لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و هاوسەرۆکی هەرێمی رانییەی تەڤگەر بەشدار بوون.
لەھۆڵی کتێبخانەی گشتیی رانییە، کۆڕێک بۆ خالید قادر محەمەد بۆ ناساندنی کتێبەکەی “ھەرێمێکی خنکاو ـ هەژموونی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عیرق ١٩٨٣ – ٢٠٢٤” بەڕێوەچوو؛ لە کۆڕەکەدا سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و سەید خالید هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕینی تەڤگەر و ئەندامانی تەڤگەر و هاووڵاتیانی شارەکە بەشدا بوون.
نووسەر ئاماژەی، بە رێککەوتنە سنوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی ١٩٩٣ تا ساڵی ٢٠٢٤ بە زانیاریی و داتای وردەوەکرد.
جەختیشی، لە ھەژموونی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و بنکەسەر بازیی و ھەواڵگرییەکانی لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان کردەوە.