جێگری چوارچێوەی هەماهەنگی: حیزبەکەی بارزانیی نوێنەری کەرکوک نییە  

جێگری چوارچێوەی هەماهەنگیی رایدەگەیەنێت،  پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی پارێزگاری کەرکوک ناکات، سەرەڕای بوونی چەندین لایەن لەم پارێزگایە دا، هەروەها پرسی کەرکوک بە ئاسانی تێناپەڕێت و پەرلەمان قسەی خۆی لەبارەوە دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، جێگری چوارچێوەی هەماهەنگیی محەمەد ڕازی بە مەعلومەی ڕاگەیاند، باسکردن لەسەر هەبوونی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پێش پێکهێنانی حکومەت بۆ ڕادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک بەم حیزبە نادروستە و کەس ناتوانێت هەڵوێستێکی لەو شێوەیە بگرێتەبەر.

راشیگەیاند، پارتی بە نوێنەری کەرکوک نازانرێت، بەتایبەتی کە لەناو ئەم پارێزگایەدا چەندین لایەنی ئامادەیی هەن، لەوانە یەکێتیی نیشتمانیی و تورکمان و عەرەب و کەمینەکانی دیکە.

جەختیشکردە، “پرسی کەرکوک بە ئاسانی تێناپەڕێت، پەرلەمان تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ئەم پارێزگایەی کرد، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا سەرجەم لایەنەکان کۆببنەوە و لیژنەیەک لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانەوە پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕەوتی ڕووداوەکان لە کەرکوک دا.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …