سەنتەرێکی ستراتیژیی: رووداوەکانی کەرکوک دەرفەت بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت دەستێوەردان بکات

سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان رایگەیاند، ڕووداوەکانی پارێزگاری کەرکوک “دەرفەتێکی گەورە” بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد ئەردۆغان هەوڵدەدات تورکیا بکاتە “زلهێز”.

حەیدەر موسەویی بەڕێوەبەری سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بە ئاژانسی مەعلومەی رایگەیاند، “تورکیا ناوبەناو هەوڵدەدات دەستوەردان بکات لە ناوخۆی عێراق و سوریا و تەنانەت باکوری ئەفریقا و چەندین وڵاتی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان هەوڵدەدات تورکیا بکاتە زلهێزێک لەم ناوچەیەدا، کۆنترۆڵی زۆرێک لە بڕیارەکان بکات و دەستوەردان لە کاروباری سیاسیی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات.

بەڕێوەبەری سەنتەری لوتکە ڕوونی کردەوە، “ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکوک دەرفەت بۆ  حکوومەتی تورکیا دەڕەخسێنێت دەستێوەردان لە کاروباری عێراق بکات و پاڵپشتیی پێکهاتەیەک بکات لەسەر حیسابی پێکهاتەکەی تر لە وڵاتدا”.

موسەویی وتیشی، “دەستێوەردانی ئاشکرای تورکیا لەلایەن ئەردۆغانەوە لە ئەنجامی یەکنەگرتنی دیدگای نەتەوەیی هەموو پێکهاتەکان ڕوویدا، بەڵام لاوازیی بڕیارەکان و نەبوونی هەماهەنگیی تەواو وایکرد ئەم دەستێوەردانە دروست ببێت”.

قسەکانی ئەردۆغان لەبارەی پارێزگاری کەرکوک، شەپۆلێکی توڕەیی سیاسیی و جەماوەریی لێکەوتەوە و زۆریێک لەبەرامبەر ئەم دەستێوەردانەی لە کاروباری ناوخۆی عێراق هەڵوێستیان نیشاندا.

و: ماڵپەڕی تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …