گەریلاکان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە دۆکیۆمێنت دەکەن و بە بەڵگەی ڤیدیۆیی بەکارهێنانی ئەو جەکە دەسەلمێنن.
بەپێی دوایین چاوپێکەوتنی زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە بۆ ڕۆژنامەی هاوڵاتی، لە ماوەی دوو مانگدا سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٧٩٢ جار بە جەکی کیمیایی و ١٥ جار بەچەكی تێرموبارەك و چەكی نیوكلەری ئەتۆمیی هێرشی كردووەتە سەر هەرێمەکانی گەریلا لە باشووری کوردستان.
ئاژانسی هەواڵی فورات گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە دەیسەلمێنێت، چەکی کیمیایی لە سەنگەرەکانی شەهید بەرخۆدان لەسەر شاخی شەهید شاهین بەکارهاتووە.
بەڵگەی چەکی کیمیایی لە تونێلەکان دا
لە ڤیدیۆکاندا گەریلایەک بە ماسکێکەوە تێکەڵەیەکی کیمیایی لە تۆزی ڕەش و سپی نیشان دەدات و دەڵێت:”چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. بۆنێکی زۆر قورسی هەیە”.
گەریلاکان ڕایانگەیاند، ئەو گازانە ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر بۆریی هەناسەدانی مرۆڤ و هەناسە لە مرۆڤ دەبڕێت، بە ئاماژەدان بە نیشاندانی دیوارە ڕەشبووەکانی تونێلەکە، کە گازیان تێهاوێشتووە و دەڵێت، “بەکارهێنانی گازی کیمیایی زۆر ئاشکرایە و بە ڕوونی دەبینرێت”.
پاشان دەنگێک لە بێتەلی گەریلاکەوە دەبیسترێت:”ئەوەی ئەمڕۆ شەڕمان لەگەڵ دەکات سوپای تورکیا نییە، چەکی کیمیایی و تەکنیکی ناتۆیە”.
ئەو گەریلایە ڕایگەیاند، هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی سیستمی ڕادارەوە هەوڵی پاراستنی خۆیان دەدەن و وتی: چەکی کیمیایی لە بۆردوومانەکاندا بەکارهاتووە.
ئەو گەریلایە ئاماژە بەوە دەدات، کاریگەریی گازە کیمیاییەکان، کە دەهاوێژرێن بۆ ناو تونێلەکان، بەردەوامە و ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەش ئەستەمە بەبێ ماسکی دژە گاز بچنە ناو ئەو تونێلانەوە.
گەریلا ژنەکان قژی خۆیان دەبڕن
بەپێی ئەو دەنگەی لە بێتەلەکەوە دێت دەڵێن، بەدڵنیاییەوە ڕێوشوێنیان بەرامبەر ئەوانە هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەرفەتیان نییە، هەموو ڕۆژێک جلوبەرگەکانیان بگۆڕن، بەتایبەتی گەریلا ژنەکان، قژی خۆیان بڕیوە.
ئەو گەریلایە دۆخی تونێلەکانی شەهید بەرخوێدان نیشان دەدات، کە بە چەکی کیمیایی کراونەتە ئامانج و دەشڵێت، گازێکی تری کیمیایی زەرد لەگەڵ گازی بیبەر بەکارهاتووە.
ئەو گەریلایە بە ڕاڕەوە تەسکەکانی تونێلەکەدا دەڕوات و بەردەوام دەبێت لە پیشاندانی شوێنەواری ماددە کیمیاییەکان و ڕایگەیاند “کاتێک با دێت ئەو گازانە، کە وەک تۆزن تێکەڵی هەواکە دەبن و سەرلەنوێ کارا دەبنەوە”.
ئەو گەریلایە لە شوێنێکدا زەردبوونی دەریاچەکی بچووکی ئاویش پیشان دەدات و دەڵێت:”ئەمڕۆ وای لێهات و ئەمە ڕوویدا”، ئەو گەریلایە، کە دەمامکی گازی بەستبوو وتی، گازی کیمیایی زەردەکە بۆنی نییە و دەبێتە هۆی ماندووکردن و هیلاککردنی مرۆڤ”.
لێدوان و ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە تەلەفزیۆنی میدیا هەبەر لە ٢١ی حوزەیراندا وتی:”ئێستا ڕژێمێک هەیە، کە بەو ڕادە زۆرە چەکی کیمیایی بەکاردەهێێنێت، بەڵام هیچ کاردانەوەیەک بەرامبەری نییە، بە پێچەوانەوە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئەو ڕژێمە دەکرێت، کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. بۆ نمونە، بە وتەی هەڤاڵانی ڕزگاربوونی شاخە سوور، بە ئەگەری زۆر هێرشێک بە چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی لە دژیان ئەنجامدراوە”.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ١٦ی حوزەیراندا لە وتارێکیدا بۆ گەریلاکان هۆشداریی دا، کە دەوڵەتی تورک زیاتر قورسایی دەخاتە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.
قەرەیلان لە ٣١ی ئایاردا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئەم زانیاریانەی دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە خستەڕوو:
“زۆرترین ماددە کیمیاییەکان لەم شەڕەدا بەکار دەهێنرێن. ئەمە ئەو شتەیە، کە ئێستا قورساییان خستووەتەسەر، بۆ نمونە هەڤاڵان حەوت جۆر کیمیاییان دیارییکردووە، کە تا ئێستا بەکارهاتوون. هەڤاڵان چۆن دەیانناسنەوە؟ لە ڕێگەی ڕەنگەوە دەیانناسنەوە. بۆ نمونە، یەکەم ڕەنگ ڕەشە وەک قیرە و ئەوە شێوەی ڕەنگەیەتی. ئەوی تر زەردە، ڕەنگەکەی زەردە. ئەوە گازێکی ئاوایە. سێیەمیان لە رەنگی زیودایە، ڕەنگی زیو دەدات. چوارەمیان سەوزە و بێ بۆنە و بۆنی نیە. هەندێکیان بۆنیان هەیە، بەڵام ئەمەیان هیچ بۆنێکی نییە. ئەوی تریان ڕەنگی قاوەییە. ڕەنگی یەکێکیتریان سوورە. بۆنی وەک ئاوی سابوونە. بۆنی ئاوێکی لێدێت، کە جلی پێ شۆردراوە. ئەوی تریشیان ڕەنگی سپییە.
کەواتە ئێمە دەتوانین تەنها بە ڕەنگ ڕوونی بکەینەوە، واتە وا دیارە گازی کیمیایی جۆراوجۆر لە دژی ئێمە بەکار دەهێنرێت و ئەو دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێستا قورساییان خستووەتە سەر بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان و دەیانەوێت بە ماددە کیمیاییەکان بگەنە ئەنجام، بۆیە پێویستە ڕای گشتی و گەلەکەمان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ئەوانەی دژی چەکی کیمیایین ئەوە ڕەچاو بکەن. ئەوان دەبێت بەو پێیە و لەو چوارچێوەیەدا لەسەری بوەستن. واتە ئەمە دوژمنێکی بێبەختە، واتە دەیەوێت بە کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنێت. دەیان هەزار سەربازی هەیە، هێزی ئاسمانی و زەمینیی زۆری هەیە، بەڵام هێشتا هیچ ئیرادەیەکی نییە، ئەو دەیەوێت بە ماددەی کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنێت، واتە دۆخی جەنگ هەندێک بەو شێوەیەیە”.