فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ئامێدیان بۆردومان کرد

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا،  چیای مەتینای بۆردومانکرد.

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورکیا چیای مەتینیای لە نزیک گوندی گوهەرزێی سەر بەشارۆچکەى ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد.

سەرچاوەکانی رایانگەیاند، بۆردومانەکە یەک کیلۆمەتر لەگوندی گوهەرزێوە دور بووە، ئەمەش ترسی لای هاووڵاتییانى گوندەکە دروست کردوە کە کاری کشتوکاڵیی و ئاژەڵداریی ئەکەن. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە پووش و پاوانى ناوچەکە کەوتووەتەوەو زیانە گیانیی و ماددییەکان نازاندرێت چیی بوون.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …