کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆمەڵێک ژنی ئینتەرناسیۆنالیست کە لە ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئەندریا وۆڵف لە ڕۆژئاوا کۆبوونەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی ئنستیتوەکەدا، پڕۆژەیەکی کتێبنووسی-یان دەست پێکرد.

هەروەها لەو چوارچێوەدا، لە ماوەی یەک ساڵدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیان کەسایەتی ژن کرا، بەتایبەت لەگەڵ ژنانێکدا کە ساڵانێکە لە تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان تێکۆشانیان کردووە و هەم لەگەڵ ژنانێک کە لە پێشەنگانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەوڵیان هەبووە. لە هاوینی ٢٠٢٠ وەک یەکەم ئەنجامی پڕۆژەکە کتێبی ‘موجەر ڤیدا لیبرتاد. Desde el corazón del Movimiento de Mujeres de Kurdistan (ژن ژیان ئازادیی. لە دڵی بزووتنەوەی ژنانی کوردستانەوە)’ لەلایەن نووسەر دێسکۆنترۆڵ-ی کەتەلۆنیا کە کتێبەکان لە سەرانسەری ئسپانیا بڵاودەکاتەوە، بە زمانی ئیسپانی بڵاو کرایەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ بەدواوە کتێبەکە بۆ زمانی ئیتاڵی وەرگێڕدرا و بڵاو کرایەوە، بە زمانەکانی فەرەنسی، ئینگلیزیی و پورتوگاڵی وەرگێڕانی بۆ دەکرێت، بڵاو کردنەوەی ئەم کتێبە لە سەرانسەری ئسپانیا، کەتەلۆنیا، وڵاتی باسک و هەروەها لە ئیتالیادا ئەنجامدراوە. بەهەزاران ژن لە هەموو جیهان ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەکی جەوهەری، بۆ تێگەیشتن و قووڵبوونەوە لە مێژوو و ئایدۆلۆژیای بزووتنەوەی ژنانی کوردستان دەبینن و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم کتێبە. بە دەیان گروپ لەو چوارچێوەدا خوێندنەوە، گفتوگۆ و خۆپەروەردە دەکەن و بەڕێوە دەچیت. ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠٢٢ بەدواوە سنوورەکانی ئەوروپای تێپەڕاند و لەوبەری زەریاوە لە ئیکوادۆر و دواجار لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤ گەیشتە کۆڵۆمبیا و بڵاو کرایەوە.

دوای ٦ ساڵ جارێکی تر ئێستا دێسکۆنترۆڵ، بەشی دووەمی کتێبەکە بە ناوی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری ژنانی ڕۆژئاوادا پرۆژەکە کۆتایی هات. ئەمجارە بۆ پاراستنی زمانی کەتەلۆنی و دڵنیابوون لە خوێندنەوەی بەم زمانە، کتێبەکە بە زمانی کەتەلۆنی چاپ و بڵاوکرایەوە و لە پاییزدا بە زمانی ئسپانی بڵاو دەکرێتەوە. دوای بنەما مێژوویی و ئایدۆلۆژییەی کە لە کتێبی یەکەمدا هاتووە، لە کتێبی دووەمدا بنەمای شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا چییە، شۆڕشی ڕۆژئاوا چۆن دەستیپێکردووە و چۆن پەرەی سەندووە، چۆن ژیانی ژن و گەلانی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا گۆڕیوە (خۆپاراستن، ئابووریی، تەندروستیی، سیاسەت، دیپلۆماسی، گەنجان، کۆمەڵگە، دادپەروەریی، میدیا و هتد) ژنان چۆن خۆیان ڕێکدەخەن لەم کتێبەدا کۆکراوەتەوە. له کۆتایی کتێبەکەدا ژیاننامەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ناساندنیان نووسراوه. وەک لە سەرەتای کتێبەکەدا ئاماژە پێکراوە، “ئەم کتێبە بۆ بیرهێنانەوەی یادی هەزاران هەڤاڵی شەهیدە کە وەک پەپوولە بەدوای ڕاستییدا گەڕان و لە ئاگری شۆڕشدا ژیانیان لەدەستداوە” چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

پێشەکی کتێبەکە کە لەلایەن ئنستیتوی ئەندریا وۆڵف بەم شێوەیەیە نووسراوە: “ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان، بە ئەزموونی خۆمان دەزانین لە بەرامبەر ڕۆانگەی داگیرکەر و پیاوسالاریی کە ئینکار و پارچەبوون بەبنەما دەگرن، گرنگیی بە ناسینی مێژووی خۆمان بدەین. هەروەها بە پێویستی دەزانین کە شێوەی بیرکردنەوە و عەقڵیەتی سەپێنراوی داگیرکاریی و پیاوسالاریی بە پەرەپێدانی بیر و زانستێکی ئازاد، کە گرێداروی مێژووی ڕاستی خۆیەتی کۆتایی پێ بهێنین. ئامانجی کتێبەکە لەم بارەیەوە یارمەتیدەری ئەو گۆڕانکاریەیە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمۆن، ئەنجوومەن، ئەکادیمیا و  کاری هاوبەشیان دامەزراندووە. بۆ پاراستنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە هەموو بەرەکاندا تێکۆشانیان کردووە.

لە کتێبەکەدا زۆر کەسایەتی ژن، دایک، تێکۆشەر، هونەرمەند و خوێندکار، کرێکار و ڕۆشنبیر و هەموو تەمەن و گەلان لەسەر شێوازی ڕێکخستنی ژنان و پەروەردە و دامەزراندنی ڕێکخراوە سەربەخۆەکان بۆ پێشکەوتنی ژنان و شۆڕش باسی لەسەر کراوە. ئەم کتێبە باسی یۆتۆپیایەکی دوور ناکات، بەڵکوو ئەمە ئەزموونە ڕاست و دیارەکان لە ناخی ژیانەوە پیشان دەدات. کتێبەکە ژیان بە هەموو جوانی و ڕۆحی شۆڕشگێڕانەوە، بە هەموو سەختی و ناکۆکی و زەحەمەتییەکانیەوە لە پڕۆسی شۆڕشگێڕییدا نیشان دەدات. بە هەموو سەرکەوتن و هیواکانیەوە داستانی ژیان و ئاستەنگییەکانی ڕۆژانە ئەزموون دەکرێن. بۆیە ئەم کتێبە بەشێکی نووسراوی مێژوویی، سەردەمی ئێستایە.

لە کتێبەکەدا شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکرێت. لە میانەی ٦ بۆ ١٩ی مانگی ئایاردا ئەم کتێبە لە لایەن گروپی ئامادەکراوەو لە ١٣-١٤ شاری جیاوازی وڵاتانی کەتەلۆنیا (کەتەلۆنیا و هەرێمی ڤالێنسیا) بڵاو دەکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …