بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەهید مەروان گەڕێندریەوە زێدی خۆی بە درووشمی شەهید نامرێت، مەروان نامرێ و بەخاکسپێردرا
ئەمڕۆ چوارشەممە٢١/٩/٢٠٢٢ بەبەشداری سەدان کەس لە کەس وکار و هەڤاڵانی لە مەڕاسیمێکی شایستەدا تەرمی شەهید مەروان لە شارۆچکەی دەربەندیخان بەخاکسپێردرا، سەرەتای مەڕاسیمەکە بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ڕیگەی ئازادیی دەستی پێکرد.
دواتر وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، لەلایەن وەهاب ئەحمەد خوێندرایەوە و وتی: وەک گەلی کورد هیچ کات هێرش ناکەینە سەر کەس، بەڵکو ئەوە دووژمنە هێرشمان بۆ دەهێنن و بەقارەمانێتی و گیان بەختکردنی مەروان و شاهۆ و ڕێناس و ڕێباز بەرخودان دەکەن، خوێن ڕشتن واتا ئازادی گەل، ئێمە، کە خوێن دەڕێژین بۆ ئەوەی ئاشتی و پێکەوە ژیان دروست بکەین، دەبێت بەردەوام بین ڕێبازی شەهیدان بەرنەدەین بۆ ئەوەی ئازادی کوردستان بەدەست بهێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا وەهاب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد و رایگەیاند: شەهید مەروان بەرامیەر بە زوڵمێک، کە بەرامبەر بەگەلی کورد دەکرێت وەک خۆبەخشێک لەدەربەندیخانەوە گیانی خۆی گەیاندە ڕۆژئاوا، دەربەندیخانی لانکەی تێکۆشان و بەرخودان و شەهیدان ئەوەمان پێ دەڵێت، نادادی و داگیرکاری لەهەر کوێ بێت تێکۆشان و گیان بەختکردن بەردەوام دەبێت، شەهید مەروان بوو بە شەهیدی ئەوانەی، کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن و لەناو دڵی وڵاتپارێزان و ئازادیخوازاندا جێگەی خۆی گرت.
هەروەها لەمەراسیمەکەدا، نوێنەری خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەڤین سوێد، لە باشوری کوردستان ڕایگەیاند: جارێکی تر پەیمانی خۆمان لەسەر خەتی شەهیدان نوێ دەکەینەوە و ئەو ڕێگایەی ئەوان بۆیان دیاری کردووە ئێمە تاوەکو کۆتایی تێکۆشانی لەسەر دەکەین.
باسی لەوەشکرد و وتی: تەواوی وڵاتپارێزان لەهەر چواربەشی کوردستان لەمەراسیمی ئەم شەهیدەمان یەکدەگرنەوە، پێویستە یەکێتی و بیەکڕیزی خۆمان درووست بکەین بۆ ئەوەی پێکەوە بە سەربەرزی بەرخودان بکەین دژی ئەو هێرشانەی سەرمان.
تارا حوسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە شانازی بە شەهیدبوونی هەڤاڵ مەروان دەکەین، ئەوە باش دەزانن ئێوە کە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ڕوو بەڕووی قرکردن دەبێتەوە و وڵاتپارێزانیش بەرخودانی دەکەن. هەڤال مەروان هەست بەبەرپرسیارێتی دەکات کاتێک داعش هێرش دەکات بۆ کەرکوک هەڤاڵ مەروان خۆی ناگرێت و لەوی ئامادە دەبێت، کاتێک هێرش بۆ سەر شەنگال هەیە، شەهید مەروان لەوی ئامادە دەبێت.
تارا حوسێن باسی لەوەشکرد: ئەم شارە دەبێ شانازی بە شەهیدەکانی بکات، شەهید مەروان لەناوخانەوادەیەکی سەربەرزو شۆڕشگێر پەروەردەبوو، ڕۆژگارێک هەبوو لەم کوردستان جاش گەلێک هەبوون کە دەیان ویست ئەم دەستکەوتانە بسڕنەوە، بەڵام خوێنی مەروانەکان ئەوەی لەناوبرد، ئێمە دڵنیان ڕۆژێک دێت دایک وباوکی مەروانەکان هەموو جاش و خۆفرۆشەکان دادگای دەکەن.
شەهید ئەحمەد جەمال ناسراو بە هەڤاڵ مەروان دەربەندیخان، لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان دەبێت. لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكانیدا بەڕووداوێك لە حەلەب شەهید دەبێت.
س-ع