شیروان شیروانی ئازاد دەکرێت

بە پێی ڕاگەیندراوێکی تیمی کوردستانی عێراقی CPT شێروان شێروانی لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوولدا، ئازاد دەکرێت.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT لە ڕاگەیندراوێکیدا ڕایگەیاندووە: لە میانەی سەردانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT بۆ ماڵی شێروان شێروانی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا، ڕوگەش جەباری هاوژینی شێروان، هەواڵی ئازادبوونی ئەو ڕۆژنامەوانەی بە تیمەکە ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەکەیاندا ئەوەش هاتووە: شێروانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەنی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکرا و دواتر بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانیەکانیەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. لەو کاتەدا ٨١ ڕۆژنامەوان و چالاکوانی دەڤەری بادینان دەستگیرکران. ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانە چەند ساڵێکیان لە زینداندا بەسەربردووە و بەهۆی تێکۆشانیان لە پێناو ئازادی ڕادەربڕین و خەباتیان لە دژی گەندەڵیدا مافەکانیان پێشێلکراوە. لە دوای ئازادبوونی شێروان شێروانی، تەنیا ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی تری پەیوەند بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان لە زینداندا دەمێننەوە.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT  ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕوگەش جەباری خاتوونێکی بەهێز و سەربەخۆیە. پشتیوانی بەردەوامی شێروان شێروانیە لە خەباتیدا بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی. ڕوگەش کاری مامۆستایەتی دەکات و لەو چەند ساڵی دوایدا کە هاوژینەکەی لە زینداندایە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی هەڵگرتووە بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی چوار منداڵەکەیان.

تیمەکە ڕاشیدەگەیەنێت: تیمی کوردستانی عێراقی CPT، پێشوازی لە ئازادابوونی شێروان شێروانی دەکات. تیمەکە چاودێری پڕۆسەی دادگاییکردنی زۆرینەی زیندانیانی بادینانی کردووە. ئێمە پشتیوانی لەو خەڵکانە دەکەین کە کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و بەرگری لە ئازادیەکانیان دەکەن.

 

س-ع

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *