دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ژنێکی دووگیان دەرکرد  

پارێزەرێک رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو پیاوە دەرکرد کە سێ ساڵ لەمەوبەر هاوسەرە دووگیانەکەی خۆی کوشت.

شۆخان ئەحمەد، پارێزەری ئەو ژنە دووگیانەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا راگەیاندوە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانییەوە، سزای لەسێدارەدان بەسەر پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی (ه ، ل) سەپێنرا، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە شاری سلێمانی هاوسەرە تەمەن ٣٥ ساڵانەکەی کوشت “.

ئەو پارێزەرە ئەوەشی وتووە:”ژنەکە ناوی نەجیبە عەبدولکەریم بووە و تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو، لەکاتی کوژرانی دووگیان بووە و هەر ئەوکات توانرا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە کۆرپەکەی سکی رزگار بکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ ناکرێت، بۆیە سزاکەی بۆ زیندانی هەمیشەیی ئەگۆڕدرێت؛ بڕیارەکەی دادگا بە پێی ماددەی ٤٠٦/١ لە یاسای سزادانی عێراقیی بووە .

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …