لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب ٨ی مارسیان پیرۆزکرد

بە بۆنەی ٨ی مارسەوە، بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، سەدان ژنی عەرەب و ئێزدی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی”، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە بەرەدەم ئەنجومەنی گەلی سنون دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی مام زەکی بەردەوام بوو، دروشمەکانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ و ‘بژی بەرخۆدانی ژنان’ و ‘بەبێ سەرۆک ژیان نابێت’ وترانەوە. هەروەها وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی رێکخراوەکانی ژنان و وێنەی ئەو ژنانە بەرزکرابوونەوە، کە تیرۆر و شەهید کرابوون.

ڕەحمە حەجۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تاژێ ٨ی مارسی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو ژنانی زەحمەتکێش و دایکانی شەهیدان پیرۆز کرد و وتی: “ماوەی ٥ هەزار ساڵە ئێمەی ژنان سەرکوت دەکرێین و دەچەوسێنرێینەوە و زوڵممان لێدەکرێت. کاتێک دوژمن پلانی بۆ کۆمەڵگایەک هەبێت و بیەوێت کۆمەڵگا لەناوببات، پێش هەموو شتێک پەلاماری ژنان دەدات و ژنان دەکاتە ئامانج. لە مێژووی باوەڕی ئێزدیەکان دا بە بەرخۆدانی ژنان دەناسرێت. لە مێژوودا دەیان ژنی وەک زەریفە ئۆسێ و خاتونا فەخرا و دەیان ژنی دیکە هەبوون، لە ناو کۆمەڵگادا ڕۆڵیان بینیوە، لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سەربازی و سیاسییەوە پێشەنگایەتییان بۆ کۆمەڵگە کردووە، لەبەر ئەوەش هەرکاتێک دوژمن ویستبێتی زیان بە کۆمەڵگەی ئێزدی بگەیەنێت، ژنانی ئێزدیی کردووەتە ئامانج. تاوەکو خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە دەست نەیەت ژن ئازاد نابێت و ژنە دیلکراوەکان لە دەستی چەتەکان ڕزگاریان نابێت، ئێمە بۆ کۆمەڵگای خۆمان تێدەکۆشین”.

ئەمیرە، بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەرەبەکان، پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی ژنانی شەڕڤان و گەریلا کرد و داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی کرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان.

سارا بۆتان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال لەبارەی گرنگیی ڕۆژی ٨ی مارسەوە ڕایگەیاند، بۆ ئێمە هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ٨ی مارسە، بۆ ئازادیی ژنان هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشانداین و وتی، “ئێمە وەک ژنانی گەنجی ئێزدی، بە تووڕەیی و ڕقێکی زۆرەوە، ٨ی مارس لە هەموو ئەو ژنانە پیرۆز دەکەین، کە تا ئێستاش بە دیلی لە دەستی چەتەکان دا و بەڵێنی تۆڵەسەندوەیان دووپات دەکەینەوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *