بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز رایگەیاند، ئامادەنییە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە هەتا سوپای تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی بن.
ئەسەد ڕاشیگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی لە دەسەڵات لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە، چونكە ئەمە لە ئێستادا دەبێتە هەڵهاتن لە شەڕ و وتی: ئەو وڵاتانەی كە ئاژاوەیان لە سووریا دروستكردوە، بەرپرسیارێتی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەستۆ دەگرن و هاوكاریی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكان دەكەن. تیرۆرستان لە ناوخۆدا بەرهەم نەهێنراوە، بەڵكو لە دەرەوە هاوردەکراون.
هێمای بۆ ئەوەشکرد، دیمەنەكانی شەڕ ڕێگریی لە هاتنی وەبەرهێنەران دەكات، مامەڵە لەگەڵ بازاڕ و ئابووری سووریا بكەن، هەروەها كۆمكاری عەرەبی بە مانا ڕاستەقینەكەی نەگۆڕاوە بۆ دامەزراوەیەكی بەهێز.
سەرۆکی سوریا، لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، جەختیکردەوە: من بەپێی مەرج و داواكارییەكانی توركیا كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام نادەم.
مێدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا چەند جارێک بە تایبەتیی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەی هەوڵیداوە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە، بەڵام بەشار ئەسەد رەتی کردوەتەوە.