دەروازەی شوشمێ کرایەوە

لە مەراسیمێكی تایبەتدا، دەروازەی سنوری شوشمێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا كرایەوە، هاووڵاتییان ئەتوانن دەروازەکە بۆ مەبەستی هاتووچۆی گەشتیاریی بەكاربهێنن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، دەروازەی سنوری شوشمێ لەسنوری تەوێڵە لە نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان كرایەوە كە لە ئێستادا دراوازەکە بەمەبەستی گەشتیاریی بەكاردێت و كاریگەریی لەسەر بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاریی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیاردراوە هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە رێگەی دەروازەی سنوری شوشمێ ئەنجامبدرێت كە سودی ئابوریی بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان ئەبێت.

دەروازەی شوشمێ لە نێوان پارێزگاكانی كرماشان و هەڵەبجەدایە، ماوەی ١٠ ساڵە بۆ كاروباری بازرگانیی بەكار هێندراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …