ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار، هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر ئۆتۆمبێلی میدیاکارانی ژن تی ڤی شەرمەزار کرد و داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، بەرامبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان لەسەر ڕێگای عامودێ-قامیشلۆ، کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ژن تی ڤی شەهید و ڕۆژنامەنووسێک بریندار بوو، ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی تورک بێ پسانەوە شەڕی کۆمەڵکوژیی لە دژی هەبوون و ئیرادەی ژنان و کوردان و بەتایبەتی دژی هەبوونی هەموو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبات. بە بێ ئەوەی هیچ یاسا و ڕێسایەکی مافی مرۆڤ بناسێت، شەڕێکی دوور لە ئەخلاق لە هەرێمی باشووری کوردستان بەڕێوە دەبات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە دوژمنی خۆی دەزانێت و بە هەموو جۆرێک هێرش دەکات. دە ساڵە ئاسایش، سەقامگیری، ژیانی ژن، منداڵ، پیاو و سروشتیان لە مەترسییدایە.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “دەوڵەتی تورک پاڵپشتی لەو گرووپە تیرۆریستی و دژە مرۆڤیانە دەکات، کە لە ناوچەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. ئەم جۆرە کردەوانە هێشتا بەردەوامن. زۆر ناوچەیان داگیرکردووە، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانیان بگەن، کە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە، خەڵکیان ناچار بە کۆچبەر بوون کردووە. سروشت لەناو دەبات، دار دەبڕێت، ئاو لەسەر ناوچەکە دەگرێتەوە. پێشەنگ و بەڕێوەبەرانی ژیانی ئازاد بە شێوازێکی چەپەڵ و دور لە ئەخلاق دەکاتە ئامانجی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکراوە، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گرووپێکی کەناڵی ژن تی ڤی، لە کاتێکدا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان نابێت میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان بکرێنە ئامانج، بەڵام بۆ دەوڵەتی تورک، سەرنجی جیهان ناچێتە سەر تیرۆر و کردەوە نامرۆڤایەتییەکانی و ئەو هێرشە ترسنۆکانەی بۆسەر میدیاکاران ئەنجامدا.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە وەک ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، دەوڵەتی تورک، کە بە ئەنجامدانی هێرشی نامرۆڤانە ژنان، منداڵان، خەڵکی مەدەنیی و میدیاکان دەکاتە ئامانج، ئیدانە دەکەین، داواش لە هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەوبارەوە بێدەنگ نەبن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …