بەداخەوە ئەمڕۆ، هونەرمەند هادی مەحمود کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشیی لەخانەوادەو دۆست و ھاوڕێ یان و ھەوادارانی ئەو ھونەرمەندە ئازیزەمان دەکەین، بڕوامان وایە هەر هونەرمەند و ھاوڵاتییەکی وڵاتپارێز کەلەخەمی هونەری ڕەسەنی کوردییدا بێت بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە خاکی و دڵپر لە ھیواو دڵسۆزەی ھونەر خەمبارە. کارو بەرهەمە هونەرییەکانی کەبەری ڕەنجی ساڵەهای خەباتی هونەریی بوو لەیادگەماندا دەمێنێتەوە و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە .
دەستەی چاندوهونەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان 30/4/2023