هەسەدە ١٦٨ خێزانی داعش رادەستی عێراق ئەکاتەوە

هێزەكانی سوریای دیموكراتیک، ٥٠ زیندانی داعش کە  هاووڵاتیی عێراق، لەگەڵ ١٦٨ خێزانی تیرۆرستانی داعشی لە کامپی هۆلەوە رادەستی عێراق کردەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) رایگەیاندوە، ئەو تۆمەتبارانە دەگەڕێندرێنەوە و لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریی عێراقدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت  و دادگایی دەكرێن.

سەرچاوەكانی حكومەتی عێراقیش رایانگەیاند، ئەو ١٦٨ خێزانەی داعش لە ناوەندی كامپی جەدعە كە دەكەوێتە باشووری موسڵ دادەنرێن، بەمەرجێك دەبێت قۆناغێكی چاكسازیی دەروونی تەواو بكەن.

 

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …