لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە.
ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-رژاک، و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان. لە شاری سلێمانی ئێوارەخوانێکی ڕێکخست ودەیان ماڵباتی کۆکردوە و کلتوور کۆنیان زیندووکردوە.
پاشان لە ئێوارەخوانەکەدا مەلا نادر لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: داوا دەکەین لە خەڵکی کە هەڵوێستیان دژی داگیرکارییەکان هەبێت.
وتیشی: خوای گەورە لە پشتی ئێمەیە، ئێمە لەسەر خاکی خۆمانیین و ستەمان لە کەس نەکردووە، بەڵکو ئەوە داگیرکەرانن کە ستەم لە ئێمە دەکەن و دێنە سەر خاک و ئاومان و وڵاتمان وێران دەکەن و داگیردەکەن.
پاشان محمد عەبدوللا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە وتارێکیدا ئەوەی ڕاگەیاند: پێویستە هەمووان بێنە لای یەک و دژی ئەو داگیرکاریانە بوەستین وەنا بێت ئەم خاکە بۆ داگیرکەران جێبهێڵین. وتیشی : ئێمە دڵنیاین ئەم داگییرکاریانە بە چاوساغی نۆکەران و دووژمنانی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.
س-ع