هەوڵمان دا هەوەها لە زۆر دۆخدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەواندا بە واتا ئاشتیخوازەکەی. تەنانەت لە چەندین دۆخدا ئاگربەستی تاکلایەنەمان ڕاگەیاندووە. لە دوای ماوەیەکی کورت وەڵامەکەیان دەرکەوتووە کە ئەویش ئەوەیە هەرگیز ئەو جۆرە چارەسەرییانەیان بەلاوە گرنگ نەبووە. ئەوان ناتوانن لەگەڵ ئایدیای خۆسەری کوردیی هەڵ بکەن، ئەگەرچی تەنانەت ڕەزامەند بووین بەوەی لەنێو سنووربەندییەکانی ئەوانیش بژین و داوای دەوڵەت یان وڵاتی خۆمان نەکردووە، لێ هیشتا تۆپبارانمان دەکەن و هەڤاڵانمان شەهید دەکەن و شەڕمان لەگەڵ دەکەن. لە دۆخێکی لەو ڕەنگەدا، بژاردەی ئەوەمان هەبوو بە هێزی خۆمان، پارێزگاری لە خۆمان بکەین یان بمانسڕنەوە.
مەهتاما گاندی: بەڵام ئایا دڵنیایت کە هەلی تەواوەتیت داوە بۆ ئەوەی نا-توندوتیژیی بە تەواوەتی گوزارشت لە خۆی بکات؟ بڕوام وایە ئێوە کەسانێکن وا بەتەواوەتی ئامادەن بۆ نا-توندوتیژیی و دەتوانن زاڵ بن بەسەر توندوتیژیی هەرە قووڵی دەستدرێژیکران، بەڵام دۆخی ئامادەکاریی بۆ ئەمە چشتێکی یەکجار گرنگە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: دەبێت ددان بەوەدا بنێم بە تەواوەتی شارەزای چەمکی نا-توندوتیژیی تۆ نیم، زۆر بە بەباشیش نەمخوندووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە پێویستە ئامادەکاریی بۆ بکەم و لێی تێی بگەم و بیخوێنمەوە، جا ئەگەر قۆناغی بیرمەندیی و گەشەسەندنی کولتووریی کۆمەڵگەکەمان بێت یان جۆرێک لە توندوتیژیی لادەرانەی دەوڵەت نەتەوە بێت، ئەوا دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە، واش دەردەکەوێت کە دژەهێز ئەو شتە بێت ئێمەی پاراستووە. بەردەوام ئێمە کار دەکەین لەسەر بونیادنانی هزرێک وا ڕەوایەتی بە توندوتیژیی نادات، هزرێک بانگەشە بۆ ئاشتی و دووبارە بونیادنانەوە دەکات ئەمەش بەدرێژایی پرۆسە ئاساییەکانی پەروەردەمان بەڕوونی بوونی هەیە.
مەهاتما گاندی: دەتوانم لەوە تێبگەم. بۆ کۆمەڵگەیەک کە بیەوێت سەرپاکانە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنانی نا-توندوتیژیی وەک هۆیەکانی بەرخودان یاخود ساتیاگراها یان زاڵبوون بەسەر ئەو کەسانەی وا بەسەریدا دەسەپێنن پێویستی بە ڕاهێنانێکی سەختی هزری و ڕۆحی هەیە. وێنای دەکەم دەکرێت کۆمەڵگەی کوردیی کاتی پێویستی نەبووبێت بۆ ئەم ئامادەکارییە یان لە هەندێک دۆخیدا هاوشێوەی دۆخی هەنووکەیی تۆ؛ دۆخی سازییبوون لە کاتێکی دیاریکراودا کار نەکات.
لێ گوێبگرە، دەمەوێت ئەوەش ڕوون بکەمەوە کە مەبەستم لە نا-توندوتیژیی ئەوە نییە کردەیەکی زۆردارانە بێت، بەڵکوو وەک پرەنسیبێکی بنەڕەتی قسەی لەبارەوە دەکەم. لە چەندین شیوەی جیاوازدا هەردەم باس لەوە دەکەم ئەگەر کێماسییەک هەبێت لە توانانی ناتوندوتیژیی و خود-بەرگری نابێت هیچ شڵەژانێک لەهەمبەر بەکارهێنانی هۆیەکانی توندوتیژیی هەبێت. بۆیە توندوتیژی لە بەرگریکردن لە خۆدا زۆر باشترە لە بێتوانایی، یان خۆبەدەستەوەدانی ترسنۆکانە. هەروەها ئەوەشم وتووە لە کاتێکدا دانیشتووان خۆیان بۆ ناتوندوتیژی و هاوکاری ئاشتیانە و دوور لە بەرژەوەندیی دەکەین، ڕەنگە پێویستیی بە هێزێکی چەکداری بچووک هەبێت. لەم واتایەدا سڵاو لە سەربازەکانتان دەکەم بەتایبەتی ژنان کە جەستەی خۆیان دەخەنە هێڵی پێشەوەی ئاگر تەنێ لەو پێناوەی کە کۆمەڵگەکەتان هەلی ژیانێکی ئاشتیانەی هەبێت.
عبدولڵا ئۆجالان: سوپاس بۆ تێگەیشتنت. دەزانیت، یەکجار حەز دەکەم تەڤگەری کوردیی جارێک تۆ بانگهێشت بکات تاوەکوو پرەنسیپ و کردارەکانت دەربارەی نا-توندوتیژیی و سوارژ و رێبازەکەت هاوبەشی بکەیت لەگەڵیان. ببوورە ناتوانم هەموو ناوەکانم لە بیر بێت هەروەها ناوەڕۆکە قووڵەکانی تۆ دەربارەی پرسە ژینگەییەکانی ئێمە، دەکرێت یارمەتیمان بدات تاوەکوو پێداگیربین لەسەر نا-توندوتیژیی وەک لە توندوتیژیی، ناتوانم ئەوە بڵێم، بەڵام چەند دەیەک درەنگ کەوتووین لەوەی لە نزیکەوە لێت فێربین.
مەهاتما گاندی: منیش دڵخۆش دەبم بە سەردانیی کوردستان، ئەوەندەی دەزانم، ئێوەش کەم تا زۆر هەندێک ڕێباز پەیڕەو دەکەن کە نزیکە لەوەی منەوە، وەک هەندێک لە شێوەکانی ساتیاگرها کە قسەکردنە دەربارەی ڕاستیی و هێز یان بڕواهێنان بە چەوسێنەر بە ڕاستی وەک خۆم ئەم شتانە لە مێژوودا لە کەسانی دیکە فێربووم؛ ڕاوەستە، تووڕە دەربکەوە، دواتر پێبکەنە. ڕاستییەکەی هەڤاڵ ئۆجالان وا بیر دەکەمەوە پێویستە لەپێناو ئازادبووندا بەڕۆژوو بم (واتا مانگرتن لە خواردن).
عەبدوڵڵا ئۆجالان: جێی شانازیمە. دەزانیت بەرێز گاندی لە ساڵی ٢٠١٩ رێنمایی چەند هەڤاڵێکم کرد لە وێنەی لەیلا گوڤەن کە پێداگیرییان لە سەر ئازادبوونی من دەکرد وا دەبێت دەربارەی بەڕۆژووبوونەکەی تۆ توێژینەوە بکەن. بەتایبەت دەربارەی ئەوەی کە تەندروستی سایکۆلۆجی و دەروونی و جەستەیی مرۆڤەکان چۆن دەتوانێت بەرگەی ئەم جۆرە کارانە بگرێت کە یەکجار گرنگە بۆ کولتووری بەرخودانی سیاسەتی دیموکراتیک و چۆن بە خێرایی دەبێت ئەمە شوێنی خۆی بگرێت لە نێو بەستێنی بەرخودانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی. داخۆ راست دەبێژم؟
مەهاتما گاندی: بەهود خوب- زۆر باشت وت. بەڕاستی وایە بۆ من بەڕۆژووبوون تاکتیکیی جیاکراوە نەبوو، بەڵكوو بەشێک بوو لە بەرخودانەکەمان، لێ جۆرێک لە کردەی خۆ پاکژکردنەوەش بوو. بەردەوام ڕوونمکردووەتەوە کە بەڕۆژووبوون قەیرانێکی برسێتیی نییە یان کردەیەکی خۆسەپێنانە نییە، بەڵكوو دەربارەی بەرزکردنەوەی ئاگایی مۆڕاڵی دەستەجەمەعییە ئەمەش ئامرازی هەرە بەهێزی نێو ئامرازەکانی ساتیاگراهایە. هەرگیز ئەمە بۆ جۆێک لەخۆیابییوون نییە و بە تووڕەیی و کاردانەوەوە نایەتە بوون بۆ بڕواپێهێنانە نەوەکوو ناچارکردن، هەروەها لە کۆتاییدا کردەیەکەی نا-توندوتیژییە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: بەڕێز گاندی بەڕاستی شانازییەکی گەورە بوو، پێم وایە ئێستا تێگەیشتم لەو مەبەستەی کە بۆچی تۆ بە مەهاتاما بانگ دەکرێیت، بەڕاستی خودان ڕۆحێکی مەزنیت.
مەهاتما گاندی: هەڤاڵ ئۆجەلان تکایە وا بانگم مەکە، سادە بمبینە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: ببوورە، منیش هەمان هەستم هەیە، هەست بەوە دەکەم کاتێك پێم دەلێن وێنەکەم لە هەموو کوردستان و شوێنەکانی دیکە بڵاوبۆتەوە. بەڵام ئێستا پاسەوانەکانی زیندانەکەم بانگم دەکەن، کاتەکەم بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە کۆتایی هات. لە دڵەوە هیواخوازم بەزوویی کاتێکی دیکەمان هەبێت دەمەوێت دەربارەی بیرسا و کردەکانی ترت قسەت لەگەڵ بکەم؛ بەتایبەتی دەربارەی ئەوەی ناوت ناوە ساتیاگراها.
مەهاتما گاندی: بەڵی بێگومان، خەڵکەکەت هەوڵی سوارژ دەدەن. هەروەک هەوڵی دیموکراسی دەدەن لەسەر بنەمای تێزەکانی تۆ دەربارەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی. کە دەخوازم لێوەی فێر بم. هەوڵیش دەدەم زیاتر لەبارەی هەڤاڵە شەهیدەکانتەوە بزانم کە ناویان لێرە (مەبەستی ژیانی پاش مردنە) و لە هەموو شوێنێکی دیکە هەیە، بەتایبەت ئەو ژنانەی خۆیان بە سوپا کردووە ناوازە دەبێ بتوانم گفتوگۆیان لەگەل بکەم دەربارەی توندوتیژیی و نا-تودوتیژیی. هیواش دەخوازم بتوانم بنەما و پرەنسیپەکانی تۆ دەربارەی دیموکراسی بگوازمەوە بۆ نێو ئەو بەرخودانەی لەپێناو ئازادییدا لە هیندستان وا دووبارە دێتە کایەوە. هەردوو گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەدان لەگەڵ ڕژێمە دەسەڵاتگەرەکان هەر بۆیە پێویستە هاسۆزی یەکدی بن و لەیەکەوە فیر ببن.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: بەم وشانە کۆتا سڵاوی خۆمت پێ دەگەیەنم
ژن، ژیان، ئازادیی و زینداباد