لە هەولێر باوكێک کوڕەکەی خۆی کوشت

لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، باوکێک کوڕەکەی خۆی بە فیشەک کوشت، پۆلیسی شارەکەش دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، کە کەسێک بەناوی (سۆران.م.ص) تەمەن ٣١ ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا.

دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە و باوکەکە لەسەربانی ماڵی خۆیان بە دەمانچە کوڕەکەی خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەسەی لە گەڕەکی دریم سیتی تەقەیان کردبوو دەستگیر کران.

لەو بارەیەوە پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو لایەن لە (دریم ستی) ڕووی دا، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی ناوشار/رۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی بەختیاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر بکەن.

هەرسێ تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەڕاگیراون.

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *