ساکار عەبدوللا
ئەو راستییانەی چەندیین سەدەیە لێمان ونکراوە! دەتوانین بڵێین کە مێژووی ژنە ون کراوە. مێژووی مرۆڤایەتیی جارێکی دیکە ئەوەمان پێدەڵێت و دەی سەلمێنێت، فەلسەفە لە شارستانییەتە کۆن و دێرینەكانەوە،
سەرەتا لە ژنەوە دەستی پێكردوە، جا ئەگەر لە رۆژهەڵاتی ناوین بووبێت یاخود لە وڵاتانی ئەوروپا بووبێت.
بە درێژای هەزاران ساڵە غەدر لە ژن دەکرێ! هەر سەر دەمەو بە بیانوی جیاجیا، ئێستا ژن بە خراپتریین دۆخدا دەڕوات، سەرمایەداریی مۆدێرنیتە دەستی ناوەتە بینەقاقای ژن و هەم داگیری کردوە هەمیش بێ بەهای کردوە!
لەو ساڵانەی دواییدا، زانست ئەو راستییانەی لە سەر ژن هەبووە دۆزیوەتەوە کە هەر لە دێر زەمانەوە ژنان دەستی باڵایان هەبووە لە پەیبردن بە فیكر، فەلسەفە، زمان، ئایین و زانست کە ئەمانەنە و چەندیین بواری ترهەموویان ژنان ڕاستییەکانیان دۆزیوەتەوە، ئەمیش زیاتر لە بەر ئەوە بووە كە پیاوە سەرەتاییەكان هەر لەزوودا زیاتر سەرقاڵی راوەشکار و لە چیاکان و دۆڵەکان و دارستانەکاندا خەریکی ڕاوکردنی ئاژەڵ و كوشتنی ئاژەڵان بوونە. لە هەمان کاتیشدا ژنان بییریان لە لای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆی و خێزانەکەی بووە بە نمووونە وەکو چاندن و كشتوكاڵ و كەرەستەی چێشت لێنان و دروستکردنی خانوچکە و پارێزگاریی لە خێزان. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژن هەر لە سەرەتایی درووست بوونییەوە بییری لە تەكنەلۆژیای زانست و ژیان و تەندروستیی و گەشەكردن كردوەتەوە، بەڵام بەشێک لە پیاوان هەر لە سەردەمەکانی زووەوە سەرقاڵی تەكنەلۆژیای كوشتن و وێرانكردن و کاولکاریی و چەکی ئەتۆم بوونە.
لەم سەردەمەدا مۆدێرنێتەی سەرمایەداریی هۆکارە بۆ لاوازکردنی ژن و بێ بەها کردنی ژن، لەربەوەی ئێستا ژنان بە سەدان جۆر و کار و ئیشەوە خافڵێندراون! بە نمونە ئەوەتە وا لە بەشێکی زۆری ژنان کراوە هێندە گرنگیی بە جوانیی ڕوخسار و گرنگیی بە جل و بەرگی مارکە و ماڵی مۆدێلات بدات نیو ئەوەندە ئاگای لە دۆخی سیاسیی و ئابووریی ژیانی نەمێنیت و هیچ کات بۆی گرنگ نەبیت هەڵوێستێک بنوێنێ دژی سیستمی سەرمایەداریی و دژی داگیرکاریی و دژی بەکاڵاکردنی بەشێکی زۆری ژنان، یاخود بەشێکی زۆری ڕاگەیاندنەکان بوونەتە هۆی ئەوەی ژن بەکاڵابکرێت و لەو بەهایانەی کە هەیەتی دابماڵرێت و خۆی بیربچێتەوە!
هەروەها خراپی دۆخی ئابووریی جارێکی دیکە ژنی کردوەتەوە بە کاڵا و خاوەنکار دەستی بەسەر ژنداگرتووە و وەک کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
لە ئێستاشدا دەسەڵات، کۆمەڵەژنێکی لە نێو میدیادا درووست کردوە بە ناوی کچە مۆدێل و بەشێکی لە کچ و ژنی ڕاگەیاندنکار کە بەشێکی زۆری خەڵک بە پۆخڵتریین تاکی سەردەم ناویان دەبن لەبەر ئەوەی لە وڵاتان کچە مۆدێلەکان خەریکی کاری تایبەت و بازرگانیی گەورە و کاری مرۆیی و خێرخوازیین، یان درووستکردنی پڕۆژەی تایبەت بۆ وڵاتەکانیان، لێرەش دەسەڵات بۆ مەبەستی خۆی بەکاریان دەهێنێت و پاشان بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتیان و داگیرکردنی سۆشیال میدیا بەتایبەت بۆ بە کارهێنانی شەڕی تایبەت لە بەرامبەر ژنی ئازا و ژنی پێشەنگ و بۆ لێدان لە ژنی ئاشتییخوا و ئازادییخواز بەکاریان دەهێنێت.
دەسەڵات و سیستمی سەرمایەداریی دەیانەوێ پێمان بڵێن: ژن پارچەیەک گۆشتە و لە بەرنامە و لە تەلەفیزۆنەکاندا، لە سیسرک و بوکەڵە دەترسن! ژن ناسکە و دەبێت لە پێشی مۆڵ و دوکانەکان و تیڤییەکان بوەستن بۆ ڕکلام و بێگومانیش ئەم ژنانە ئیستیخلال کراون بۆ ئەوەی ژن نەبێتە پێشەنگ و ژن دەسەڵات نەگرێتەدەست و گەورەیی و بەهاکانی کە پێشتر لێ ونکراوە نەیدۆزیتەوە، دووبارە بڵێن ژن لاوازە، بێ تواناییە، ژن ناتوانێ خۆی بپارێزێ، ئەم قسە بێ مانایانە دەکەن بۆ بێ ئیرادەکردنی ژنان.
لەم ساڵانەی دوایدا، بەشێک لە ژنان لە فیکر و تێزەکانی ئۆجەلان ڕێبەری گەلان سودیان وەرگرتووە و تێگەیشتون و وەکو سەرچاوەیەکی گرنگ بەکاری دەهێنن بۆ دۆزینەوەی بەهای ژن و دژی سیستمی پیاو سالاریی و ئەقڵییەتی پیاوسالاریی و دژی بەکاڵاکردنی ژن و بێڕۆڵکردنی ژن و پارچەکردنی کۆمەڵگە و تاک و دابڕان لە خێزان.
لە ئێستاشدا ئەو خەیاڵەی کە ژنی بە پلە دوو حیساب دەکرد! بەتاڵکراوەتەوە، لە بەرئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان نمونەیەکی جوان و هەرە دیاری شۆڕشی ژنە، ژنانی کورد بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئۆجەلان گەورەتریین تێکۆشانینان کردووە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، ئەم تێکۆشانە لە هەموو مەیدانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دا بەردەوامە؛ بیگومان ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین توانای خۆیان نیشانی هەموو جیهاندا.